چیرۆک
رهسول سهفهریانی
لهودیو دیوارهکانهوه که تهنیا لهوانهیه سهد متر ماوهی ببێت، دایک ههلتروشکاوه. دهپاڕیتهوه که ریی بدهن کوڕهکهی ببینێت. زهرد و لاواز، کهس گوێی لێناگرێت. لهزبانیشیان نازانێت. پاڵی تێوه دهنێن، دهیخهن. دهسته سهرما تێشکاوهکانی لهعهرزهکه دهکهون. ئازار تا بن دڵی دهچێت.- توضیحات
- بازدید: 1105
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
لۆرا سەری لێشێواوە. دەڵێ "ئەمە چییە من داوای حەمام دەکەم و کەچی ئەوان ژووری حەسانەوەم پێ پیشان دەدەن. من ژووری حەسانەوەم بۆچییە. من پێویستیم بە حەمامە." پاش ماوەیەک وازدێنێ. ماندووە لەم هەموو گەڕان و پرسیارکردنە.
- توضیحات
- بازدید: 981
فەڕۆخ نیعمەتپوور
بەڵام من دڵنیام گەر ئەم خانووە نەبێ، گەر ئەم دڵنیاییەیە و ئەم ئەشق و حەز و ئاسوودەییەی باجی لەم خانووەدا نەبێ، ئەوا دڵتەنگییەکانی ئەویش بۆ هەمیشە وندەبن. ئەو لەسەر خاکی خۆشحاڵییەوە، دڵتەنگییەکانی بەرەو دونیا بەڕێ دەکا. ئەم خانووە نەبێ، کۆترێ دڵتەنگییەکان نە شوێنێکیان هەیە بۆ فڕین و نە شوێنێکیان هەیە بۆ نیشتنەوە.- توضیحات
- بازدید: 1359
و. شاهۆ حەسەنپوور
دوو هێڵی تەریب لە سەر کاغەزەکە دەدرەوشانەوە و غەریبەکە بەو دەنگەی کە دەتگووت سەرمای بووە دەخوێنێتەوە: "کاتێ تەم و مژ و دووکەڵی ڕەش لە سەر سینگی بێتۆنی دیوار نیشت، لە ژێر شەتەکی خوێن و لەتە نینۆک، قژ و پێستی سەر و جەستە، رستەیەکی تێکەڵ پێکەڵ کە بە نینۆک هەڵکەندرابوو، دەدرەوشایەوە..."- توضیحات
- بازدید: 1459
قادر نیکپوور
کوڕە تاقانە تەواو سەری لێ شێوا بوو. بە ترس و لەرز و دڵەڕاوكێ توانی ئەوەند بڵێ: من کوڕه شازادهم، هاتووم کچه شازاده بخوازم. چاوهڕوانیم دهکات، دهبێ برۆم بۆلای ئهو. کچەکان هەموو بە تێگڕایی دەستیان کرد بە قاقا و پێکەنین. قاقا و پێکەنین لە نێو کۆشک و وڵات دەنگی داوە.- توضیحات
- بازدید: 952
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە و ئێریکا زۆر لەسەر هەستە. بە هەڵاتن بەرەو ماڵەوە دەڕوا و بیر لە مامی دەکاتەوە. هەفتەیەک لەوە پێش لەگەڵیا بە تەلەفۆن قسەی کردبوو. مامی لە ئۆسترالیا دەگەڕێتەوە و سورپرایزێکی تایبەتی لەگەڵ خۆی پێیە.- توضیحات
- بازدید: 1071
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەرگایەکی فەرامۆشکراو! راست دەکا. دەرگایەکی فەرامۆشکراو. کەواتە من دەبێ دەرگایەکی فەرامۆشکراو بدۆزمەوە. بەڵام ناونیشانی ئەم جۆرە دەرگایە چۆنە؟ مێشکی خۆم دەکرۆژم. هیچم نایەتەوە یاد. کتوپڕ رستەیەک زەینم دەگرێ. بەپەلە دەڵێم "ئەها،... کلیلێک بۆ دەرگایەکی فەرامۆشکراو!... تکایە کلیلێک بۆ دەرگایەکی فەرامۆشکراو!"- توضیحات
- بازدید: 1314
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
دووای دوو مانگ کێڤین دایک و باوکی بانگ کرد بۆ ئەوەی سەیری ماشینەکەی بکەن. دایک و باوکی سەریان سوڕدەمێنێ. ماشینەکە زۆر جوانە. ماشینەکە سوور و درەوشاوەیە. ماشینێکی کایەی وەرزشییە. کێڤین دەتوانێ لەناویا دابنیشێ و لێی بخوڕێ!- توضیحات
- بازدید: 1054
خەبات ڕەسووڵی
ئەوجار بە دەنگی گریانی دایکم و وان وهۆش هاتمەوە. خوێنی سەرم راوەستابوو، بەڵام خوێنێکی زۆرم لەبەر رۆیشتبوو و زۆر بێ هێز ببووم. باوکم بە دەنگێکی نووساوەوە بەسەرهاتەکەی بۆ دەگێرانەوە. دوایەش گوتی هەر ئەوڕۆ لێرە دەڕۆین. ئەو خاکە دەفرۆشم و هەر نایەمە ئێرە.بە نووزە نووز گوتم: نا بابە پەلە مەکە.- توضیحات
- بازدید: 1069
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئیستاکە جەین و لۆرا هەردووکیان خەمینن. خەریکن بەرەو ماڵەوە دەڕۆنەوە. هیچ کامیان جل و بەرگی نوێیان نیە، بەڵام دەزانن کە بۆ جارەکەی تر دەبێ رێزی روانگەی یەکتر بگرن.
- توضیحات
- بازدید: 1166