وتارەکان
ئەحمەد رەسوڵ
لە نێو سیستمە سیاسییە ستەمگەرەکاندا، هەر جۆرێکی دەسەڵاتدارێتیی سیاسیی لەوێشەوە سەربازیی، ئیداریی و تەنانەت ئابوورییش، جۆرێک لە حەماقەت یان گەمژەیی بۆ کەسی دەسەڵاتدار دەهێنێت. درێژەکێشانی هەرچی زیاتری زەمەنی هەر کەسێک لە نێو ئەتمۆسفیری دەسەڵاتدارێتییدا، دواجار دەبێتە هەرچی زیاتر گەورەتر بوونی بڕی ئەو حەماقەت و گەمژەییە.
- توضیحات
- بازدید: 500
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دانپیانان بە تاکی تر و بە سروشت، ئەو بناخەیەن کە ئازادیی ئێمە وەک تاک تیایانە سەرهەڵدەدا و بۆیە دەبێ رێزیان بگیردرێ. لێرەوە مرۆڤ و سروشت بەرجەستەدەبنەوە و، قۆناخێک ئێمە بەرەو ئەو بۆچوونە نزیکتر دەخەنەوە کە ئازادی چەمکێکە وابەستە بە ژینگەی سروشتی و ژینگەی کۆمەڵایەتی.
- توضیحات
- بازدید: 266
سەردار جاف
سروود هاندان و دنەدانە بۆ گەیشتن بە شەهادەت و سەرفیرازی لە پێناو نیشتیمان و نەتەوە و ئایین کەچی لە بەرامبەردا گۆرانی هاندانە دنەدانە بۆ ئەوین و دڵداری و عیشقی خۆشەویستی نێوان دوو رەگەزی لە یەک جودا کە کۆتاییەکەشی گەر بە یەکگەیشتن بێت بە پرۆسەیەکی سیکسی کۆتایی پێ دێت. گۆرانی لە سەردەمی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانیدا پەرە دەسێنێت و لە کاتی جەنگەکاندا مردنی جاڕ دەدرێت، کەچی سروود لە جەنگ و شۆڕش و راپەرین بست بە بست باڵا دەکات و لە ئاشتیدا مردنی جاڕ دەدرێت.
- توضیحات
- بازدید: 88
لە کۆتاییدا پێ لەسەر ئەوە دادەگرینەوە کە ئەم کردەوانە ناتوانن بەر بە ئێمە و بە گشتی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی بگرن و لە دونیای فرەچەشن و فرەدەرفەتی ئەمڕۆکەدا رەهەندی دیکە ئەوەندە زۆرن کە بکوژانی بیروڕای ئازاد و نەیارانی بێگومان دیسان بەتووش پاشەکشە و شکستی سەخت و دژوار دەکەنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 596
مطالعه بیشتر: سەبارەت بە فیلتەرکردنی سایتی قەڵەم لە لایەن فەیسبووکەوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەم بۆچوونە دوواتر لە سەردەمی مودێڕندا خاڵی کۆتایی لە سەر دادەنرێ. بۆ وێنە کانت فیلسوفی سەردەمی رۆشنگەری ئەم سێ چەمکە واتە جوانی و راستی و چاکە لێک جودا دەکاتەوەو هەر کام لەمانە دەبنە خاوەن سەربەخۆیی خۆیان. ئیتر "راستی" دەبێ بە بابەتی زانست، "چاکە" دەبێ بە بابەتی موڕاڵ واتە ئەخلاق و، "جوانی دەبێ بە بابەتی ئیستاتیکا (جوانناسی).
- توضیحات
- بازدید: 1156
دڵشاد خدر
پاش ئەوەی لە مال دەرچووین خۆمان گەیاندە جادەی چل مەتری کە لەمالی کاک فوئاد دوور نەبوو هەر بەو جادەیە رۆیشتین چونکە رێک دەیبردینە تەنیشت نەخوشخانەی سەدام. بەڵام ئەو رێگایە گەلێک دووربوو و ئێمەش لەترسی سەیتەرەکانی مەفرەز خاسەکان نەوێراین سواری تەکسی بین و هەر بەپێ یان دەرویشتن.
- توضیحات
- بازدید: 349
هاوڕێ دڵشاد
ئەو سەردەم حزبی شیوعی ئەندام و دۆستێکی زۆری لە نیو نەخوشخانەی سەدام هەبوو. لە نێو ژوورەکانی نەشتەرگەریش ژمارەیەکی باش لە ئەندام و دوستمان هەبوو. ئەو ژمارەیە ئەگەر پەیوەندی حزبیشمان پێکەوە نەبوو، بەڵام هاوسۆزییەکمان لەگەل یەکتری هەبوو و لە زۆر بواردا یارمەتی یەکترمان دەکرد.
- توضیحات
- بازدید: 424
دڵشاد خدر
لەو سەردەمدا رێگای کوردستان روژنامەیەکی بەربلاو بوو لە هەولێر و خەلکێکی زۆر موتابەعی دەکرد و دەیخوێندەوە. بابەتەکانیشی تا ئاستێکی زۆر بە نەفەسێکی ئوپوزیسیونی دەنووسرا. سەرنووسەری رێگاش رێگای خۆش کردبوو بۆ ئەوەی رێگا نەفەسێکی ئۆپوزیسیونی پێوە دیاربێت.
- توضیحات
- بازدید: 424
دڵشاد خدر
لە دوای ١٩٨٦ وە کار و چالاکیەکانی حزب بە شێوەیەکی بەرچاو هەلکشابوو و رۆژانە پێشمەرگەکانی حزب لە چواردەوەری هەولێر کارو چالاکیان هەبوو و، لە نیو شاریشدا رێکخستنەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرفرەوان ببوون و ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنگرانی لایەنەکانی تر پەیوەندیان بە رێکخستنەکانی حزبمانەوە دەکرد.
- توضیحات
- بازدید: 399
ئاشتی گەرمیانی
ژاینی خۆی وەکو مەشخەڵ و چرایەك بەرزکردەوە بۆ گۆڕانکاریەك لەو سەردەمە سەختەدا، بە نوسین و بابەت و لێکۆڵینەوەکانی توانی ڕوبەری بڵاوکراوەکان ڕۆشن بکاتەوە، ئەو سەردەمەی کە ناوی لێ دەنێین سەردەم یان سەدەی ئاڵتونی ئەو کەڵە نوسەرو هونەرمەندو پسپۆڕو دەستڕەنگینانەی لێ کەوتەوە کە هەرگیز سەدەیەکی بەو شێوەیە لەو باوەڕەدام ڕوو ناداتەوە، بەڵام گرنگی خەبات و تێکۆشانەکەی ئەوان و چەندانی تر بوون بەو بناغە ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتەی کەئەمڕۆ سوودی ڕاستەو خۆی هەیە بۆ کەڵچەری کوردی و کوردستان بەگشتی.
- توضیحات
- بازدید: 117