شرۆڤە
هۆشەنگ شێخ محەممەد
لە کۆتایی ئەم خوێندنەوەیەدا، دەستخۆشی لە رۆماننووس (دڵشاد کاوانی) دەکەم، پیرۆزبایی لە رۆشەنبیری کوردی دەکەم کە رۆماننووسێکی نوێی تێدا لە دایک بوو. بە رێگاوە، رۆمانێکی سەرکەوتووە، زمانەکەی زەنگین و بزۆز و چالاکە، کۆمەڵێ ناو و زاراوەی خۆماڵی و کرمانجی و ناوچە و شوێنەکانی تری کوردستانی بەکارهێناون و هەر هەمووشیان لە جێی خۆیان داندراون!
- توضیحات
- بازدید: 472
شاهۆ حەسەنپوور
لە خوێندنەوەی چالاکدا خوێنەر ئاگای لە تێم و ئامانجەکانی نووسەر هەیە و دەتوانێ کرۆکی بۆچوون و پەیامەکانی دەق لای خۆی گەڵاڵە بکات. دەکرێ ئەوەش زیاد بکەین کە خوێنەری چالاک خوێنەرێک نیە کە بە سەر بەسەرهات و نێوەرۆکەکان دا تێپەڕێ، بەڵکوو ئەم خوێنەرە زۆرتر هەوڵی رۆچوونە خوار دەدات.
- توضیحات
- بازدید: 825
سۆران محەمەد
ئەو هەستە مرۆڤدۆستانە لە کوێ درکی پێدەکرێت؟ لە کام کۆبوونەوەی شاعیرانی سوریالی، یان لە سەرمێزی کامە نووسەری پۆستمۆدێرن کەوازی لە هەموو سەروەت و سامانەکەی هێناوەو خەریکی ئاواز دانانە بۆ منداڵە بێ کەسەکان؟
- توضیحات
- بازدید: 854
دکتۆر مستەفا ساڵح
لە بەكارهێنانی زماندا نووسەر هەتا راددیەكی باش سەركەوتوو بووە، سەرەڕای پابەندبوونی بە زمانی نووسینی پەیڕەوكراو، هەتا بۆی لوابێ، تێكەڵەیەكی لە زار و بنزارەكانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەكارهێناوە، دەیان وشەی كەم بەكارهێنراوی خستۆتە ناو دەقەكەوە و خوێنەری پێ ئاشنا كردووە.
- توضیحات
- بازدید: 737
تەلار تاهیر
هەندێجار توڕە بوونی شاعیر لە هەندێ دێری شیعر دەبینرێت، ئەوەیش لە تاو خەم و ناسۆری دایکی نیشتیمان بەدەست ڕۆڵەکانیەوە، یان نیشتیمان بەدەست کۆمەڵێ ئاغا دەربەگ لە ناو ئازارە دەتلێتەوە، ئەمەش نائومێدی شاعیر دەردەخات.
- توضیحات
- بازدید: 367
ئەحمەد رەزا
ڕووداوەکان لە بنەڕەتدا پەیوەنددار نیین و سەربەخۆن، بەمجۆرە وەک ئەبستیمێکی هۆکارگەریی تەماشا ئەکرێ، لەبەرئەوە گەر ڕووداوەکان بە تەنیشت یەکەوە یان دووبارە نەبن، ئەوا سەربەخۆن، بەڵام بە ئەبستیمی هەڕەمەکیانە ئەبنە پەیوەنددار.. بەو مانایەی ئەبستیمی هۆکارگەریی هەڕەمەکییانە خوێندنەوەی ڕووداوەکانەو ئەبستیمی هۆکارگەریی سروشتیی دەرەنجامە.
- توضیحات
- بازدید: 168
رزگار جەباری
لە شیعری (لە کتێبخانەی تایبەتی بابا تاهیردا)ی سەباح ڕەنجدەردا، وشەکان زۆر بە وردی و هەستیارێتییەوە هەڵبژێردراون، بەتایبەتی ئەو وشانەی ئاماژەن بۆ (گیانلەبەران) تاکو لە ناو یەک کۆمەڵە هەستدا پێشکێشی خوێنەر بکرێت. زۆربەیان وەکو نیشانە (هێما) بەکار براون و خودان بنیادێکی سیستەماتیکن.
- توضیحات
- بازدید: 513
مارتن ئەرسەلان
- توضیحات
- بازدید: 133
سهروهر حمدامین حاجی
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە من وای بۆ دەچم کەوا نووسەر بەشێکی ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکەی پێشبینی بۆ کردووە ڕوو بدەن، هەر لەبەر ئەمەش بێت ڕۆمانەکەی ناو نابێت بەڕێگاوە، ڕەنگە مەبەستی بێت بڵێت ڕووداوەکان بەڕێگاوەن، یاخود دەشکرێ پێمان بڵێت هەموومان وەک نارسیس لە هەمان ڕێگاین .ڕۆمانەکە وات لێدەکات خۆت لێ ببێت بە نارسیس، یان هەموومان نارسیسێکین و لەو ڕێگایەى ژیان لە ڕێکردن داین.
- توضیحات
- بازدید: 75
ئارام سدیق
د. محهمهد كهمال له یهكهم بهرههمییهوه تا ئێستا، پرسیاری بوون لهنێو ههموو نووسینهكانیدا ڕهنگدانهوهی ههبووه و ههر بۆیه خۆیشی وهكوو بوونگهرێك ئهژمار دهكرێت و یهكێكه لهو نووسهرانهی له سهرهتای حهفتاكانهوه وهكوو بانگهشهكارێكی فهلسهفهی بوونگهرایی ئهژمار كراوه. ئهوهی لهم كتێبهی نووسهردا سهرنجم ڕادهكێشێت، ئهو چڕبوونهوهیهی نووسهره لهسهر فهلسهفهی بوون و تێگهیشتن له واتای بوون.
- توضیحات
- بازدید: 1099