وتارەکان
ئازاد کەریمی
ئەوەی وا ئەو ئاسەوارناسانە بە درۆ یان نەزانکاری و خەیاڵ و فانتازی هەڵیانبەست یان ڕستیان چل ساڵ دواتر نازیسم و ڕاسیسم و هولۆکاست و بێبەش کردنی کوردەکانی لێکەوتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە جامێکی "خاچ وەر" بە وێنەی ئەوەی سامەڕا، لە قەفقاز و لە ئەرمەنیا دۆزرایەوە!
- توضیحات
- بازدید: 623
مهریوان جهبار
ژیانى ڕاستەقینە، ئەو شتەیە کە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی لێی سەندووین، ئەم لێسەندنەوەیەش لە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی تەنیا لە ڕێگاى خەونەوە دەبێت، کەواتە: ژیانى ڕاستەقینە تەنیا لە خەوندا هى خۆمانە، ئازادیى تەواوى لێ وەردەگیرێت.
- توضیحات
- بازدید: 685
محەمەد نەبی
ئەو شانازیبەخۆکردنە جەنگە دژى نەقس و ناتەواوییەکان. مرۆڤ بۆ ئەوەى نەقسى خۆى بشارێتەوە، دێت لە رێى زمان و لە ئاستى سیمبوولەوە هەوڵى پڕکردنەوەیان دەدات و ئەمەش جۆرێک لە خۆخەڵەتاندنە، لێرەدا مەبەستم لەو جۆرى شانازیبەخۆکردنەیە کە زیاتر چەنەبازیی و زۆربڵێیکردنە دەربارەى شتێک، کە لە حەقیقەتدا بوونى نییە یان بەم شێوەیە نییە، کە کەسى شانازیکەر هەوڵى دەرخستنى دەدات.
- توضیحات
- بازدید: 1053
محەمەد نەبی
دوور لە ئاستە تەقلیدییەکە و بە وردبوونەوەیەکى قووڵ لە پەندى کوردیدا دەکرێت پەندێکى کوردى زیاتر ئەمە روون بکاتەوە یاریدەمان بدات بۆ چوونە ناو کرۆکى باسەکە، کورد دەڵێت: (مانگ دیاربیت حەوجێى هەنگوستێ ناکات) کەواتە لەوکاتەى هەنگوست (پەنجە) رادەدێرین بۆ مانگ نیشانەى ئەوەیە مانگ دیارنییە، چونکە ئەگەر دیاربێت پێویست ناکا پەنجە رادێرین و بڵێین ها ئەوە مانگە. لێرەوە شانازیبەخۆکردنیش بەکارهێنانى هەمان ئەو پەنجەیەیە کە لە نادیارى و نەبوونى مانگەوە رایدەدێرین.
- توضیحات
- بازدید: 994
موخلیس ئیبراهیم
لە ڕۆژی یەکەم، کە سـەیری شانۆگەری بابلۆم کرد، هەستم کرد کەوا تەواوی فیکر و دەقەکەم هەزم نەکردوە. لە هەموو دەقێکی قوڵ کـە فیکرت بهەژێنێ، جۆرێک لە تەموو مژاوی هەیە، دەقەکە بە ئاسانی خۆی بەردەست نادات. بە تایبەتی، کە دەقێکی ئاوا پڕ لە روداوی پرسیار درووستکەر.
- توضیحات
- بازدید: 193
وەرگێڕان سیا مەمەند
شانۆی پۆستمۆدێرنیزم لە ژێر كاریگەری بۆچونەكانی ئەنتوانین ئارتۆ و هەردوو ڕێبازی فۆتۆریسم و دادایزمە. لەم سەردەمەدا دیالۆگ و دەق كە لەلایەن ئارتۆوە ڕوو بەڕووی ڕەخنە بووبویەوە شوێنی پێشوتری خۆی لە دەست دەدات. لە ڕاستیدا زمان كە ئیشی سەرەكی خۆی گەیاندنی پەیامە، دوور دەكەوێتەوە و سودی لێوەردەگیرێت بۆ فەزا سازی.
- توضیحات
- بازدید: 81
فرخ نعمت پور
با نزدیک شدن ادبیات بە فکر و فلسفە ، بویژە نزدیکی بیش از پیش رمان و داستان کوتاە بە فلسفە و داشتن یک منظر و نگاە سوبژکتیڤی، دیگر خوانش پدیدەهای بیرونی و درونی از خلال یک فیلتر درونی و فکری انجام می شود.
- توضیحات
- بازدید: 2392
سەباح ڕەنجدەر
ئەو ئەدیبەی فرمێسکی چرای تێڕوانینی لە چەند کارێکی ئەدەبیدا دەڕژێنێ، بای ڕۆشنبیرییەکی کاریگەر بەروبوومى ڕەز و بێستانى هەوڵەکانی دەخاتە لار و لەنجەی بەردەوامی، دەنا کارەکانی دەچنە خانەی ئەدەبی ڕۆژانە و هەناسەی ئایندە لەدەست دەدەن.- توضیحات
- بازدید: 695
جەمال موکریانی
من لە کۆتاییدا ناڵێم ئەو شاعیرە خاوەنی مەعریفەو رۆشنبیریی شیعریی نییە، بەس ئەم شێوە هەوڵە لەسەردەمی جیهانگەراییدا بێئاکام دەبێت. جگە لەمەش با ئەوە بزانین بۆ نموونە ئەو کەسەی زۆر شارەزای دنیاو تەکنیكی یاری تۆپی پێ بێت، مەرج نییە لە هەمانکاتیشدا یاریچییەکی باش بێت، با جیاوازی نێوان ئەم دوو خاڵە گرنگە بکەین.
- توضیحات
- بازدید: 637
فەڕۆخ نێعمەتپوور
مرۆڤ بوونەوەری ناو گەمە سروشتی و ناسروشتییەکانە. جاری وایە دەگاتە یاریی "سەرکەوتن ـ سەرکەوتن" بۆ هەر دوو لا، بەڵام زۆربەی کات لە یاریی "سەرکەوتن ـ شکست" دا دێت و دەڕوا. وەک گوترا دەبێ بەم حاڵەتە رابێین. راهاتن بە شکست دەتوانێ هەوێنی ورەی دووبارە هەستانەوە بێت و، هەر بۆیە شکست ببێ بە هەوێنی شادی. ژیان خەڵاتێکە بەم تایبەتمەندییانەوە.
- توضیحات
- بازدید: 946