چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەو سەری شەقام هاورێیەکی تر دەردەکەوێ. مشتێک گوڵەبەڕۆژەی پێیە و خەریکی ترووکاندنیەتی. جاری وایە تۆخڵەکە بە لێویەوە دەمێنێتەوە و، تفیان دەکاتەوە. بە خۆم دەڵێم کە گەیشتم تۆزیک بەشی منیش دەدا و، پێکەوە دەیانتروکێنین. وەک جاران. ئەوسا باسی نیشتمان دەکەین. تۆخڵەکان بە مندا دەپڕژێن و، لێمەوە گوزەردەکەن. سوێردەبم. هاوڕێکەم لە خەیاڵی شتێکدایە کە من نازانم چییە. حەزدەکەم بقیژێنم. دەستێک دەنیشێتە سەر لێوەکانم و، دەڵێ لەبیرت بێ تۆ هێشتا لە ژووری هۆتێلە پەرپووتەکەی ئانکارادای.
- توضیحات
- بازدید: 205
رەسوڵ سەفەریانی
ها دیسان بەرەو ئەوێ دەچیت؟ ئەمە ئەو رستەیە کە هەموو جارێک قوتار بەوە دەست پێدەکات. ئەو، هەموو شوێنەکان کە پێشتر چوبێتین دەناسێتەوە. زۆر جار شوێنەکانی بە رووداوەکان، یان کەسەکانەوە گرێداوە. بەم شێوە پێم دەڵێت: ئەها دەچیت بۆلای ژنە ناوچاو تاڵەکە، کابرا درێژەکە، کچە جوانەکە، یان دەڵێت ئەو شوێنەی وا مناڵەکەی لێبوو هەر دەیقیژان و هەموویانی هەراسان کردبوو. بەم جۆرە هەموو شوێنەکان دەناسێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 239
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆیشتم و رۆیشتم. نە لە بڵیندایی ئاسمان کەمدەبووەوە، نە لە خەوتنی ژێر گەڵاکان کە ئیستا هەر هەموویان سیس و زەرد هەڵگەڕابوون، نە لە درێژایی رووبارەکە و نە لە گەشیی ئەستێرەکانیش. بە خۆم گوت "دڵ لە دڵ مەدە،... جێهێشتن وەهایە!" ئەوسا بووم بە شاعیر. شیعرم دەهۆنییەوەو، لە ناو جانتاکەی کۆڵم دەهاویشتن. شەوێک هیوم بۆ یەکەم جار و دوواجار هاتە خەوم. بە تووڕەییەوە وتی "چەند زوو فەلسەفەت بۆ شیعر لە بیرکرد!"
- توضیحات
- بازدید: 203
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کات تێپەڕی یان نا، نازانم. کە بەئاگاهاتمەوە، بینیم لە ناو هەمان جێگادا راکشاوم. رەنگەکان گەڕابوونەوە و سەقفەکە لە مەودایەکی مەنتقیدا وەک جاران بە سەرسەرمەوە. چاوم گێڕا، کەسی تری لێ نەبوو. ئەوسا مەچەکم ژانی کرد. وەک بڵێی گەرمایەکی سەیر خەریک بوو دەیسووتاند. سووتاندنێکی ئارام و لەسەرەخۆ کە زۆریش ئازاری نەدەدا. وەک چۆن لە سەردەمی ژیاندا دەیانگوت "ئازارێکی خۆشی وەک ئەشق!"
- توضیحات
- بازدید: 84
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
بەرەبەرە بەفر داباری و باڕن دەستی پێکرد. دانێ دڵخۆشی خۆی دەداوە. دەی هیچ نییە. لە کووپەی گەرمی قەتاردا دانیشتبوو بەرەو نۆرشۆپینگ بەڕێوە بوو. لەوێ دەستەی پێشواری چاوەڕێی بوون. بە خۆیی دەگوت«تا ئێستا باش هاتووە. لەمە بەولاوەش هەر باش تێدەپەڕێ» بەڵام بۆ ئەوەی ئامادە بێ تەلەفۆنەکەیی دەرهێنا و بە دەستییەوە گرت.
- توضیحات
- بازدید: 187
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لای پۆلیس، وەرگێڕێکیان هێنا. هەرێم هەموو شتێکی گێڕایەوە. لە دووای پرس و جۆیەکی باش و، چەند رۆژە سەرئەنجام دەرکەوت ژنێکی دەرمانخۆری پەنجا ساڵەی نۆروێژیی داماو و چەپ و چیڕ کە لە گەڵ مەغدید کەین و بەینی هەبووە، کلیلێکی لە مەغدیدی دەزگیران وەرگرتبوو و بەیانیان بەو مەرجەی دەنگەدەنگ نەکا، کاتێک ئەوان لە ماڵەوە دەردەچن، بچێت و خزمەتی خۆی بکا.
- توضیحات
- بازدید: 217
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
وێستگەی ناوەندی قەتاری ستۆکهۆڵم پڕ بوو لە خەڵک. دانێ داوێنی نەنکی گرتبوو، نەکا لەیەک ونبن! بەڵام لە پێشدا چوونە کیوسکێک، نەنکی مۆزێک و ڕۆژنامەیەکی بۆ دانێ کڕی. دوایە چوون لەڕووی ژمارەی بلیتەوە ئەو واگۆنەی دانێ لێ سواردەبوو پەیداکرد. نەنکی دەستی دانێی گرت و سەرکەوتن و جێگایان دۆزییەوە. نەنکی ئاماژەی کرد و گوتی«وەرە دانێ جێگاکەت ئا ئێرەیە. دانیشە»
- توضیحات
- بازدید: 111
یوسف ئیسماعیل عەزیز
سەری بۆ لهقاندم و بە ئاماژه گوتی: "من نایەم." منیش بیرم کردەوە، زانم چۆن بیهێنمەوە دەرەوە لەم ماڵە بێزارکەرە. ''ئاکۆ بۆ نایەیت؟ من دەچم گۆڤارێكی ئەم مانگە دەکڕم کە تازە ژمارێکی نوێی دەرچووە''. بە ساردی گوتی: "ناوی گۆڤارهكه چیە؟"، "تۆ سەرهتا وەرە ئەوکات دەیزانی، گۆڤارێکە ئهو بابهتانهی له خۆ گرتووه كه تۆ ئارهزوویان دهكهی." توانیم بەم قسانە ئاکۆ رازی بكهم بێته دهرهوه.
- توضیحات
- بازدید: 147
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 99
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێک کە دونیا تێکدەچێ و دەبێ بە خۆپیشاندان و تەق و تۆق، مام مینە لە ژوورەکەی خۆی دەبێ کە کتوپڕ چەکدار خۆ بە حەوشەدا دەکەن. مام مینە کە بە هەوای کۆن، رادیۆیەکی قەدیمی لە تەنیشت خۆیدا داناوە و، زیاتر لە هەواڵ و گۆرانی گوێی لە جیقە و فیقەی وێستگەکانە، زۆر ئاگای لە دونیا نیە و نازانێ لە دەرەوە چەند مانگێکە خەڵکی رژاونەتە سەر شەقام و خەریکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینن لە دژی حکومەت.
- توضیحات
- بازدید: 224