چیرۆک
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بووری خۆی دزیهوه بۆ پشت درهختێکی نهختێ دوورتر، بهڵام هێشتا دهیتوانی دهنگی گریانی مناڵهکه ببیستێ. بهمجۆره به خشکان لهم درهخت بۆ ئهو درهخت خۆی ئهوهنده دوور خستهوه که ئیتر نه دهنگی دهبیست و نه هیچی دهبینی... پاشان به ڕاکردن ڕۆیی و دوور کهوتهوه، بهڵام له ههڵاتنیشدا دهنگی گریانی مناڵهکه ههر له گوێیدا دهزرینگایهوه.- توضیحات
- بازدید: 1242
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام حەمە بە تووش عادەتێکی خراپەوە ببوو. لەم دوواییانەدا حەزی دەکرد ئاوەکەی بە سەر شتی جۆراوجۆردا بپژێنێ. جاری وابوو بە سەر کومێدی ژوورەکە، جاری وابوو بەسەر وێنەی باو و باپیرانی، بەسەر وێنەی سەرۆکەکان، بەسەر جل و بەرگی دایک و باوکی، بەسەر پاکەتە جگەرەی براگەورەکەی، بەسەر کتێبخانەکە و... .- توضیحات
- بازدید: 1105
رەسوڵ سەفەریانی
منیش له پهنای درگاکهدا کزۆڵهم کردبوو. ههرچی ئهو دهنگی ههڵدێنا بچوركێکی ناخۆش سهرتاپێی دادهگرتم. هاوکات لهگهڵ قسهکانی ئهو سهرهتا ههموو نیگاکان بهرهو لای ئهو گلۆردهبوونهوه و پاشان وهک ههڵماتی سهر لێژی بهرهو چاڵایی بهردرگاکه کهمنی لێ بووم دهگهڕاننهوه.- توضیحات
- بازدید: 1424
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بەڵام لە دووای کاتژمێرێک هەموو شتێ کۆتایی هات و ئەو دیسان گەڕایەوە بۆ ناو دارستانەکە. بەپەلە بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە. دایک و باوکی هیچیان لێ نەپرسی. سەیری کاتژمێرەکەی کرد. لەو کاتەوەی رۆیشتبوو تەنیا پێنج خولەک لایدابوو. سەیر بوو! دڵنیا بوو لەوەی سەعاتێک تێپەڕیبوو.
- توضیحات
- بازدید: 946
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەو رۆژەوە هەر سێ خاوەنەکە سەقەت و پەککەوتە لەماڵەوە لەناو جێگادا کەوتن. کە کەسابەتیش جووڵایەوە، ئیتر کەس نەما کەرەکان بەرەو مەزرا، سنوور یان دێهات ببات. لەو رۆژەوە کەرە سپی بوو بە کەرە بەرەڵڵا، کەرە رەش بوو بە کەرە بەرەڵڵا و کەرە بۆریش کەرە بەرەڵڵا!
- توضیحات
- بازدید: 1373
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئارام هەنگاو هەڵدێنم و بەرەو پەیکەرە تاریکەکەی ناو دەرگای ژووری خەوەکەم دەچم. چەندە مەفتوونیم. چەندە ژیان سەیرە کە دەبێ بۆ وەڵامی پرسیارێ کە رێک لەبەردەم چاوە تاریکەکانی پەنجەرەی ژوورەکەتدا لە سەردەمی مندالیدا سەرهەڵدەدا، دونیا بپشکنی.- توضیحات
- بازدید: 1103
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێوارەیەکیان درەنگان کاتێک دەیویست چایخانەکەی دابخا، پۆلێکی سەیر لە ئاوارەکان رێک هاتنە بەر دووکانەکەی، پاش کەمێک مڵومۆ و چرپەچرپی ناوخۆیی، روویان کردە ناو چایخانەکە. لە قوژبنترین شوێنی مومکین دانیشتن و داوای چاییان کرد. ـ "مامە حاجی گیان با خەست بێت!"
- توضیحات
- بازدید: 1004
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بێچارە شرینگیری شرینیڤاز! وادیاربوو ئەمڕۆ لە رۆژی قژبڕینی ساڵانەیدا کەس نەیدەویست یارمەتی بدا و، قژی درێژی بۆ کورت بکاتەوە. چاو بە فرمێسک لە ماڵەوە هاتە دەر، گوندی جێ هێشت و رووی لە دارستان کرد. لەوێ لە ناو دارستانەکە لە تەنیشت ئەشکەوتێکدا دانیشت و، بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان.
- توضیحات
- بازدید: 1011
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بۆنی خاک وەها خەست دەبێتەوە کە رێگای هەناسەم دەگرێ. دەمم دەکەمەوە و هەتا دەتوانم هەوا هەڵدەمژم. وردیلە خۆڵەکان بە ناو هەموو جەستەمدا بڵاودەبنەوە. چەندە نیوەروخساری ئاشنایە. ترس دەڕەوێتەوە و خۆی دەداتە دەست حەزی نادەستەمۆی زانینێکی کتوپڕی. ئامادەم هەرچی چۆلەکەی ئەمڕۆیە بیدەم بەس بۆ ئەوەی نیوەی تری روخسارەکەی ببینم.- توضیحات
- بازدید: 996
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
خزمەتکارەکان لە پاشا نەگەیشتن و رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە. تەواوی شەو بیریان لەوە کردەوە کە چ بکەن و هەر کامەیان پلانێکیان دانا. کاتێک یەکتریان بینی پلانەکانیان بۆ یەکتر باس کرد، بەڵام لەناویاندا کەسێکی زیرەک هەبوو بە ناوی 'راگو' کە لەوانی تر زیرەکتر بوو. هەر هەموویان پلانی ئەویان قبوڵ کرد.
- توضیحات
- بازدید: 1212