شرۆڤە
حەکیم مەلا ساڵح
لەم بەرھەمانەدا ھەست دەکرێت، کە شاعیر چاوی سانسۆری لەسەر چۆنیەتی نووسینی خۆی ڕاگرتووە، بۆیە پەنا دەباتە بەر وشە و دەستەواژەگەلێک، کە پڕ لە واتا و دەلالاتی خۆیانن. سانسۆر مەرج نییە چاوی دەستەڵاتداری زۆردار بێت، شاعیر دەتوانێت خۆیشی سانسۆر لەسەر خۆی دابنێت. واتە دەبێت ئاگای لە خۆی بێت، چۆن دەست بۆ وشە و رستە دەبات و شیعری پێ دروست دەکات
- توضیحات
- بازدید: 1161
و: ئیبراهیم ئیسماعیل پوور (شەماڵ)
بەڵام کاتێک کە باس لە پشتیوانی گشتی لە خوێندنی باڵا دێتە ئاراوە، لە سەر ئەم ئەرکە کۆمەڵایەتییە زۆر باس ناکرێ. ناتوانین بە لێژنەی باوەڕپێکراوان و کۆمیسیۆنی دەوڵەتی و کۆمیسیۆنەکانی تری لەم چەشنە بڵێین کە ئەرکی ئێمە هاندان و مەجبوورکردنی کۆمەڵگایە بۆ هەست بە خەتاکاربوون وتێکدانی هاوسەنگی. ناتوانین بەو کەسانەی کە ماڵیات دەدەن، بڵێین ئێمە دابمەزرێنن تا کار بۆ ئەوە بکەین کە منداڵەکانتان جیاواز لە خۆتان بیر بکەنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1134
عــەلی حەمــە ڕەشید
رۆمانی( کچی دورگە بچکۆلەکە) کە دوا بەرهەمی کاک ئەمین محەمەدە و وەک یەکەم ئەزموونی خۆی لەو بوارەدا توانی جارێکی تر لە کارێکی ئەدەبی نوێدا دەربکەوێت و بڵێ بەڵێ ئێمەش وەک کورد دەتوانین رۆمانی تایبەت بۆ منداڵان بنووسین.
- توضیحات
- بازدید: 224
تەلار تاهیر
ڕۆمانی گۆڕە شار گەر لێی وردبینەوە بۆ یەک مەبەست نییە واتە کۆمەڵێ ڕەهەندی لەخۆ گرتووە وەک، کۆمەڵایەتی، سیاسی دەروونی، بەڵام لایەنە دەروونییەکە زۆر زاڵترە بەسەر کەش و هەواو دونیای ڕۆمانەکەوە. ئەم ڕۆمانە ئەگەرچی باسی بارودۆخی کورد دەکات، لەگەڵ ئەوەیشدا هەستم بەوە دەکرد کە کەش و هەوای شێوازی گێرانەوەی ڕۆمانی گۆڕە شار لە ڕۆمانەکانی دەستۆفسکی زۆر نزیکە.
- توضیحات
- بازدید: 160
میدیا تاهیر خۆشناو
بێگومان باشی هەموو دەقێک لەوەدایە، بۆ هەموو سەردەمێک خوێنەری خۆی هەبێت و لێی دانەبڕێت، من وای بۆ دەچم، بەڕێگاوەی یەکێکە لەو ڕۆمانانەی دوای ئێمەش هەمیشە خوێنەری سەرسەخت بە خۆیەوە دەبینێت، دواجار ئەمە بەرهەمی تەنها نووسەرێکی ئاسایی نییە!
- توضیحات
- بازدید: 234
پەری عەبدوڵڵا نامق
ئەوەی جێی سەرنج و ئەسەفە ئەوەیە کە سەرلەبەری ئەم شیعرە جوانە و ئەم باڵندە ناوازەیە کە لەم شیعرەدا هاتووە لە لایەن کاك زاموا محەمەدەوە بەهەڵە وەرگێڕدراوەو کراوە بە ریشۆڵەو لە ماڵپەڕی گەلاوێژی رۆژی ٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٠دا لە بەشی هۆنراوەدا بڵاوکراوەتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 403
سەباح ڕەنجدەر
شیعری کوردی پاڵەوانی زۆر تێدایە، بەڵام ئەستێرەی تێدا نییە. واتە: پاڵەوان تەمەنی کورتە و زوو بێ شوێنەوار دەمێنێتەوە و دەمرێت، بەڵام ئەستێرە تەمەنی درێژە و شوێنەواری لەناو کۆمەڵگا دەمێنێتەوە و وەک نموونەیەکی پڕاوپڕ بە ڕووناکییەوە دەژی.
- توضیحات
- بازدید: 1156
محەمەد ئەدیبی ـ بۆکان
لەم یەک دوو دەیەی ئاخریدا شێعر و هۆنراوە داکشانی بە خۆیەوە بینیوە و شەیدایانی هۆنراوە وەک جاران مۆمی هەستیان بە ئاگری ئەوێستایی شێعر داناگیرسێ و شەپۆلانی پڕ لە جۆششی شێعر تاسە و مەیل کەیل ناکەن. بۆچی وەک جاران خوێنەران بە لەزەوە هەڵناکوتنە سەر سنگی شێعر و لەو خوانە پڕ پیت و بەرەکەتە داوای بەش و حەسانەوە ناکەن.
- توضیحات
- بازدید: 1219
دڵشاد کاوانی
وێناکردنی سەرجەم ژنانی شارە لە بەردەم هات و چوونیان بۆ قەسابییە کەی پیرە و کەم کردنەوەی بێ بەهاکردنی ڕەوشتییان لە لایەن شێرزاد حەسەنەوە لەسەر زاری پیرەی قەساب بەمەش هەموو ژنان دەخاتە ژێر گومانی ڕەوشتییەوە ئەمەش کارێکی کرێتی و نابەجێیە دەبووایە بیری نووسەر زۆرتر بڕی کردبووایە نەوەک تەنیا دروست کردنی سەردی گێڕانەوە.
- توضیحات
- بازدید: 444
دڵشاد کاوانی
مەسەلەکە ئەوە نییە کە ژیان مانادارە یان بێ مانا. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت، کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت.
- توضیحات
- بازدید: 77