وتارەکان
نەژاد عزیز سورمێ
- : ئایا دژه پیكاسۆ چییه؟
+ : به تهبیعهتی حاڵ پیكاسۆیه… لێرهشدا من نامهوێ دیالیكتێكی ماركس بهكار بێنم كه شت دژه خۆیشی تێدایه و له ململانێی ههمیشهییشدا…
من لهو بڕوایهم دژ له دهرهوهمانه و ئێمهش به دوای دا ڕادهكهین... ئهگهر له ناوهوهماندا بووایه، ئهوا له بهردهم حاڵهت و ناحاڵهتمان تێدا دهمرد… چار نهبوو یهك ئهوی دی دهكوشت.
- توضیحات
- بازدید: 18
رەسوڵ سەفەریانی
ئێمە، کاروانی (بە وتەی ئەحزاب) شەهیدانمان هەر لە زیادکردندایە و کاروانی پێشخستنی خەباتیش هەر بە دوادا دەگەرێت. ئایا ناپرسن بۆچی؟ ئایا قەت خەسار ناسی ئەم شێوازی خەباتە کراوە؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە بوێرانە ئەو شێوازە کۆنەی خەبات بدرێتە بەر رەخنە و لێکۆڵینەوە و بیر لە رێگایێکی نوێ بکریتەوە؟- توضیحات
- بازدید: 927
و: م. محمد غەفور
كاروباری جنسییەكان تاپۆیەكن، بابەتێكی دەرنەبڕێنەرە لەدەقدا وە زۆر بەكورتی ناو ئەهێنرێت بەڵام زۆر گرنگن بۆ ئەوەی یاسای ئەخلاقی لەجێی خۆیدا بمێنێتەوە. بەشێوەیەك بابەتی (پاركی مانسفیلد) ئەوەندەی نائەخلاقیەتە ئەوەندەش ئەخلاقیەتە.
- توضیحات
- بازدید: 727
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پێڵاوەکان زیاتر از پێڵاوبوونیان، هەڵگری بوون و بەسەرهات و ژیانێکن کە بە درێژایی زەمەن ئەزموونیان کردووە و، بۆیە زیاترن لە جووتێک پێڵاو. لێرەوە تابلۆکە خەیاڵی بینەر دەبزوێنن و لە رێگای خۆیەوە دەمانبەستێتەوە بە ژیانێکەوە کە خۆی لە تابلۆکەدا حەشارداوە و بەڵام هاوکات زەقترین راستیی و حەقیقەتی ناو وێنەکەیە.
- توضیحات
- بازدید: 968
رەسووڵ محەمەدی
چۆنییهتی پهرهسهندنی ئایینی میترا بهرهۆ وڵاتانی ئهورووپی، بهتهواوی روون نهبووهتهوه. بهڵام بۆچوونی زاڵ ئهوهیه که دهڵێ : کاتێ که لهشکری ئهسکهندهری مهکدوونی هێرش دهکاته سهر ئێرانی ئهوکاته، واته له کاتی دهسهڵاتداری شای هێخامهنشی (دارای سێههم)، لهگهڵ ئایینی میترا ئاشنا دهبن.- توضیحات
- بازدید: 873
قادر نیکپوور
له رێگای درکاندنه که راستی کێشهی جنسی ئاشکرا دەبێت. که توانایی درکاندنمان نهبێت، بهو مانایه له باری فکری گرژ و ئاڵۆزین. کهواتە بهرگڕیکمان له پێشه به ناوی بوت. کاتێک مرۆ بوتی لهسهر رێ بێت، یانی دیل و دهست بهسهره. که بوتی نهبێت ئازاد و سهربهسته.- توضیحات
- بازدید: 880
رەزا شوان
پێویستە ئێوەی دایکان و باوکان ئەوەش بـزانن، کە ئەمڕۆ دوێـنێ نییە. لەم سەردەم و رۆژگارە جەنجاڵەی ئەمڕۆی پڕ لە گۆڕانکاری و داهـێنانی مۆدێـری سەیر و سەمەردا، هـێندەی تـر ئەرک و پێویستـیی پەروەردەکـردنی دروستی منـداڵەکانتان قـورستر بووە. پێویستییەکی زیـاترتـان بە زانیاری و بە شارەزایی و هـۆشـیاری و بە شـێوا و رێبازی تـازە هـەیە، بۆ ئەوەی بتوانـن لە پەروەردەکـردنی دروستی نـوێ و لە مامـەڵەکـردن و رەفـتارکـردنی راسـت لەگـەڵ منـداڵـەکانتـانـدا بەخـتـەوەر وسـەرکـەوتـووبـن.
- توضیحات
- بازدید: 120
مطالعه بیشتر: پێویستە دایکان و باوکان پێشەنگی باشـبن بۆ منـداڵەکانیان
رەزا شوان
پیـویستە گرنگـییەکی زۆر بە ئامادەکـردن و بە راهـێنانی مامۆستایان بـدرێـت، بە تازەتـریـن و سەرکەوتـووتریـن و شـێواز و رێبـازی نـوێی وانەوتنـەوە و فـێربکـردن رابهـێنـرێـن. تا بتوانـن بە شـێویەکی مـۆدێـرزم و ئاسان قـوتـابییەکـانـیان فـێربکەن و زانسـت و زانیـارییان پێبگەیەنـن. چونکە ئـەو داهاتـووە خوازراوەی کە دەمانەوێـت، لە سایەی مامۆسـتایانی داهـێـنەری مانـدوونەناسی ئەمـڕۆماندا دێتەدی.
- توضیحات
- بازدید: 92
رەسوڵ سەفەریانی
لە وڵاتانی خودا پەرەستدا هەمیشە ئامادەگی و زەمینە هەیە بۆ دروستکردنی تەقدیس. بۆیە هەر ئینسانێکی عادی دەتوانێت لەپڕ لە هەل و مەرجێکدا ببێتە یەکێک لەو خودانە و بەرز بێتەوە بۆ شوێنی خوداکان... لە هەموو لایەکەوە خەڵکی خۆشباوەڕ و سادەدڵ رووی تێدەکەن و لەسەر قەبرەکەی تەبەڕک وەردەگرن و دۆعا دەکەن بۆ هاتنەدی ئاواتەکانایان و بەخشینی گوناهەکانیان.
- توضیحات
- بازدید: 764
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەر ناوێکی، دەبینی خێرا دەبی بە ناوێک کە بووی. لە نێوان 'هەیت' و 'بووی' مەدوایەکی زەمەنیی یەکجار کەم هەیە. جا بۆ ئەوەی بەردەوام بتوانی ببی دەبێ باوەڕت بە کار و ماندووبوونی تاقەت پڕووکێن هەبێ. دەبێ چالاکتر و بەتواناتر و گورج وگۆڵتر بی لەوەی وا بۆی دەچووی. تەنانەت ناگەی بەرگی پیرۆز لەبەرکەیت لەبەرتی دادەکەنن!
- توضیحات
- بازدید: 374