وتارەکان
نه‌ژاد عزیز سورمێ
له چاخه مێژووییهكانیشدا هه‌ندێ جۆره ئهشكهنجهدانمان دیوه و بیستووه به‌ناوی وه‌رزشه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێ وه‌ك تێكوهرانهی مرۆڤ و هه‌ندێ له گیانله‌به‌ری له وێنه‌ی شێر و پڵنگ و گادا له پیاده‌كردنی ئهشكهنجهداندا وا دێته به‌رچاو جه‌للاد و بینه‌ر بچنه‌وه ناو یه‌ك ئه‌ڵقه، جه‌للاد وه‌ك )سادی) یه‌ك كه حه‌ز به ئازاردانی به‌رامبه‌ر ده‌كا و بینه‌ریش وه‌ك )مازۆشی) یه‌ك كه ئاره‌زووی له خۆئازاردانه به بینینی ئازاردانی هیتر!
- توضیحات
- بازدید: 35
هاوڕێ یووسفی
نەک مەهابادی پێش و پاش ڕووداوەکە، نەک ئێران بەڵکوو بەشی هەرە زۆری کێشەکانی ئەم جیهانەی تیایدا دەژین بەرهەمی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەم سیستمە دڕندەیەن و ڕووداوەکەی مەهابادیش یەکەم گرفت و دواگرفتیش نابێت، ئەم ڕووداوە و بەدواهاتەکانی، بەرهەمی دەرکەوتنی کەرتی تایبەت و ئابووریی سیاسی بازاڕی ئازادن و دەیان و سەدان و هەزاران ڕووداوی گەورە و بچووکی دڵتەزێنی لێکەوتۆتەوە و لێشی دەکەوێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1413
مطالعه بیش‌تر: پەتاتە خۆرەکان، کەرتی تایبەت و سیاسەتی چەنەبازان
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر ئاوڕێکی حزبەکانی لای خۆمان بدەینەوە ئەوە زیاتر دوست و لایەنگرەکانیان لەسەر بناغەی سۆز پەروەردە دەکەن، سۆز بۆ سیمبولەکانی حزب، سۆز بۆ شەهیدەکان، سۆز بۆ سەرکردەکانی .سۆز بۆ میژووی حزب، لە نێو فەزاو ئەتموسفێری سۆز دا ئەندامی حزب لە سروت وسیرمۆنی یەکی ئاینی رۆژانە دەژێ
- توضیحات
- بازدید: 101
نیهاد جامی
بۆ ئەوەی قسە لە ستراتیژی گوتاری تێکستی ئەدەبی بکەین، لێرەدا پێویستمان بەوە دەبێت لەسەر چەند هەوڵێک هەڵوەستە بکەین، تاوەکو سیماکانی ڕوانینەکانمان ڕوونتر بخەینە ڕوو، ئەوەش بەو مەبەستەیە تاوەکو بچینەوە سەر ڕۆڵی ڕۆشنبیر لەبەردەم دەسەڵاتدا، بەوەی ئاخۆ ئەو ململانێیەی مەعریفە لەگەل دەسەڵات بەکوێ گەشت و سیماکانی دەرکەوتنی چی بوون؟
- توضیحات
- بازدید: 336
ستیڤان شەمزینی
نەوشیروان مستەفا لە دەستپێکی کاری سیاسیی خۆیەوە تا کۆتایی ژیانی، بڕوای بە تەسفیە و پاکتاوی نەیارە سیاسییەکانی هەبووە، ئەگەر لە قۆناغەکانی شاخدا لە رێی ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگانەوە ئەو پرۆسەیەی بەڕێوە بردبێت، ئەوا لە قۆناغی دوای راپەڕیندا هەرچەند بۆی کرابێت هەمان کاری کردووە و هەر کاتێکیش توانای نەبووبێت، میکانیزمی تری دۆزیوەتەوە، وەک ئەوەی لە رێی خۆپیشاندانەکانەوە نەخشەی بۆ کێشابوو.
- توضیحات
- بازدید: 527
و. سەعیدە سائێب
کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی به جیا بوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و جوانیناسی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ باڵی به سه‌ر وه‌سفی ئێمه له مۆدێرنیزم‌دا کێشا بوو بهێنین، له‌وانه گرۆیهتی جوانیناسی له پانتای پۆست پێکهاتهخوازیدا.- توضیحات
- بازدید: 813
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەنگە بتوانین خەڵەتاندنی ئادەم لە لایەن حەواوە کە ئەویش لە لایەن مارێکەوە خەڵەتابوو، بەم بۆچوونەی ئیفلاتوون بشوبهێنین. پیاوێک کە سێهەمین حەڵقەی زنجیرەی دیاردەیەکە بە ناوی خەڵەتاندن، تۆ بڵێی تا چەندە مافی ئەوەی هەبێ کە بتوانێ باس لە گەڕانەوەی بۆ بەهەشت یان باغی عەدەن بکاتەوە؟
- توضیحات
- بازدید: 994
عەلی حەمەڕەشید
کەواتە باخچەی منداڵان هەرچەندە پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین نابێت وەک قوتابخانە هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵاندا بکرێت و وانەکانیش گونجاو نییە وەک ئەو وانانە بێت مامۆستا لە قوتابخانە بە قوتابیانی دەڵێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 140
نه‌ژاد عزیز سورمێ
پیشه‌ییه‌تی له كارێكی به‌هه‌ستی له وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ك ده‌بینی دووریشه له ده‌مارگیری و ئه‌وپه‌ڕگیری و كاردانه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختێكی له گرێژنه‌چووی دیاریكراو كه هه‌ڵچوون و هه‌ناسه‌سواری و خۆ له‌بیركردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌روه‌خت دروستی ده‌كات، ڕێگایه‌كه ماندووبوون و سه‌رئێشه‌ی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام په‌یامێك له سه‌رده‌مێكدا ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ئێستا جێی داخه خه‌ریكه ورده ورده په‌یامی تێدا كاڵ ده‌بێته‌وه.
- توضیحات
- بازدید: 131
نەژاد عزیز سورمێ
- : ئایا دژه پیكاسۆ چییه؟
+ : به ته‌بیعه‌تی حاڵ پیكاسۆیه… لێره‌شدا من نامه‌وێ دیالیكتێكی ماركس به‌كار بێنم كه شت دژه خۆیشی تێدایه و له ململانێی ههمیشهییشدا…
من له‌و بڕوایه‌م دژ له ده‌ره‌وه‌مانه و ئێمه‌ش به دوای دا ڕادهكهین... ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ماندا بووایه، ئه‌وا له به‌رده‌م حاڵه‌ت و ناحاڵهتمان تێدا ده‌مرد… چار نه‌بوو یه‌ك ئه‌وی دی ده‌كوشت.
- توضیحات
- بازدید: 18