وتارەکان
حەسەن عنایەتی
ئیتر دەمێکەیە لە هەرێمی کوردستان پێشمەرگە ئەو حەماسەت و بارە ماناییەی خۆی داناوە و لە چریکێکی گیانلەسەردەستەوە گۆڕدراوە بۆ ئەندامی سوپایەکی ڕێکخراو و ئیمڕۆیی. پێشمەرگەیاتیی ئەمڕۆ ئیتر وەکوو هەموو کارەکانی تر جۆرێک پیشە و هەلی کار دێتە ئەژمار.- توضیحات
- بازدید: 871
فەڕۆخ نێعمەتپوور
واپێدەچێ لەم سەردەمەی مرۆڤی تیا دەژی بە هۆی فراوانی و فرەچەشن بوونی دەزگا هەواڵنێرەکان، دەرفەت بۆ خیانەت بە هەواڵ یەکجار کەمتر بووەتەوە. بۆیە رۆژنامەنووسی حیزبی و ئایدیۆلۆژیکی ش دەبێ بە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هەواڵ دا بچنەوە. سەرکەوتن و رێکلامە بە قیمەتی خیانەت بە هەواڵ، بۆ هیچ حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک تا سەر نابێتە مایەی خێر.- توضیحات
- بازدید: 921
نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌رگیز نه‌ده‌بووایه په‌روه‌رده و خوێندن له وڵاتێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه - كه مرۆڤی پێ بنیات ده‌نرێ - بدرێته ده‌ستی ئه‌وه‌ی ناوی لێندراوه - كه‌رتی تایبه‌ت - كه زۆرینه‌یان له وه‌به‌رهێنانی قازانج مه‌به‌ستدا ده‌رناچن. پرسیار ئه‌وه‌یه: كێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ؟ یان ئێمه له ههنیهمان نووسراوه تا هه‌تایه هه‌ر هه‌مان خه‌ون ببینین؟
- توضیحات
- بازدید: 197
رەزا شوان
گـەر بمانەوێـت بە وردی، گـرنگـترین بنەمـا و تایبەتـمەنـدییەکـانی شـێوازی دروسـتی وێـژەی منـداڵان پێناسـە بکەیـن، دەڵـێـیـن: بـریـتیـیە لە خـستنەڕووی بیـرۆکەکـان، بە شێوەیەکی وێـژەیی ئەوتـۆ دایانبڕێـژیـن، کە منـداڵان ئاڵـۆز و رامـان و دامـان و بێـزار نەکەن. بە وشەی سـووک و ئاسان و شـیرین و نەرم و نیان و یەک واتا و بە رستەی ناسک و کورت دایانبڕێژین. زیادەڕۆیی نەکەین و کورت پوختبن. بە پێی قـۆناغەکانی گەشەی زمـان و تواناکـانی دەروونی و جەسـتەی و هـۆشی منـداڵان بـن.
- توضیحات
- بازدید: 146
نه‌ژاد عزیز سورمێ
شار له حاڵه‌تی ئێستایدا وا دێته پێش چاو په‌ناگه‌یه‌كی كاتیی بێ، به زۆر نه‌بێ هیچ كۆڕێكی لێ گه‌رم نابێ. له گرێژنه چووه، به‌ندی به چیمه‌نتۆی كه‌ڵه‌كه‌كراوی سهریهكتر و به نه‌خشه‌ی خواستراوی نامۆوه پساوه. نه‌گشتیی ڕه‌ها ده‌رده‌بڕێ، نه له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆیدا هه‌ڵنراوه ، به‌ڵكو له ڕوانینی كاتیی سه‌قه‌ته‌وه ، به‌ڕاده‌یه‌ك ساختمان و بیناكان له میكانۆی ده‌ستی منداڵان ده‌چن.
- توضیحات
- بازدید: 101
ئازاد کەریمی
کاتێ ئەم کارانە کران، گۆدەرزشا یەکەم ئارتەشی جیهانی کۆنی ڕازاندەوە و ڕووی کردە نەینەوا پایتەختی ئاشوور.
لە تۆمارە پیرۆزەکانی جوولەکەدا باسی هێرشی ئەم شاهەنشا کراوە و بە کڵاوسوورەکانی کوێستان وا گوێ بە زێڕ نادەن و تەنیا بیر لە پاکتاوکردنی ئاشوور دەکەنەوە ناو دەبرێن.
- توضیحات
- بازدید: 773
ئازاد کەریمی
ئەوەی وا ئەو ئاسەوارناسانە بە درۆ یان نەزانکاری و خەیاڵ و فانتازی هەڵیانبەست یان ڕستیان چل ساڵ دواتر نازیسم و ڕاسیسم و هولۆکاست و بێبەش کردنی کوردەکانی لێکەوتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە جامێکی "خاچ وەر" بە وێنەی ئەوەی سامەڕا، لە قەفقاز و لە ئەرمەنیا دۆزرایەوە!
- توضیحات
- بازدید: 621
مه‌ریوان جه‌بار
ژیانى ڕاستەقینە، ئەو شتەیە کە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی لێی سەندووین، ئەم لێسەندنەوەیەش لە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی تەنیا لە ڕێگاى خەونەوە دەبێت، کەواتە: ژیانى ڕاستەقینە تەنیا لە خەوندا هى خۆمانە، ئازادیى تەواوى لێ وەردەگیرێت.
- توضیحات
- بازدید: 683
محەمەد نەبی
ئەو شانازیبەخۆکردنە جەنگە دژى نەقس و ناتەواوییەکان. مرۆڤ بۆ ئەوەى نەقسى خۆى بشارێتەوە، دێت لە رێى زمان و لە ئاستى سیمبوولەوە هەوڵى پڕکردنەوەیان دەدات و ئەمەش جۆرێک لە خۆخەڵەتاندنە، لێرەدا مەبەستم لەو جۆرى شانازیبەخۆکردنەیە کە زیاتر چەنەبازیی و زۆربڵێیکردنە دەربارەى شتێک، کە لە حەقیقەتدا بوونى نییە یان بەم شێوەیە نییە، کە کەسى شانازیکەر هەوڵى دەرخستنى دەدات.
- توضیحات
- بازدید: 1052
محەمەد نەبی
دوور لە ئاستە تەقلیدییەکە و بە وردبوونەوەیەکى قووڵ لە پەندى کوردی‌دا دەکرێت پەندێکى کوردى زیاتر ئەمە روون بکاتەوە یاریدەمان بدات بۆ چوونە ناو کرۆکى باسەکە، کورد دەڵێت: (مانگ دیاربیت حەوجێى هەنگوستێ ناکات) کەواتە لەوکاتەى هەنگوست (پەنجە) رادەدێرین بۆ مانگ نیشانەى ئەوەیە مانگ دیارنییە، چونکە ئەگەر دیاربێت پێویست ناکا پەنجە رادێرین و بڵێین ها ئەوە مانگە. لێرەوە شانازیبەخۆکردنیش بەکارهێنانى هەمان ئەو پەنجەیەیە کە لە نادیارى و نەبوونى مانگەوە رایدەدێرین.
- توضیحات
- بازدید: 992