دیمانە
ئامادەکردنی: ئارام سدیق
بە رای من پەیوەندی فەلسەفە بە ئازادییەوە، هەمیشە پەیوەندێکی راستەوخۆ نیە. راستە لە یۆنانی کۆندا لە ژێر دەسەڵاتی "پریکلیس" دا کە مرۆڤێکی دیمۆکرات بوو (یاخود بە گشتی لەو کاتەدا دیمۆکراسی لە یۆناندا هەبوو)، فەلسەفە پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، بەڵام هیگل لە زەمەنی پرۆسیەکاندا سەرهەڵدەدا، یاخود تۆماس ئاکویناس و ئاگۆستین و زۆر فیلسووفی تر، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەردەکەون.
- توضیحات
- بازدید: 2106
مطالعه بیشتر: گفتوگۆی رۆژنامەی هەولێر لە گەڵ فهڕۆخ نیعمهتپوور
سازدانی: شاخەوان سدیق
بە رای باشترین پێناسە بۆ چیرۆکی باش ئەوەیە کە تا چەندە توانیویەتی دەربڕی ناسینی جوانناسیانەی کۆمەڵگای کوردی یاخود مرۆڤی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا بێت. داخۆ ئەگەر بێگانەیەک رووی کردە ئەدەبی کوردی، دەتوانێ بە خوێندنەوەی لە دەروونناسیی و لە چلۆنایەتیی مرۆڤ و کۆمەڵگەی کوردی بە یارمەتی ئەدەب بگات یان نا؟
- توضیحات
- بازدید: 173
- توضیحات
- بازدید: 1058
سازدانی: ڕۆستهم خامۆش
شیعری منداڵان چەند مەرج و تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە جا چ لەڕووی ڕوخسارەوە بێت, یان ناوەڕۆک، لەبارەی ڕوخسارەوە باشتر وایە تادەکرێ شیعرەکە کورت و پوخت بێ و وشەی ناڕێک و سواوی تێدا نەبێت و شاعیر خۆی لە وشەی دووبارەو دەستەواژەی ئاڵۆز و وشەی دوو واتاو تانەو تەشەر لێدان بپارێزێت.
- توضیحات
- بازدید: 561
و. هاشم عەلی وەیسی
لە شانامەی فارسی زۆربەی رووداوەكان دووانەیین. بەڵام لە شانامەی كوردی رێگاكان سێانەیش دەبنەوە. لە شانامەی فارسی دوو حەوت خانی روستەم و ئەسفەندیار بوونی هەیە. بەڵام لە شانامەی كوردی حەوت خانی جەهانبەخشین بوونی هەیە. لە شانامەی فردەوسی، دوانەی خێر و شەڕ ئێران – تووران و خەسرەو – ئەفراسیاو لە بەرانبەر یەكتر دەوەستنەوە. بەڵام لە شانامەی كوردی وڵاتی رۆژهەڵات و شایەك بە ناوی عەزیم شایش بوونی هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 1373
ئامادەکردنی: سایتی قەڵەم
جیهان جێگەی داماوان نیە. ئەگەر داماوییت بە دەردی خۆتەوە دانیشە و کێشە بۆ خۆت و خەڵک درووست مەکە، ئەگەر خۆت بە مافخوراو دەزانی ژیرانە و سەربەرزانە قسە بکە... لەوەشدا دەبێ ئاقڵانە بجووڵێیتەوە و بوێر و ڕاستگۆ بی... هەر بۆیە کورد جیهانە و جیهان کوردە.
- توضیحات
- بازدید: 529
- توضیحات
- بازدید: 1041
ئهو گفتوگۆیهی ئێستا لهبهردهستی خوینهرانی بهڕیزدایه، دانیشتنێکه بۆ دووان لهسهر رۆمانی (پهرهسێلکهکانی کۆچ) که (برادهرانی گۆڤاری نما، بەڕێزان دکتۆر رەوشت رەشید، ئیسمائیل کوردە و شوان رەشید) رووبهروو لهگهڵ نووسهری رۆمانهکه (فهرڕۆخ نیعمهتپوور) لە ساڵی ١٩٩٩ لە هەوڵێر لە بنکەی رۆژنامەی رێگای کوردستانی حیزبی شیوعی کوردستان سازیان داوه. ئهم رۆمانه ساڵی ١٩٩٨ بهچاپ گهیشتووه.
- توضیحات
- بازدید: 1966
ئامادەکردنی: شاخەوان سدیق
نووسەر زیاتر چێژ لە نووسین وەردەگرێ تا خوێندنەوە. زۆر سادە بەو هۆکارەی کە نووسین پروسەی داهێنانە و نووسەر تێیدا خۆی وەک بوونێکی نوێ پێشکەش بە دونیای دەرەوە و بگرە پێشکەش بە خۆیشی دەکا. بە رای من نووسین گەورەترین چێژە. چێژێکی یەکجار ئینسانی، چونکە خۆتی تیا سەرلەنوێ درووست دەکەیتەوە و وەک خودا شتێکی دەخوڵقێنێ کە تا ساتێ لەوە پێش نەبووە.
- توضیحات
- بازدید: 864
هەڤپەیڤین: عادڵ محەمەدپوور
بە باوەڕی من ئەو بەشەی لە شێعری کوردی کە لە گەڵ کۆیلەتی و چەوساندنەوەی گەلی کورد پێوەندی هەیە، ئێستا لە جیهاندا ناسراوە و رەنگدانەوەی هەبوە. پێویستە بەو حەماسەت و پاڵەوانیی و خۆڕاگرییەی خۆیدا بچێتەتەوە و بیکاتە چەمکی جوانکاری و رەنگ و رووی هونەری پێ بدرێت.
- توضیحات
- بازدید: 1389