شرۆڤە
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
بەڵام نموونەکەی فلۆبێرت جیاوازە. کاتێک ئێمای فەڕەنسی دەشکێ و بەرەو مەرگ دەڕوا، ئەوە کۆمەڵگا و دەنگی کۆمەڵگایە بەسەر تاکدا سەردەکەوێ. لێرەدا بەتووش خۆشبەختییەوە نابین، بەپێچەوانەوە لەوە تێدەگەین لەپاش مەرگی ئێما و 'چارڵز'ی هاوسەری، 'هۆمیاس'ی دەرمانفرۆشە لە 'یونڤیللە' دەبێتە خاوەنی باشترین دۆخ.
- توضیحات
- بازدید: 638
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەو خاڵەی یۆجینایدس بە بەهێزی لە رۆمانەکەیدا نیشانی دەدا ئەوەیە لە رۆمانی ئینگلیزیی سەدەی ١٩، پلۆتی هاوسەریەتی و رۆمان بەیەکەوە گرێدراون. کاتێک هاوسەریەتی مانای خۆی وەک خاڵی سەرەکی لەدەستدەدا، رۆمانەکە دەگۆڕدرێ. وەک مامۆستای مادێلینە دەڵێ: هاوسەریەتی ئەمڕۆکە خاوەن مانایەکی گەورە نیە، هەر بەو شێوەیەیش رۆمان.
- توضیحات
- بازدید: 641
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
رەنگە بەشی هەرە زۆری ئەم رۆمانە دوورە لەو شتەی ئەمڕۆکە ئێمە بە رۆمانەوە گرێی دەدەین، ئەم بەرهەمە گێڕانەوەیەکە باسی میتۆلۆژیا دەکا و بگرە وەک میتۆلۆژیا خۆی دەردەخا. بەڵام درێژایی ئەم رۆمانە، بابەتە خەیاڵییەکانی و فۆڕمی پەخشانییەکەی لە سەردەمی دووای خۆی دەچێ کە پێێ دەگوترێ رۆمان.
- توضیحات
- بازدید: 632
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
داخۆ خۆشەویستیی رۆمان لە پیش هەموو شتێکدا بەمانای خۆشەویستییەکی شکست خواردووە؟ دیارە نوواندنەوەی خۆشەویستی دەکرێ وەک خودی رۆمان جۆراوجۆر بێت، بەڵام ئەشقی ناکام بەردەوام لە ئەدەبدا لە پێش ئەوانی ترەوەیە و رۆمانێش خۆی لەمە جیاناکاتەوە. زۆر جار گوتراوە رۆمانی سەدەی نۆزدە بە هاوسەریەتی یان مەرگ کۆتایی دێ. تەنانەت لەو شوێنانەیشدا بە خۆشبەختی کۆتایی دێت، بابەتی رۆمان ئەو تاقیکاریانەیە وا لەپێش هاوسەرگیریدا روودەدەن و، بەڵام ئێمە یەکجار کەم لەدووای هاوسەرگیری لێیان ئاگاداردەبینەوە.
- توضیحات
- بازدید: 607
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
داخۆ رۆمانی ئاشقانە سەردەمی نەماوە؟ رۆمانی ئەمڕۆکە بەردەوام باسی خود و پێوەندیی ئەم خودە لەگەڵ کەس یان کەسانی تردەکا،... رۆمان زۆر بەکەمی خۆ لە هاوسەریەتی دەبوێرێ، بەڵام زەحمەت نیە ئەو نموونانە پەیدابکەین تێێدا خۆشەویستی ـ جا چ سەرکەوی و چ سەرنەکەوێ ـ تێمایەکی گشتییە. گەر رۆمانی ئەمڕۆی نۆروێژی وەک نموونە بهێنینەوە خۆشەویستیی نێوان منداڵ و دایک و باوکان وەک خۆشەویستی نێوان ژن و پیاو ناوچەیەکی پڕکێشەیە.
- توضیحات
- بازدید: 610
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
هەردووکیان خاوەنی ئەم شتە هاوبەشانەن: لە کات دا خۆیان نیشاندەدەن و باسی مرۆڤ دەکەن. وەک 'یان مک ئێوان' نووسەری ئینگلیزی زۆر جار لە دیمانەکانیدا دەیڵێ رۆمان باس لە رەوتی ژیانی مرۆڤ لە کاتدا دەکا. بەڵام رۆمان تەنیا لە کاتدا روونادات، بەڵکو بەشیک لە شوێنیشە، واتە لە دونیا، وە لەم پێوەندییەدا شوێنی تایبەتی خۆی دروستدەکا.
- توضیحات
- بازدید: 631
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ژینگە setting بریتییە لە شوێن و کاتی روودانی رووداو. هەندێکیان لەوانی تر ئاساییترن، بۆ وێنە رێگا ژینگەیەکی گرینگە؛ تیۆریسیەنێکی گرینگی وەک باختین ناوی لێدەنێ 'کرونوتۆپ' (کرونوس بە مانای کات و توپوس بەمانای شوێن). لە زۆر رۆماندا قارەمان خۆی لەسەر رێگادا دەبینێتەوە، لە سەفەر و لە رێگادا.
- توضیحات
- بازدید: 632
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
جیاوازییەکە لەوەدایە شار لای وۆڵف لە رێگای وشیاریی کەسایەتییە جۆراوجۆرەکانەوە خۆی دەردەخا، شار لەجیاتی "گێڕانەوە" بە شێوەی پچڕپچڕ لە شێوازی رەنگ، دەنگ و وێنەا خۆی دەردەخا. جگە لەمە رۆمانەکە هێڵی خەت ئاسای رووداوەکان دەشکێنێ و فەزای کاراکتێرەکان بە شێوەیەک پێکەوە دەبەستێتەوە کە بیری فیلمەکانمان دەخاتەوە. لەجیاتی وەسفی ئەو شتەی روودەدات، وۆڵف کەسەکان و رووداوەکان لە رێگای شتە دەرەکییەکانەوە پێکەوە دەبەستێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 611
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەمە کەم و کووڕییەکانی نەتەوە پیشاننادا بەڵکو بەپێچەوانەوە: رەخنە، رووخاندن و لێکبڵاوبوونی کڵێشەکانی نەتەوە پێویستە لەبەر ئەوەی یادەوەریی گشتی و لەخۆتێگەیشتن وەها بەتووندی گرێدراوە بە تاکەوە کە لە سەردەمی "پۆست نەتەوەیی"شدا ئەم خەسڵەتە هەر درێژە بە ژیانی خۆی دەدا. بنەماڵە، ماڵەوە و وابەستەیی بەردەوام ئەو شوێنانەن رۆمان کاریان تیادەکا و زمانیش کەرەسەکەیەتی.
- توضیحات
- بازدید: 648
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
نووسەران، خوێنەران و رەخنەگرانیش زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانیان ناوناوە "رۆمانی نوێ". لەم پێوەندییەدا وشەی "نوێ" وشەیەکی سەیر دێتەبەرچاو، لەبەر ئەوەی ئەم زنجیرە تەلەفزیۆنییانە نەک لە رۆمانی سەردەم ناچن، بەڵکو زیاتر بەو وەسفە ریالیستییانەوە دەیکەن، بە ژینگەی روونیانەوە، بە پلۆتی ئاڵۆز و گالەرییەکی گەورە لە کەسایەتییەکانەوە کە هەیانە لە رۆمانەکانی سەدەی نۆزدە دەچن.
- توضیحات
- بازدید: 616