چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێک کە دونیا تێکدەچێ و دەبێ بە خۆپیشاندان و تەق و تۆق، مام مینە لە ژوورەکەی خۆی دەبێ کە کتوپڕ چەکدار خۆ بە حەوشەدا دەکەن. مام مینە کە بە هەوای کۆن، رادیۆیەکی قەدیمی لە تەنیشت خۆیدا داناوە و، زیاتر لە هەواڵ و گۆرانی گوێی لە جیقە و فیقەی وێستگەکانە، زۆر ئاگای لە دونیا نیە و نازانێ لە دەرەوە چەند مانگێکە خەڵکی رژاونەتە سەر شەقام و خەریکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینن لە دژی حکومەت.
- توضیحات
- بازدید: 223
رەزا شوان
چـیرۆکبـێژ: گوێـدرێـژەکە، چـووە دەرەوە. خەریکی کارەکـانی خـۆی بـوو. گورگەکە لە لای سەرۆک مایەوە و دەستی بە ستایشکردنی سەرۆک کرد و زۆری بە شان و باڵـیدا هـەڵـدا. زۆ مـەرایی لە بەردەمیـدا کرد. دەیهـێنـایە پێـکەنین، تا سەرنـجی سەرۆکی بۆ لای خـۆی رابکـێشێـت و پێی سەرسـام بێـت.
- توضیحات
- بازدید: 179
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 99
رەزا شوان
بەیـانیی رۆژێکی بەهـار، دوو هـەنگی خـرپـن، چـوونە نـاو چەمـەکەوە، لە دەنگـێکی بەهـێزی قـاغ قـاغ راچەڵـەکـین و سەیـری ئەمـلاوئەولای خۆیـان کـرد، چـونکە پێشتر گـۆێیـان لە دەنگی وا نەببـوو. قەلەڕەشێکی گەورە لەسەر یەکـێک لە دارچنـارەکانـدا، نیشـتـبـۆوە و رووی دەمـی لە دوو هـەنـگەکـە کـرد.
- توضیحات
- بازدید: 132
بابەت:زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 187
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چاوەکانی دەقونجێنێتەوە و، سەرێک بادەدا. دیسان گوێم لە جریوەجریوی بێ پسانەوەی چۆلەکەکانە. لە دەروونمدا رق لە چۆلەکەیەکی پیر کە تەنیا بیست و پێنج داچوونی رۆژ لە تەمەنی ماوە، هەتا دێت زیاتر چەکەرە دەکا. ئەوەیکە چۆلەکەیەکی سی تا چل گرەمی گاڵتەی بە جیهانی مرۆڤ بێت، جەستەم وەک ئەو رۆژەی هاوین داغ داغ دەکا. بە خۆم دەڵێم گەر قۆچەقانییەکەی سەردەمی منداڵیم مابا، ئیستا لەیەک چرکەدا سەرەونخونم دەکرد. گەواد!
- توضیحات
- بازدید: 151
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 193
سامان حسینی
بیریار دەستی هەڵێنا و وتی بە دوای منداڵەکەیدا هاتوە کە لە قوتابخانە بوە و تا ئێستا سۆراغی نیە. کابرای سەرئەفسەر وتی: کەوایە تۆش هاودەستی کچەکەتی و ئەمجا دەسبەجێ تێکیانەوە پێچاو تەلیسێکیان بەسەردا کرد و لە زرێپۆشێکی ڕەشیان پەستاوت و ئیتر هەر ئەوەندە... جا من چوزانم بۆ کوێیان برد؟!
- توضیحات
- بازدید: 199
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە ژوورەکەدا بۆ تەلەفۆنێک چاودەگێڕم. هیچ نابینمەوە. لە بیرم چووەتەوە کە لە مێژە ئەم نیشتمانە تەلەفۆنی نیە. گەر تەلەفۆنێک دەبوو زەنگم لە یەک کاتدا بۆ سەددام، فڕۆکەوانەکە، میت، قونسوڵی ئێران لە سلێمانی، و هەروەها هەر دوو بێژەرە زەرد و سەوزەکە لێدەدا کە ئەوانیش بێهوودە خەریکن.
- توضیحات
- بازدید: 113
بەختەوەر ئەو کەسەیە دانێی هەبێ(٥)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 148