وتارەکان
لە ئینگلیزییەوە: ناڵە حەسەن
له ساڵی ١٩٣٩ له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دیسنۆس دووباره ده‌بێته‌وه سه‌رباز له‌ڕیزی سوپای فه‌ڕه‌نسادا. له‌کاتی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر ناوێکی خوازراو وه‌ک لۆسین گالۆیس، پێری ئه‌ندییر دەنووسێت، دیسنۆس له‌وده‌مه‌دا کۆمه‌ڵه وتارێک ده‌نووسێت تیایدا گاڵته به بلیمه‌تی نازیزم ده‌کات. ئه‌م وتارانه و له‌گه‌ڵ ئیشه‌کانی تری که به‌هۆیانه‌وه به‌رگری له فه‌ڕه‌نسا ده‌کرد ده‌سگیرده‌کرێت و ده‌گیرێت.
- توضیحات
- بازدید: 113
نه‌ژاد عزیز سورمێ
باس له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان ده‌كرێ، نموونه‌یه‌كم لێره‌دا دێته‌وه بیر له نموونه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه له‌وه‌ی به‌كێشه‌ی (نایجیریا)ی چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كه ڕووكاری داڕشتنی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامهنووسێكهوه بوو به‌هۆی كوژرانی زیاتر له ٢٠٠ كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر. پرسیار لێره‌دایه، ئایا ڕۆژنامه‌نووس له كوێی ویژدان و مه‌سئوولیه‌تی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی به‌كوشتن دا؟
- توضیحات
- بازدید: 160
ئامادەکردنی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
لە بەشێکی تری وانەکەدا شانۆییەکی بچووکیان ئامادەکردبوو باسی لە هەمان بابەت دەکرد بە هاوکاری مامۆستای شانۆی باخچەکە، کارکردن بە گروپ لە پێناو سەرکەوتنی هەمواندا کارێکی پڕ لە گیانی هاوکاری بوو لە دواجاریشدا دەبێتە خاڵی گەش بۆ سەرکەوتن، هەموان هەوڵی بۆ دەدەن.
- توضیحات
- بازدید: 214
حیشمەت خوسرەوی
بە گشتی مرۆڤ دەتوانێ بڵێت رۆسۆ ویستی لە رێگای سۆسیال کۆنتراکتەوە وەکوو مۆدێڵێکی سازگار بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگە و هەروەها چەمکی ئازادی، پێمان بڵێت کە رێگاییەکی دیکە هەیە بۆ پچڕاندنی زنجێری کویلیەتی و رزگاربوون لە دەستی کۆت و بەندەکانی مۆدێرنیزم یان کۆتایی هێنان بە پەێوەندی نێوان کۆیلەی سیاسی و خاوەن شکۆ.
- توضیحات
- بازدید: 643
وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
رێکخرای جیهانیی کار لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاندووە کە ژمارەی بێکارانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە. گەر ئەم سەرنجە راست بێ، ئەوا لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە دووسەد میلیۆن کەس بێکار دەبن. "گای ریدەر" سەرۆکی ئەم رێکخراوەیە تەنانەت پێی وایە کە قەیرانی ئیش و کار زۆر لەمە خراپترە. ناوبراو پێی وایە بە هۆی قەیرانی دارایی جیهان کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستی پێ‌کرد، ٦١ میلیۆن ئیش لە ئارادا نەماون و، بە گشتی بزربوونە.
- توضیحات
- بازدید: 1039
رەسوڵ سەفەریانی
ئەم سێ خاڵەی نێو ئەو دروشمە دەبێت وەک پێوەڕێک بۆ ناسین و دیاریکردنی ولات و حکومەتی پیشکەوتوو یان پاشکەوتوو بناسرێت و، بە گوێرەی ئەو پێوەڕە حکومەتی وڵاتەکان دەستەبەندی بکرێت. ئەمە دەبێت وەک وانە لە کتێبەکاندا بوترێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئامانجی کاری نوێنەرانی خەڵک و حکومەتەکان. "ژن، ژیان، ئازادی".
- توضیحات
- بازدید: 235
رەسوڵ سەفەریانی
ئێمە بە ژن و پیاوەوە دەبێ نیگامان لە ژن وەک رەگەزی مێی خاون لەشێکی سێکسیەوە بگۆڕین بۆ ژن وەک مرۆڤ کە بە جل و بەرگ یان بێ ئەوە ھەر مرۆڤە و خاوەن لەش و ژیانی خۆیەتی و کالا و کۆیلە و سەربازی کەس نییە.
- توضیحات
- بازدید: 422
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەنگە چیرۆکی ئازادی و مرۆڤیش، ئەوەندەی چیرۆکی ئەم حەزە دەروونییە و هەولدانیەتی بۆی، بریتی نیە لە دەستەبەرکردنی خودی ئازادی. جا ئەم چیرۆکە بە تایبەت لە وڵاتانی وەک لای ئێمە دەخوا.
- توضیحات
- بازدید: 925
پێشڕەو محەمەد
هەڵبەت ئامالیا لەلایەن كۆشكەوە ریسوا ناكرێت، چونكە پیاوانی كۆشك هەر ئاگایشیان لەم رووداوە نییە، بەڵكو رووشانی شەرەفی بنەماڵە و ریسوابوونی ئامالیا لەلایەن وەهمی خەڵكی نێو ئەم جیهانە بیرۆكراسییەتەیە، كە پۆل پۆل خەڵك لێیان دووردەكەوتنەوە و وەك سووك سەیریان دەكەن.- توضیحات
- بازدید: 652
رەسوڵ سەفەریانی
ئێمە بەتاڵین لە هەست و سۆز و ژیان و خۆشەویستیی راستەقینە. هەموو شتێکمان کردووەتە سیمبول. تەنانەت تاقەتی نووسینی چەند رستەشمان نەماوە. وشە، کەم دەبێتەوە و لایک و سیمبول زۆرتر دەبێت. بە لای جوانترین نوسراوەی دونیادا تێدەپەڕین بێ ئەوەی تاقەت، یان کاتی خوێندەوەیمان هەبێت.- توضیحات
- بازدید: 726