چیرۆک
هاوڕێ نەهرۆ
لەم رۆژگارە پاییزە کاتێ وەرز دەبوو دەستی دەبرد کەمانجەکەی لەسەر دوڵابەکە هینایە خوارەوەو دەستی دەکردە ژەنینی ئاوازی خەمناک، هەرچەند لە ریگای یوتوبەوە تیئوری موزیکی خوێندوە، بەڵام بەشێوەیەکی خۆرسکی و ئیمپریڤیزاشون کەمانجەکەی دەژەنی!- توضیحات
- بازدید: 1256
قادر نیکپوور
لهم قسانه دا بوو، بایهکه توندتر و توندتری کرد. گێژهڵوکهیهک دروست بوو، چاو چاوی نهدهبینی. بایهکه ئهوهنده توند بوو که ئهو شتهی وهک تۆپی فووتبال له حهواکرد. کهره له ترسان زهندهقی چوو، لهبایهکه توندتر دهفڕی.
- توضیحات
- بازدید: 1010
رەسوڵ سەفەریانی
ئێستا ماوەیەکە بۆ چارەسەری هەندی گرفتی نەفسی کە گوشاری لەسەر دروستکردووە، دەچێتە لای دەروونناس. لە وتوێژێک لەگەڵ دەرونناسەکەیدا باسی ئەمە دەکات. خلە لە دووا سەردانی لای دەروونناسەکەی دەڵێت لە دوێنێ شەوەوە گۆڕاوە. دەڵێت ئیتر لە تاریکی ناترسم. با لە زبانی خلەوە گوێبیستی رووداوەکە بین:
- توضیحات
- بازدید: 1117
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
توریدۆ لەو خیابانە چکۆلە تەنگەبەرەدا، دەست لە گیرفان و سەبیلە بە لای لێویەوە، دەهات و دەچوو، وای دەنواند کە هیچ دەربەست نییە و خەریکی چاوبازی لەگەڵ کچاندایە؛ بەڵام لە دەرووندا خۆی دەخواردەوە. بیری لەوە ئەکردەوە مێردەکەی لۆلا ئەو هەموو زێڕەی هەیە و ئەو هەموەش کە ئەو لێرەوە دێت و دەچێ لۆلا هیچ لای لێ ناکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1178
رزگار عەلى
هەرچەند ئەو رۆژە پیاوەکە وەعدەکەى لەژێر فشاردا داو سوێندى خوارد کە تا هەتایە درۆى لەگەڵ نەکات و ڕاستگۆ بێت، بەڵام تکاى لە ژنەکەى کرد کە ئیتر ئەو مشتومڕانە نەکات. ژنەکەش بەڵێنى دا ئیتر هەرگیز ئەو مشتومڕانە نەکات بەس بەشەرتێ تەنها یەک پرسیارى تر دەکات و ئیتر تەواو. پرسیارەکەشى ئەوەبوو: پیاوەکە توخوا ئەگەر من بمرم ژن دەهێنیتەوە؟- توضیحات
- بازدید: 942
قادر نیکپوور
بە ناهومێدی هاتنە ماڵ، لەوێش نەبوون. ناچار روویانکردە ماڵی مەلا عەلی تاکو بەسەرهاتە بگێڕنەوە. مەلا عەلی تەواو حەبەسابوو. قسەی بۆ نەدەکرا. وتی: ئەی کەرە قوڵە، ئەویش دیار نیە؟ وتیان هیچ ئاسەوارێک لە مەر وماڵات نیە. مەلا وتی، دەبێ زۆر باش بگەڕێین، نابێ ئەم جێژنە پووچەڵ بکرێت.- توضیحات
- بازدید: 1125
قادر نیکپوور
ئێمە بە جاشکی هاوڕێی یەکتری بووین. هەرەها خاوەنەکانمان پیکەوە هاوڕێ و دراوسێ بوون. ئەو جاشکی ماڵێکی فهقیر و خێزاندار بوو، منیش جاشکی ماڵێکی دهوڵهمند و کهم خێزان. زۆرجار ئەو تێری نهدهخوارد به زگی برسی دههاته لام و دهپاڕاوه بۆ جهمێک. منیش یان له بهشی خۆم بهشم دهدا یان به دزی ماڵهوه خواردنم بۆ دهبرد.- توضیحات
- بازدید: 1377
رەسول سەفەریانی
رێک سەر لە بەیانی ئەو رۆژەی وا ئەو هەستە رووی تێکردم زۆر بە دڵنیایی لەوەی کە دەبێت شتێک رووی دابێت، هەر کە هەستام لە خەو خیرا لە هەموو پەنجەرەکانی پشت و لاشانی چەپی ماڵەکەوە سەیری دەرۆم کرد. کیسە خۆڵەکە سەرنجی بۆ لای خۆی راکێشام. وەک نیشانەی روودانێک یان رووداوێک خۆی دەنواند.- توضیحات
- بازدید: 990
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کێڤین تەمبری جوانی کۆکردبووەوە کە ئیستاکە لەلای هاوڕێکەی 'ئالان' بوو. بڕیاری دا بیانهێنێتەوە لای خۆی، چونکە لێرە جێگایان ئەمنتر بوو. بەڵام کێڤین نەیتوانی بڕوات چونکە هاوڕێی دایکی بۆ سەردان هاتبووە لایان و، دایکی داوای لێکرد لە ماڵەوە ببێنێتەوە.- توضیحات
- بازدید: 985
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بووری خۆی دزیهوه بۆ پشت درهختێکی نهختێ دوورتر، بهڵام هێشتا دهیتوانی دهنگی گریانی مناڵهکه ببیستێ. بهمجۆره به خشکان لهم درهخت بۆ ئهو درهخت خۆی ئهوهنده دوور خستهوه که ئیتر نه دهنگی دهبیست و نه هیچی دهبینی... پاشان به ڕاکردن ڕۆیی و دوور کهوتهوه، بهڵام له ههڵاتنیشدا دهنگی گریانی مناڵهکه ههر له گوێیدا دهزرینگایهوه.- توضیحات
- بازدید: 1244