شرۆڤە
فەرهاد بهێشتی
بەنرخترین ئەزموونەکانی ئێمە بۆ گەیشتن بە لووتکە لەمێژوودایە بۆیە دەنکە بەفر سات لەداوی سات بیرەوەرییەکانی لێکدەداتەوە و بەشانازییەوە باس لە سەفەری خۆی دەکات. نووسەر لەزمانی چیرۆکەوە جارێکیتر پێماندەڵێت کە نابێت هەرگیز فەرامۆشی بکەین گەورەترین ئەزموونەکانی دەنکە بەفر لە سەفەردا بوو نەک لە مانەوە و بێدەنگیدا.
- توضیحات
- بازدید: 1322
عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا
بەکورتی نیتشە لەو کتێبەدا روو لە رابردوو دەکات، وەک چۆن پەی بە داھاتووش دەبات، لە ھەردوو باریشدا ژیانی دەقی پێشوو لەلایەک و دەقی سەرەکی لەلایەکی دیکە بەرجەستە دەکاتەوە، بەو مانایە دەشێ ئەو بیۆگرافیایە وەک ساتەوەختێک لە ئێستا تەماشا بکەین.- توضیحات
- بازدید: 775
رەزا شـوان
بە کورتی، تۆتـالـیتاریـزم، فـۆرمێکی فەرمانڕەوایی سیاسی دیکتاتۆری و ستەمکاری و تـاک سـەرکـردە و تـاک پـارتـیی تـونـدڕەوە. دەسـەڵات و هـەژمـوونی تـەواوی بەسـەر ژیانی گشتی و تایبەتی تاک و کۆمەڵ و هەموو جومگەکانی دەوڵەتـدا هـەیە. لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتی تـۆتالـیتاریـدا، ئـازادیی تاک و ئازادیی رۆژنامە و مافـەکانی مـرۆڤ و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکـراتی و ئۆپـۆزسیۆن و فـرە ئایـدۆلـۆژیایی بوونیان نیـیە. دەسەڵاتێکی نـاوەنـدیی گـشتگـیرییـە و دان بە فـیـدراڵی و بە خـۆبـەڕێـوەبـردنی هـەرێمـایـەتی و بە کـیـسە جـیـاییـدا نانێـت.
- توضیحات
- بازدید: 58
دڵشاد كاوانی
كەم كەم سپینۆزا لەناو بازنە زانستی و فەلسەفیەکانی ئەوروپادا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد. زۆرجار ڕاوێژی بە خوێندکارانی زانکۆی لیدن دەکرد، و لە ساڵی ١٦٦١ سپینۆزا سەردانی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەکادیمیای شاهانەی لەندەنی دەکرد، هێنری ئۆڵدنبێرگ (١٦١٨-١٦٧٧). دوای ئەوە ساڵانێکی زۆر نامەی بۆ دەنێرنێت
- توضیحات
- بازدید: 91
بابی ئاکرێ
له حاڵی پێشهوا کاکهییدا شتهکان جیاوازترن، به گشتی گهر شیعرهکانی پێشهوا کاکهیی بخوێنینهوه دهبیین شتگهلێکی زۆری دهچێتهوه سهر رهوتی گشتی نووسینی شیعری ئهمڕۆ، که دوو دهردی کوشندهی (راستهوخۆیی) و (زمان ساده) مۆرکداریان دهکات.- توضیحات
- بازدید: 1181
سۆران محەمەد
ساتایەر یان ئایرۆنیك، زیاتر لەمەڕ قۆشمەپێکردن و نارەزایی دەهۆنرێتەوە، وەك خستنە ڕووی لایەنی گاڵتەجاڕیی شتێك یان ڕووداوێك یان کەسێك چ لە رووی ناتەبایی یان ستەم یان هەڵەوە بێت، لە پێناو ئاماژەپێدانی یان نەهێشتنی، یاخود دامرکاندنەوەی باری نائارامی دەروون بەو دەربڕینانە.
- توضیحات
- بازدید: 805
دیار لەتیف
لە دەرەنجامدا ئەوەی لە ئەزموونی شیعریی سەباح ڕەنجدەر بۆمان یەكانگیر دەبێتەوە، ئەوەیە بایەخێكی باشی بە ڕەگەزی ناونیشان داوە و مامەڵەی بازاڕگەری لەگەڵ ناونیشاندا نەكردووە. ناونیشان لای ئەم شاعیرە بەپێی قەبارەی دەقە و زیادەڕەوی و فریودان نابینرێت.
- توضیحات
- بازدید: 387
دڵشاد کاوانی
وشەی "ستۆیک" لە وشەی یۆنانی کۆن stōïkos وەرگیراوە کە بە واتای "ستۆیک [پۆرتیک یان بوێرتر]" دێت. وشەی یۆنانی بۆ پۆیکیلی ستۆیکی لە ئەسینا، یان شوێنێک کە پێی دەوترێت "ستوای رازاوە"، لەلایەن فەیلەسوف کیتیۆس زینۆنەوە فێرکرابوو، کە لە سەردەمی خۆیدا لێرەدا ستۆیکیزمی دامەزراند.
- توضیحات
- بازدید: 172
ئەحمەد رەزا
ئەم دوو وێنەیە خاڵی هاوبەش و لێکچوویان هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا هەر یەکەیان لە دۆخێکی جیاوازدان. لێرەدا دوو وێنەی جیاواز لە بارەی ڕوودانی کارەساتەوە هەیە. یەکەمیان ڕوودانی پەڵەو تەنیاییە بێ فریادڕەسەکەی مێروولەیە، کە پێشتریش بە هۆی بۆنکردنی پەڵەوە ئەزانێت بارانی پەڵە ئەیبات و بە ناچاریش لە دەرکی شارەکەدا، یان جێماوە، یان ناچارە، لە هەردوو بارەکەشدا شتێک بە هانایەوە نایەت. لە وێنەی دووەمیشدا کە وێنەی سروتەکەیەو کاتێ گۆرانیبێژێک/ سەرکردەیەک دەنگی ئەنووسێت، باڵندەی چلئاواز پێی ڕائاگات.
- توضیحات
- بازدید: 116
رزگار عەلی
نەخێر ئەمە حاڵەتێکى گاڵتەجارى نییە ئەمە ئەوەیە کە لاکان دەڵێت: ((هیچ پەیوەندییەکى سێکسى بوونى نییە)) ئەمە عیشقە، ئەمە دۆنادۆنییە، ئەمە عەوداڵبوونى جەستەیە بە دواى ڕۆح و دۆزینەوەیەتى، ئەمە ئەوپەرى تەجەلابوونى عیشقە و گەڕانەوەى جەستەیە بۆ ماڵە ئەسڵەکەى خۆى.
- توضیحات
- بازدید: 856