وتارەکان
د.مه‌سعوود بینه‌نده
گۆران هه‌رچه‌نده "کانییه‌کی روونی به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و" له "ده‌ریای بێ‌سنوور" به جوانتر دائه‌نێ و بڕێ جاریش به بیستنی هێنده‌ی خرۆشی رۆحی بێگانه له مووسیقا میزاجی کوردانه‌ی تێک ئه‌چێت، به‌لام قه‌د ده‌سبه‌ردای رێبازی نوێخوازی له رێگای وه‌رگێڕانی شیعری بیانی و وه‌رگرتنی ئه‌زموونه‌کانی ئه‌وان نابێت و هاوکات به پهرژانەسهر پرسه جیهانی و گشتگیره‌کان تێ ده‌کۆشێت ره‌وتی رۆشنبیریی یۆنیڤێرساڵ له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا په‌ره پێببدات.
- توضیحات
- بازدید: 1344
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستە ئایدیۆلۆژیای باو دەتوانێ بەر بە هاتنی ئایدیۆلۆژیا تازەکان وەک جێگری خۆی بگرێ، بەڵام ناتوانێ بەر بە بەتاڵبوونەوەی خۆی بگرێ. بەهەرحاڵ ئایدیۆلۆژیا بۆ مانەوەی خۆی دەبێ سەرئەنجام بتوانێ خۆی بەرهەم بێنێتەوە نەک ئەوەی تەنیا بتوانێ بەر بە جێگری خۆی بگرێ.
- توضیحات
- بازدید: 420
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر كرۆكی ناوه‌رۆكیش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڤاره، له‌سه‌ر ڕۆژنامه نییه و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته به نموونه توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب و زمان و مێژوو ئاركیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسی و قانوون و زانستیی دیكه كه زۆرجار ده‌بینین گۆڤاری تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت ئه‌مه له ڕۆژنامه‌دا په‌سند نییه و ناشكرێ، (مه‌گه‌ر هه‌ندێ ڕۆژنامه لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكه‌ن) ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له‌و بابه‌تانه ڕه‌نگه له گۆڤاری سیاسیی گشتیشدا جێگایان بێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له‌وانه‌یش دوورنییه له ڕۆژنامه‌دا بایه‌خیان پێ بدرێت به‌تایبه‌تیش له هه‌ندێ هه‌ل و مه‌رجی پێویستدا.
- توضیحات
- بازدید: 87
محەمەد هەنجیرەیی
تکایە با زانستی و مەوزوعی مەبەست و خاڵەکانی ئەم نووسینە بخوێنینەوە نەك عاتیفی و سادە! ئەگینا منیش دەستخۆشی دەستەبەرکردنی تێچوونی ماددی گۆڤارێکی ئاوها دەکەم، وەك بیرۆکەش پێداویستیەکی رۆژەڤی شلۆقیی بواری شیعری کوردیە، کە من قسەم لەسەر ئەم دوو خاڵە نیە.
- توضیحات
- بازدید: 838
فەڕۆخ نیعمەتپوور
چیرۆک دەگێڕینەوە نەک تەنیا بۆ ئەوەی خۆمان چێ کەین و بۆ ئەوەی بزانین چۆن هاتین و چۆن تێپەڕین، نەک بۆ ئەوەی بزانین چۆنمان بیرکردەوە و چۆنمان رووانی و چۆنمان هەڵس و کەوت کرد، بەڵکوو دەگێڕینەوە چونکە دەمانەوێ لە داهاتوویشدا هەبین. چیرۆک خۆشەویستیی ژیانە،... بەردەوامیە لە ژیاندا. چیرۆک درێژکرەوەی مانا و بوونی مرۆڤە لە پانتایی مێژوویدا.
- توضیحات
- بازدید: 1080
نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌هه‌رحاڵ وه‌ك له بیره‌وه‌رییه‌كانی سویدیدا خوێندمه‌وه ناوبراو - میری لیوا جه‌عفه‌ری عه‌سكه‌ری »وای نووسیوه" له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیدا ده‌ستی به‌سه‌ر زه‌وییه‌كی گرانبه‌های كه‌ناری دیجله‌دا گرت له باشترین شوێنی به‌غدا له گه‌ڕه‌كی عیوازییه. ئه‌و زه‌وییه دیاره ئه‌میری بووه (مڵكی ده‌وڵه‌ت) میری لیوا عه‌سكه‌ری ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێ و قهسرێكی گه‌وره بۆ خۆی له‌سه‌ر دروست ده‌كا كه به‌سه‌ر دیجله‌دا ده‌ڕوانێ »موباره‌كه«، ئه‌وه‌شی له‌به‌ری ده‌مێنێته‌وه به نرخێكی له مستهحهق پتر ده‌فرۆشێته‌وه دزه‌كانی تر!
- توضیحات
- بازدید: 111
سەرچاوە: ئاوێنە
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه بوونه مایه‌ی سهرنجڕاكێشانم، تهكنێكی نووسینی ئه‌م رۆمانه‌یه. نووسه‌ر ته‌كنیكێكی زۆر جوانی به‌كارهێناوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتی به‌ستووه به دروستكردنی رووداو، فلاشباك. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هیچ كاتێك رێگه نه‌دات خوێنه‌ر رۆمانه‌كه به‌جێبهێڵێت.
- توضیحات
- بازدید: 774
مطالعه بیش‌تر: له‌باره‌ی رۆمانی له‌مه‌ككه-ی قادر عهبدوڵڵاوە
عه‌زیز ڕه‌ئووف
له بۆنه‌كاندا به‌رپرسی پارتی یان یه‌كێتی یان گۆڕان یان ئیسلامیهكانم بینیبێت ده‌سخۆشیان لێ كردووم، كه‌چی هه‌ر ئه‌م حزبانه له ئاستی خواره‌وه‌یان هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌ك دنیا كۆیله‌ی مۆدێرنی به‌رهه‌م هێناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌وی تر و شكاندنی به‌رامبه‌ر. سه‌یر له‌وه‌دایه كۆیله‌كان ته‌حلیل ده‌كه‌ن، به‌هانه دێننه‌وه.- توضیحات
- بازدید: 692
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان هەر دووکی ئەم بۆچوونانە لە سەر "کات" رەخنەی خۆیان لە سەرە، بەڵام ئەم رەخنانە نابێتە هۆی رەچاونەکردنی هەر دوو بۆچوون لانیکەم لە ژیانی رۆژانەدا. مرۆڤ جاری وایە بە دووپاتبوونەوەکان دڵخۆشە و چێژیان لێوەردەگرێ و جاری وایە بە بەجێهێشتنەکان،... جاری وایشە بە ئاوێتەیەک لە هەر دووکیشیان.
- توضیحات
- بازدید: 1049
هاوڕێ نەهرۆ
ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا جەخت لەسەر سەد هەزار سەربازی روسیا دەکاتەوە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا لە کاتێکدا ئاماژە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا ناکا بە هەمان ژمارە لە بەرەی بەرانبەردایە.
- توضیحات
- بازدید: 188