وتارەکان
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئاگۆرافۆبی. نموونەیەکی تر دەتوانێ ئاگۆرافۆبی بێت کە گرێدەخواتەوە بە دڵەڕاوکێ بۆ شوێنە کراوە یاخود داخراوەکان. شوێن دەتوانێ بەئاسانی هۆکاری دڵەڕاوکێ هەبێت، چونکە شوێن خۆی لە خۆیدا 'هیچ' (یاخود 'نەبوون'ێکی) فیزیکییە و، مەرجێکی فیزیکیشە بۆ ئازادی، دیسان لەبەر ئەوەی مرۆڤ پێویستی بە شوێنە بۆ ئەوەی بتوانێ ئازادانە تیایا بجوڵێ.
- توضیحات
- بازدید: 680
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لەژێر دڵەڕاوکێدا حەزە خۆی حەشارداوە. حەزێک کە من ناوێرم دانی پیانێم لەبەر ئەوەی من دەکا بە شتێکی تر لەوەی هەم. رەنگە پێویست نەکا حەزەکە زۆر بەهێز بێت، هەر ئەوەندە بەسە مرۆڤ هەست بە دەرفەتێکی تر بکا و، خود خۆی لەناویدا ببینێتەوە، چونکە ئیگۆ وەک چوارچێوەیەکی بەرتەسک و داخراو هەستی پێدەکرێ.
- توضیحات
- بازدید: 688
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
دەستەواژەی وجوودگەرایی تا رادەیەکی زۆر دەبەسترێتەوە بە سارتەر و دەورووبەرەکەی، لە پێش هەموواندا دێبوڤار. سەرەتا سارتەر رازی نەبوو بەم ناوە، بەڵام بەرەبەرە قبوڵی کرد و بۆخۆیشی بەکاری هێنا سەبارەت بە فەلسەفەکەی خۆی. بۆ وێنە لە کۆڕە بە ناوبانگەکەیدا بە ناوی 'وجوودگەرایی مرۆڤگەراییە' کە دوواتر بە شێوازی کتێبیش چاپ کرا.- توضیحات
- بازدید: 912
فەڕۆخ نێعمەتپوور
فەلسەفەی سەگی، کاردانەوەیەک بوو لە ئاست جیهانی هلینیستی. جیهانێک کە ئەوەندە گەورە ببووەوە، تاک تێیدا خۆی بێ هێز و لاواز و بەدوور لەهەرچەشنە کاریگەرییەک دەبینییەوە. بۆیە ژیانێکی سەگیانە، سەرکەشییەک بوو لەئاست جیهانێکدا کە مرۆڤی لە حەریمی گشتی (واتە بەشداری چالاکانە لە سیستمی سیاسی دا) دوور خستبووەوە.- توضیحات
- بازدید: 831
هاوبیر هەورامی
گەر لای هەندێك فەیسبوك هۆکارێکی مان بێت و لەوێوە هەناسە بدات و بەرهەمەکانی پەخش بکات و لە زۆرانبازیە جیاوازەکانی ژیاندا بڵێت ئەوە منم و هێشتا ماوم و ئەمەش راو بەرهەمەکانمە، ئەوا بۆ هەندێکی تر زیاتر خاوەندارێتی و شانازی و جوانکاری و خۆنواندنە.
- توضیحات
- بازدید: 778
محەمەد تەها حوسێن
با چیتر عاشق نەبین هاوڕێیان چون لە عیشقدا هەموو کەسێکین خۆمان نەبێ، با چیتر عاشق نەبین هاوڕێیان چون لە عیشقدا هەموو شتێکین مرۆڤ نەبێ، با چیتر عاشق نەبین برادەران چون لە عیشقدا هەر یەکەمان دوو ڕۆح تیایدا دەژین و قەتاوقەت لەبەر یەکتر ئاگامان لە خۆمان و دنیا نامێنێ.- توضیحات
- بازدید: 684
عەلی حەمەڕەشید
هەروەها خاڵێک کە من وەک نووسەر و سەرپەرشتیار لەو سەردانانەدا هەستی پێدەکەم ئەوەیە کە هەندێک جار هۆنراوەیەک ئاوازی بۆ دادەنرێت کە لەگەڵ ئاستی تەمەنی منداڵی باخچەی منداڵاندا ناگونجێت بەڵام ئەوەندەیان بۆ دووبارەکردوونەتەوە ئەو لەبەری کردووە بێئەوەی لێی تێبگات، کە پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵەش بین.
- توضیحات
- بازدید: 63
مطالعه بیشتر: فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک
- توضیحات
- بازدید: 790
محەمەد تەها حوسێن
ئازادبوون بەر لەوەى کردەیەکى یا ئامانجێکى دەستەجەمعى گشتگیر بێ، پڕۆسێسێکى هزرى و پەروەردەیی تاکانەى درێژخایەنە و بە تێپەڕینى کات و قۆناغ بە قۆناغ کاریگەرى و نیشانەکانى لەسەر خودى کەسەکان دەبینرێنەوە، من پێموانیە کۆمەڵگەى ئازاد بە بێ تاکى ئازاد هەبێ.- توضیحات
- بازدید: 670
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەوەی پێناسەی ئاگایی (وشیاری) دەکا ئامانجداریەتییە (واتە زەین، یان ئاگایی هەمیشە ئاراستەکراوە بەرەو شتێک). کە مەبەست لەمە، ئەو شتانە نیە 'وشیاری' لە ژیانی رۆژانەدا پێیەوە سەرقاڵە، بەڵکو لە مانایەکی ئەبستراکتدا مەبەست ئەوەیە وشیاری (یان ئاگایی) هەمیشە ئاراستەی شتێک کراوە واوەتر لە خۆی (یان لەدەرەوەی خۆی)، کە پێی دەگوترێ 'شتی ئامانجدارێتی وشیاری'.- توضیحات
- بازدید: 937