وتارەکان
سەباح رەنجدەر
دوای ٣٣ ساڵ ئەزموون وام لێ دەکات بڵێم: شێوەی دەربڕینەکەم کەمێک هەرزەکارانە بوو، یان یاخیبوونێکی کەمێک هەرزەکارانە و خۆبەشتزان و پڕ بوو لە هەستی گەنجانە، زیاتر لە قەوارەی ڕۆشنبیری ئەو سام. ئەگەرچی ئەو بەراوردانەی، کە کردبووم. هەموویانم وەک سەرچاوە پیشان دا.
- توضیحات
- بازدید: 754
سەباح ڕەنجدەر
شاعیر، شاعیرێک، کە لەرزینێک بخاتەوە و کاریگەرى لەسەر ئایندەى شیعر هەبێت: لە ئاستى خەیاڵەکانى خۆیدا دەڕوات و ڕەنگە هەستیارەکان و بۆنە هەستیارەکان بۆ کاتى تایبەتى خۆى دەورووژێنێ: کاتى نووسین، کاتى بێدەنگى، کاتى گۆشەگیرى، کاتى تێڕامان و شۆڕبوونەوە بەناو ئان و ساتى نووسیندا، کۆیان دەکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 740
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گەر باوەڕ بە چیرۆکی شەڕی بایۆلۆژی بێنین، دەبێ بڵێین مرۆڤ هەنووکە بەکەڵک وەرگرتن لە توانا مودێڕنیستییەکانی خۆی لە شەڕ لە دژی نەخۆشییەکە کە توانا مودیڕنیستییەکانی بەرهەمیان هێناوە! کە ئەمەیش هۆکارێکە بۆ بەهێزمانەوەی ئایدیا پۆستمودێڕنییەکان، واتە ئەو ئایدیایانەی وا گومان دەخەنە سەر مودێڕنیزم. بەڵام سەیر ئەوەیە پۆستمۆدێڕنیزم لە گشتییەتی خۆیدا رێگاچارەی بۆ کڕۆنا پێ نیە چونکە لە ناخی خۆیدا تەبلیغی جۆرێک لە هەڵوێستی رێژەگەرایانەیە بەرامبەر بەم نەخۆشییە.
- توضیحات
- بازدید: 668
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاتێک باس لە مەرگ و لە ژیانە، چەمکی ئازادیش خۆی دەهاوێتە ناو ئەم پانتاییەوە و دەبێ لەم بەستێنەدا شی بکرێتەوە. لە راستیدا پاراستنی ژیان دەبێ بە سەرەکیترین پێوانەی ئازادی. ژیان و ئازادی دەبن بە دوو جەمسەری پێوەندییەکی دیالکتیکی کە تێیدا لە رێگای پاراستنی ژیانەوە، ئازادی پراکتیزەدەکرێ. ئازادییەک کە پێی دەڵێن ئازادی بۆ ژیانکردن.
- توضیحات
- بازدید: 407
موحسین ئەمینزادە
بەڵام بێ گومان ئەمە هەمووی ئەو شتانە نییە کە حکومەتەکان دەیانەوێت، که ڕێکخراوه مەدەنییەکان خۆیان له ژێر دەسەڵاتی خەڵکدا بن و له هەر حاڵەتدا دەبێت لەلایەن حکوومەتەوه سەرپەرشتی بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان به سەرکەوتوویەتی ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەک لە پەیڕەوەکانیان لانەدەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستی بە چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێکخراوانە هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 56
نەجات حەمید ئەحمەد
بێدەنگیى ئازاد سوبحى لە ماوەى ساڵانێکى زۆرى ژیان کردندا بێ دەنگیەک نەبوو بە قەد ئەوەى گوتنێک بوو کە لە گەڵ زەمەنە وشوێنەکەیدا یەکیان نەدەگرتەوە، نە لە گەڵ کۆى ئەو بەهایانەى ژیان کردنیان لە سەر دامەزرابوو، بێدەنگیى ئەو تێک شکاندنى ئەو گوتنانە بوو کە پێک گەیشتنەوەیەکى سازش کارى دەنواند لە ژیان کردندا.
- توضیحات
- بازدید: 1147
مطالعه بیشتر: کەوتنى ئازاد سوبحى، کەوتنى ماناکانى رۆشنبیرییەک
عەتا نەهایی
رۆمان و کورتە چیرۆک، بە پێناسەی مۆدێڕن و سەردەمیانەیان، دوو ژانری داستانین کە سەرەتا لە رۆژاوا و لە سەر بەستێنی فەرهەنگ و ئەدەبی وڵاتە رۆژاواییەکانەوە سەریان هەڵداوە. رۆمان لە دەوامەی ئەفسانە و بەیت و حەقایەتەکانی گەلانی ئەو هەرێمە و بە مەبەستی گێڕانەوەی واقیعی ژیانی هەندێک لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوە. بەڵام کورتە چیرۆک لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو دیاردە فەرهەنگییە فرە رەنگ و فرە رەهەندە کە بە رۆمانتیزم ناسراوە، سەری هەڵداوە.
- توضیحات
- بازدید: 1623
سەلاح بەهرامی
ههروههاش له پانتایی زانستیدا دهبینین دیسان ههمان کێشه سهرههڵدهداتهوه و له خوێندنگاکان و کتێبهکاندا دوو زاراوه خۆیان دهردهخهن، واته نهوهی ئێمه به دوو زاراوه پهروهرده دهکرێت که ئهمه بۆ خۆی کارهساتێکه لهڕووی زمانییهوه، واته دیسان تووشی سهرلیشێواوی دهبین.
- توضیحات
- بازدید: 781
رەزا شوان
زۆرن ئەو هـۆزانڤـانانەی کە هـۆنـراوە و سـروودیان بۆ منداڵانی کوردمان نووسیون و بەسەر کوردستانـدا هـەڵـیانـداوە. هـۆنـراوە و سـروودەکـانیـش زۆرن. بە زۆریـش ئـەم ژانـرە هـۆنـراوەیە دەچـێتە نـاو چـوارچـێوەی سـروودەوە. بەشێکـیش لـەو سروودانەی کـە هـۆزانـڤـانـانی گـەورەکـان، بەسـەر کوردسـتانـدا هـەڵـیان داوە و بـۆ گـەورەکـانیـان نووسـیون، بۆ منـداڵانی هـەراشـیـش گـونجـاون و بـوونـەتە سـروودی قـوتـابخـانەکان.
- توضیحات
- بازدید: 88