چیرۆک
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
لە بن پیرەدارێکی ماوکوسی ئەو باخەدا، جێی خۆی خۆش دەکرد. لە نێو ئەو گەڵا رژاوە گەرمانەی بەر تیشکی خۆر، چوارپەلی لێ درێژ دەکرد، هەناسەی قووڵی هەڵدەکێشان و شوێنە ئاڵۆشەکانی لەشی بە چنگ دەخوراند. کە شەویش دەهات دەگەڕاوە ژێرزەمینەکە، لەسەر تەلیسە خەڵووزان لێی دەخەوت. جاروباریش لە راڕەوی ژێر چێشتخانەکەدا تا دوور دەڕۆی بۆ وەی لە سەر خەلووزە گەرمەکانی نێو سندووقی خەلووزەکە لێی پاڵکەوێ. ئەم گیاندارە ئابەم جۆرە لێرە دەژیا.
- توضیحات
- بازدید: 1742
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەو گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە دوژمن لە یەکێک لە شەوەکاندا بە شێوەی ژێرزەمینی هوروژمی هێنابوو. ئەوان پەتاتەکانیان لە هێرشێکی ناجوامێرانەدا راگواستبوو بۆ ئەو شوێنانەی وا ئێستا شەڕی تێدا بوو. دوژمن بە پەتاتەکانی ئەوەوە خەریکی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکانی بوو. هەواڵی سەرکەوتنەکانی دوژمن کە لە رادیۆکانەوە هەموو رۆژێک بڵاو دەبوونەوە بە تەواوی ئەوی لەم راستیە دڵتەزێنە دڵنیاکردبوو.
- توضیحات
- بازدید: 1599
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەد ئەمین مەجیدیان
مام رێوی لە نزیک دەروازەکەوە، خۆی لەبەر هەتاو هەڵخستبوو، گوێی لەم قسانەوە بوو، هەستا و چووە نێو یەک لە کونەکانیەوە. ماڵیپاردوس پڕ بوو لە کونی پڕ پێچ و پڵووچ و سەیر، لەم کونانەوە ئەو دەیتوانی لە کاتی مەترسیدا خۆی لە مەترسی دەرباز بکا، یان بچێ بۆ راوی نێچیران، لەوێ تاوێک لە گەڵ خۆیا کەوتە رامان کە، چلۆن بتوانێ پیلانی مام ورچی بەرپەرچ بداتەوە و شەرمەزاری بکا.
- توضیحات
- بازدید: 1498
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەوێ، جاری وابوو لە ناو باغەکاندا مابووەوە. خۆی حەشاردابوو. لەوێ زۆر هەستی بە باغەکان نەکردبوو. هەموو نیگاکان و هەستەکان شتێک بوون وەک ئاراستەیەک بۆ دەرەوەی باغ،... بۆ دەرەوەی خۆی. لەوێ، لە دەرەوە شتێک هەبوو کە دەهات و تۆی قوت دەدا. بۆیە نیگاکان و هەستەکان تەنیا لەو دوورانەوە دەگەڕان. ئەو لەوێ قەت نەیتووانیبوو لە هیچ باغێکدا بیر لە باغ بکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1652
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کات گوزەرا. چوار کەسەکە زۆر بە سۆزەوە تەڵقینیان دادەدا. وەها کە چاوساخەکە پێی وابوو کاتی زیادی بە کاردەبەن. ویستی چەند جارێک لێیان نزیک بکەوێتەوە و پێیان بڵێ کە ئەمڕۆ شێوازی کاریان بگۆڕن بۆ ئەوەی فریان قەبری زیاتر بکەون. چاوساخەکە لەوێوە ئاگای لەو حافزانەی تر بوو وا دەستە دەستە دەگەیشتن. نەدەبا کات بە فیڕۆ بدەن. شتی وا قەت هەڵنەدەکەوتەوە!
- توضیحات
- بازدید: 1576
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
واڕێکهوت ڕۆژێ لهو ڕۆژانهی ئهوان چاوهڕێی دهرفهتێکی لهبار بوون، سووزاننا له تهک دوو خزمهتکاریدا چوونه نێو باخهکه. ڕۆژێکی گهرم بوو، سووزاننا گهرهکی بوو خۆی بشوا. کهس له باخهکهدا نهبوو بێجگه لهو دوو پیاوه دادوهره. ئهوانیش له شوێنێکا خۆیان حهشاردابوو و چاوهدێری سووزاننایان دهکرد.
- توضیحات
- بازدید: 1456
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتێک پاش دوو کاتژمێر سەوڵ لێدان گەیشتنە کەنداوی کاپری، ئانتۆنیۆ کەشیشەکەی بە باوەش هەڵگرت و لە نێو دوا وردەشەپۆلەکانی ئەو تەنکاوەدا بردی تا بەرێزەوە پای بخاتە بان وشکانی. بەڵام لاوریللا چاوەروانی ئانتۆنیۆ نەمایەوە، بگەڕێتەوە ئەویش وەپەڕێنێ. کراسەکەی هەڵکرد، پێڵاوە دارینەکانی بە دەستێکییەوە گرت و بوخچە چکۆلەکەشی بە دەستەکەی تری بە شڵپەی یەک دوو هەنگاوان خۆی گەیاندە قەراخ ئاوەکە.
- توضیحات
- بازدید: 1811
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە جوانی دیمەنی ئاوابوونی ئەوڕۆی ئەوانی لەو سەر دۆڵەکە لە بەر چاودایە. ئەو جەستانەی هەتا دوور دەکەوتنەوە زیاتر دەبوون بە هاوڕێی سێبەر و گومان و وەهم. ئەم کە لە ژیانیدا بە وەهمیش راهاتبوو، بۆ یەکەم جار چاوەڕوانیی وەک وەهم هاتە بەر چاو. لە دەروونەوە ترسا. لە گوڵە رێواسەکەی رووانی و بە ئاستەم بە پەنجە نەوازشی کرد.
- توضیحات
- بازدید: 1479
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
سەری سنووقە ئاسنەکەی هەڵدایەوە، سنووقێکی بڕۆنز لە نێویدا بوو، ئەویشی کردەوە؛ لە نێویدا سنووقێکی لە داری چنار تێدا بوو، ئەویشی کردەوە؛ سنووقێک لە سەدەف و دارخەیزەران لە نێو ئەمیشدا بوو، ئەمیشی کە کردەوە، سنووقیکی زیوی لە نێو بوو؛ لە نێو ئەم سنووقە زیوەشدا سنووقێکی زێڕ هەبوو؛ کتێبەکەی لە نێو ئەم سنووقە زێڕەدا دۆزییەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1667
ریچارد براتیگان
لەئینگلیزیەوە: عەتا میرەکی
حەفتەی یەکەم و دووەم کە لەو مۆتێلەدا بووین زۆر ئازاردەر بوو. دەنگی ناڵەیان دەبووە هۆی بێزاری، بەڵام دوایی لەگەڵی راهاتم وەکوو هەر دەنگێکی تر: نەغمەی باڵندەیەک لەسەر دارێک یان فیکەی بانگهێشت بۆ خواردنی نەهار یان دەنگی رادیۆ یان دەنگی تێپەڕینی لۆرییەک یان دەنگی ئینسان یان کاتی بۆ خواردنی شام بانگت دەکەن، یان هەر دەنگێکی تر.
- توضیحات
- بازدید: 1420