چیرۆک

سێوە گڕاوییەکان

 

فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئیستا من شتێکم لە نێوان بیر و ئارەزووەکانمدا. ئارەزووەکان منیان برد و بیر منی هێنایەوە بۆ ئێرە، بە بێ ئەوەی شتێک گۆڕابێ. ئەوانەی رقم لێیان بوو هەر لێرە ماون و ئەوانەی خۆشم دەویستن هەر لەوێ،... ئێستا برینێکی ئارەزوەکانم بە روومەتەوەیە و، برینێکی بیر بە سەر دڵمەوە. نە لەوێ خۆش بووم و دەمتوانی بژیم و نە لێرە، نە لەوێ دەمتوانی پەرە بە ئارەزووەکانم بدەم و نە لێرە دەتوانم پەرە بە بیرم. شوێنێکی تریش لەم دونیایەدا بۆ ژیان شک نابەم. هەڵبەت گەر شوێنێکی وا هەبێ.

بوومە خۆراکی قرشەکان

کاروان محەمەد فەتاح

دوای نەشتەرگەرییەکەی، بەردەوام ئاوی ڕەش لە چاوانی دێنە دەرێ و بەکارهێنانی قەترەکان ناتوانن ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی ئاوەکە بکەن. ڕۆژانە دایکی لە دووکانەکەی نزیکی ماڵیان کیلۆیەک گێزەری بۆ دەکڕێت، ئەم لە جیاتی ئەوەی بیانخوات، قاچەکانی پێ دەخورێنێت. جەستەی تووشی هەستیارییەکەی زۆر بووە و بە قسەی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی پێویستە بەردەوام بیخورێنێت. 

 

فاتمۆکێ

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 شەوانە تا بەیانی دەنگی وەڕە وەڕی سەگان تەواو نابێ. فاتمۆکێ ئەگەرچی یەکجار ماندووە، بەڵام هەندێ جار خەوی لێناکەوێ. وەک بڵێی کەسێک لە پشت سەرینەکەیەوە دانیشتووە و پێی دەڵێ جار جارە خەیاڵکردنی نیوەشەوان پێویستە. خەیاڵەکانی فاتمۆکێ دەڕۆن. دەڕۆن و دەڕۆن تا وەک دەنگی سەگان لە شوێنێک لە ناو تاریکاییەکاندا ون دەبن

 

سیانزە بەرد

رزگار لوتفی

نازانم چ رازێکە، کاتێک گرتە ویدیۆییەکە دەگاتە ئەم بەشەی خۆی، دڵەڕاوکێ کۆنەکە دەمگرێتەوە و لەوە دەترسم نەکا دیسانەوە کارەبا ببڕێت‌و، هورووژمی تاریکی رامـماڵێتەوە سەر وەختی جەڵتە ناوەختەکەی باوکم‌و ناشتنە باراناوییە پاییزییەکەی پارێکە ئەم‌ وەختانە!

سێ کورتیلە چیرۆک

رزگار لوتفی

وامدەزانی رابوردوو فەرامۆش دەکرێ و دەتوانرێ لە یاد ببردرێتەوە؛ بەڵام ئێستا دەزانم و بڕواشم هێناوە رابوردوو بە چنگەکڕێش بێ رێگای خۆی لە ئێستاو داهاتووشدا دەکاتەوە و بەهەر لەونێک بووە لە قۆناغێکدا بوونی متافیزیای خۆی دەسەپێنێت. 

 

شەوانى هاوین و ئەستێرە ونبووەکان

گۆران رەئوف

ئەستێرەکان وەک جارانى شەوانى هاوین نەماون، دەڵێیى لە ماوەى ئەو ساڵانەدا ئەگەرچى ساڵانێکى زۆر نییە، دەردى ونبونى ئەستێرەکان پەیدابووە، یان دەڵێى دەستێک هەیە ئارام ئارام ئەستێرەکان بە ئاسمانەوە دەچنێ.

چیرۆکی له‌یلا سادقی ــ تاران

 

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه‌: هه‌رمان وه‌تمانی

 دایکه چه‌نگاڵ ڕاده‌کا له نێو سینگی مه‌یگویه‌کی رووتی نێو ده‌ورییه‌که که ده‌وران‌ده‌وری گیپه‌ی ماسی‌یه‌که‌یه‌ و به کچه‌که‌ی ده‌ڵێ: تۆ ماسییه گچکه‌که‌ی خۆمی ئازیزه‌که‌م.

میوانی شاز

یاسین برایم

چوار پێنج دانە قەیسیشی هەڵگرت و بە هەمان ترس و لەرز، خۆی گەیاندەوە سەر بان. لەوێ قەیسیەکانی کردە مەزەو قوتووەکەش دلۆپێکی تێنەهێشت. بەیانی زوو هەستاو، بێخوا حافیزی ماڵی پڵکی بەجێ هێشت.

 

کە گەیشتم

فەڕۆخ نێعمەتپوور

من دەبێ هەر ئیستا بیدۆزمەوە. بێتاقەتییەکانم وەڕەزم دەکەن. دەچم دەستی دەگرم و لە کاتێکدا دەنگم شەرمی تیا رەنگ دەداتەوە، سەر دادەخەم و دەپرسم کە داخۆ ئیستا لە کوێیە.