چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە جەستە زۆر لە ناو کوچە و کۆڵانەکانی شاری ئازار مایەوە، هەست بەوە دەکا هیچ کۆڵان و شەقامێک نایگەیەنێتە دەرەوەی ئەم شارە، ئەوسا مرۆڤ هەوڵدەدا بگەڕێتەوە بۆ ناو خۆی. بۆ ئەو شوێنەی کە تەنیا هی ئەوە و بەس، شوێنێک کە دەستی کەس نایگاتێ. لەوێ شوێنێ هەیە دەتوانی خۆتی تیا بشاریتەوە. گرمۆڵە گرمۆڵە. دوور دوور.
- توضیحات
- بازدید: 1249
هاوڕێ نەهرۆ
لە فولکەکەی ناو بازار بای دایەوە ئۆتۆمبیل لە پشتەوە لێی دا! ئەوە بوو ئازاد قاچی شکا و پایسکلەکەشی زەرەرمەند بوو. هەر بۆیە ئازاد شەش مانگ کەوتە سەر جێگا. لەو میانە نەوزاد پەیتا پەیتا پایسکلەکەی چاک کردەوە و ئیزنی لە ئازاد وەرگرت کە لەمەولا پایسکلەکە لێدەخوڕێ.- توضیحات
- بازدید: 1038
لە سوییدیەوە: رەسوڵ سەفەریانی
پورم دەڵێت "ئۆی سپاس" و پاشان دەستدەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکی بێتامی ئەوەیکە چۆن ئەو بلوزەی لە دوکانێکی دەستی دوودا دۆزیوەتەوە و کرێویەتی بە بیست کرۆن. قسەکەی لە پارچە گۆشتیکی قۆڕ و بیتام دەکا کە هیچ بە من نابەخشیت.
- توضیحات
- بازدید: 1102
رەحمان سۆفی
روانیمە وێنەکەی شێرکۆ و ﺑﻪ ﺩڵ پڕییەوە بەﺧۆمم گوﺕ ﺗﺎ ﻣﻧﻳﺵ ﻭەﮐﻭﻭ شێرکۆم ﺑﻪﺳﻪﺭﻧﻪﻫﺎﺗﻭﻭە ﺑﺎ ﺧۆﻡ ﺩەﺭﺑﺎﺯﮐﻪﻡ. یوهانا هەستا سەر پێ و گوتی ﺯۆﺭﺕ ﺳﭘﺎﺱ ﺩەﮐﻪﻡ ﮐﻪ ﮔﻭێت ﺩﺍ ﺑﻪ ﺩەﺭﺩە دڵەکەم. کەمێک ﺳﻭﻭک ﺑﻭﻭﻡ. ﺋﻪﻣﻪی ﮔﻭت و ﺷﻭﺷﻪ ﺷﻪڕﺍﺑﻪﮐﯽ ﻧﺎ ﺑﻪﺳﻪﺭﻳﻪﻭە ﭼۆڕی ﻟﺑڕی.- توضیحات
- بازدید: 1394
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لە کتێبەکەدا پۆلیس بەشوێن کەسێکی گوماناوییەوەیە. دایکی دیەگۆ هەناسەی سوارە. دیەگۆ بۆ ماوەیەک دەنگی نامێنێ. یەکجار بێدەنگ. دایکی سەربەرز دەکاتەوە و بەشوێنیدا دەگەڕێ. نایبینێ. کتوپر لە لای کات رادەوەستێ، هەناسەی بۆ نایەت.
- توضیحات
- بازدید: 992
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە لە دەرگای ماڵەوە دەترازێم، ئاگام لێیە دایکم بەپەلە لەسەر بەرماڵەکەی رادەبێ و لە پەنجەرەکەوە هاوار لە دراوسێکان دەکا. بە سینگی خۆیدا دەکوتێ و داماوانە بە شوێن فریادڕەسەوەیە: "تکایە مەهێڵن مێشەکان بیبەن!... تکایە!" ئەو دیسان دەیسەلمێنێتەوە کە دایکان نایانەوێ لە مێژوو بگەن.- توضیحات
- بازدید: 1232
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەوەندەی پێ ناچێ سەماکەی تەواو دەبێ. خەڵکی رادەبنە سەر پێ. چەپڵەی بۆ لێدەدەن و هاواردەکەن "ئافەرین!... ئافەرین!" جۆرجیا بە ئارامی دادەنەوێتەوە. بە دەم کامێراکانەوە پێدەکەنێ. "ئافەرین!... ئافەرین!" شادی سەرتاپای لە خۆ گرتووە.
- توضیحات
- بازدید: 986
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حاجیش وەک هەمیشە هیچ خەبەرێکی پێ نیە. حاجی وەک گەڕەک، وەک هاوڕێکانی، وەک بتڵە ئارەقەکانی، وەک بنکەی پۆلیسی نهێنی و وەک ئۆتۆمبیلەکە هەر ئەوەی جارانە،... بە بێ هیچ چەشنە هەواڵێکی تازە. هێچ چەشنە هەواڵێک،... نە بۆ ئەوان و نە بۆ خەڵکی گەڕەک.- توضیحات
- بازدید: 1254
هاوڕێ نەهرۆ
هەرچەند کێشەکە فەرامۆش کرا بەڵام پیاوەکە تا ئێستاش تەزوویەکی ترس لە دڵی دایە. فوبیای گرتن هەمیشە میوانیەتی و بۆتە بەشیک لە ژیانی رۆژانەی. وەک دەڵێن مارانگاز لە گوریسی ڕەش دەترسێ. ئێستا پیاوەکە لە رووداوی لەم چەشنە دەترسێ. پێ وایە زۆربەی ئافرەتان دەبڵ مۆڕاڵن.- توضیحات
- بازدید: 1192
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
دایکی لیو کەیکەکە قاش دەکا و بە هەر کامەیان قاشێک دەدا. شۆن یەکەم کەسە بەری دەکەوێ. سەرەتا زۆر خۆشحاڵە، بەڵام پاش ماوەیەک رەنگی روخساری شین هەڵدەگەڕێ و رادەکاتە دەرەوە. کاتێک دەگەڕێتەوە هەر هەموویان بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانن. لیو لێی دەپرسێ: "شون، حاڵت باشە؟ ئەمشەو لە خۆت ناچی!"- توضیحات
- بازدید: 935