وتارەکان
پێشڕەو محەمەد
هەڵبەت ئامالیا لەلایەن كۆشكەوە ریسوا ناكرێت، چونكە پیاوانی كۆشك هەر ئاگایشیان لەم رووداوە نییە، بەڵكو رووشانی شەرەفی بنەماڵە و ریسوابوونی ئامالیا لەلایەن وەهمی خەڵكی نێو ئەم جیهانە بیرۆكراسییەتەیە، كە پۆل پۆل خەڵك لێیان دووردەكەوتنەوە و وەك سووك سەیریان دەكەن.- توضیحات
- بازدید: 649
رەسوڵ سەفەریانی
ئێمە بەتاڵین لە هەست و سۆز و ژیان و خۆشەویستیی راستەقینە. هەموو شتێکمان کردووەتە سیمبول. تەنانەت تاقەتی نووسینی چەند رستەشمان نەماوە. وشە، کەم دەبێتەوە و لایک و سیمبول زۆرتر دەبێت. بە لای جوانترین نوسراوەی دونیادا تێدەپەڕین بێ ئەوەی تاقەت، یان کاتی خوێندەوەیمان هەبێت.- توضیحات
- بازدید: 724
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەوەی بتوانین لە ئەگەری خەسارەکانی ئەو رەزایەتەی کە بە هۆی هۆکاری دەرەکییەوە سەرهەڵدەدەن کەم بکەینەوە، دەبێ پنتی سەرەکیی رەزایەت لەسەر گۆڕانەکانی ناوخۆ خڕبکەینەوە. هۆکارە دەرەکییەکان چونکە نە ئێمە کاریگەرییمان لەسەریان هەیە و نە ئەوان لەسەر ئێمە (مەبەست دۆخی ژیانە)، ناتوانن لە رەزایەتێکی کاتی زیاتر بن.- توضیحات
- بازدید: 782
سەعیدە سائێب
هەر هونەرمەندێک شێواز و زمانی هونەری تایبەت بەخۆی هەیە، لهەندێ جار لە شێوازە باوەکانی وەک ڕیالیزم، ڕۆمانتیزم، ئێکسپێرسیۆنیزم، کانسپچواڵیزم و... کەڵک وەردەگرێت هەندێ جاریش بەپێچەوانەوە، خۆی شێوازی نوێ دەخولقێنێت و هەستەکانی پێدەردەبڕێت.- توضیحات
- بازدید: 752
سـەردار قـادر
کەم شاعير هەیە وەک مەردان بە لاوی شێعـرەکانی کـرابێتنە بەستە و گۆرانی و لاوانی وڵات بە شۆرو زەوقـەوە بیڵێنەوەو ئاوا زوو بچێتە نێو دڵی ئەویندارانەوه، ڕەنگە تەنیا هـۆكاریش ئەمەبێ قەڵەمەكەی جـوان قـسەی دڵی عاشـقانی كردبێ، بۆیـه لەگـەڵ ژانی لەدایـك بوونی یەكەمین كتێبی دا (دابـڕانی خۆشەویستی) دەكاته دیـاری گشت عـاشقان ئەمەو جگە لەوەی کە مامۆستا مەردان خـزمەت بە ئەدەب و فەرهـەنگ و فـولکلۆری کوردی (بە هەموو لـقەکانییەوە) و هەروەها ڕۆشنگەری كرده هەوێنی کارەکانی و بە زمانی نووسین و مۆسیقا گشت هـونەرەکانی ترهـاتـۆته مەیـدانی چـالاکی و ئێستاشی لەسەربێ، بـۆ ساتێكـیش ڕانەوەستاوه.
- توضیحات
- بازدید: 55
رەزا شـوان
ئەو هـێـلکاری و هـەڵەت و پەڵەتـانەی کە منداڵانی بچـووک دەیـانکـێشـن، لە زانیـاری دەروونناسیدا، هـێمان و مەبەستـێک یا زیاتر دەگەیەنن. نەک وەکو هەندێک کەس ئەو هـێڵکارییانەی منـداڵان، بەبێ مانـا و بە پـڕوپـووچـیان دادەنـێن. پـزیشکان و شـیکارە دەروونییەکان، لە رێی شیکـردنەوەی ئەو هـێـلکارییـانەوە، کە بە بە زاراوەی زانیاری بە (گـرافـۆلـۆژی) ناودەبرێت، واتا لێکدانەوە و شیکردنەوەی وێنەی کێشـراو. لە زۆر رووەوە کـێشەکـان و ملـملانێ و نهـێنیـیە دەروونییەکانی نـاخی منـداڵان شـیـدەکەنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 78
هاوڕێ نەهرۆ
یونگ شارەزایی هەبوو لە ئەفسانەکانی کۆنی ئاینی و سیمبولەکانی، یونگ لە بەرانبەر سێ خاڵبەندییەکەی فروید کەسایەتی یی دابەش کرد بۆ پەرسوناڵا بە واتای دەمامک هەروا کەسایەتی سێبەر و ئەنیما، بەشی مێیەنە لە پیاودا. هەروا ئەنیموس بەش نێرینە لە ئافرەت دا، یونگ پێ وا بوو کە مرۆڤ دەچێ بۆ شین و شایی کەسایەتی دەمامکدار بە کار دەهێنێ کە بگونجێ لەگەڵ ئەو شوێن و کاتە.
- توضیحات
- بازدید: 47
و. سلێمان سۆفی ساڵحی
ئێستاش هۆی ڕووهێنانی میدیاکان بە شیعری سپێهری و چاپ بوونی دووپات و چەن پاتی بەرهەمەکانی دەبێ لەو خاڵانەدا کە باسمان کرد (نیشانە و تایبەتماندیەکان) لە سەری دواین بۆی بگەڕێین. بە هەڵکەوت نیە کە کەمتر شاعیرێکی جیددی پێشڕەو لە دەیەکانی ڕابردوودا خوێندنەوەیەکی بەردەوامیان لەسەر شیعرو بەرهەمەکانی سپێهری بووە.- توضیحات
- بازدید: 618
ئەحمەد رەسوڵ
لە نێو سیستمە سیاسییە ستەمگەرەکاندا، هەر جۆرێکی دەسەڵاتدارێتیی سیاسیی لەوێشەوە سەربازیی، ئیداریی و تەنانەت ئابوورییش، جۆرێک لە حەماقەت یان گەمژەیی بۆ کەسی دەسەڵاتدار دەهێنێت. درێژەکێشانی هەرچی زیاتری زەمەنی هەر کەسێک لە نێو ئەتمۆسفیری دەسەڵاتدارێتییدا، دواجار دەبێتە هەرچی زیاتر گەورەتر بوونی بڕی ئەو حەماقەت و گەمژەییە.
- توضیحات
- بازدید: 499
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دانپیانان بە تاکی تر و بە سروشت، ئەو بناخەیەن کە ئازادیی ئێمە وەک تاک تیایانە سەرهەڵدەدا و بۆیە دەبێ رێزیان بگیردرێ. لێرەوە مرۆڤ و سروشت بەرجەستەدەبنەوە و، قۆناخێک ئێمە بەرەو ئەو بۆچوونە نزیکتر دەخەنەوە کە ئازادی چەمکێکە وابەستە بە ژینگەی سروشتی و ژینگەی کۆمەڵایەتی.
- توضیحات
- بازدید: 266