نه‌ژاد عزیز سورمێ
كێشه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه بووه بهكانگهی كێشه‌كان و یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی دواكه‌وتوویی میدیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا، له حاڵێكدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له‌ناوچه‌یه‌كی ههڵایساوداین تێیدایه ببێته سه‌رچاوه بۆ زۆر ناوه‌ندی دیكه، كه‌چی وای لێهاتووه خوێنه‌ر یا گوێگر یا بینه‌ری كورد هه‌میشه ناچاربووه بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كانی پاڵهخۆی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا بگه‌ڕێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ڕووی ته‌كنیكی داڕشتن و ڕاسته‌قانی پێشهاتهكانیشدا دواكه‌وتوون، به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و جیاوازیه جه‌وهه‌رییه‌ی له سه‌بك و داڕشتنی هه‌واڵ كه له ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ستی پێ نه‌كراوه به‌و ئاراسته‌یه‌ی هه‌ر جۆرێكیان نیشانه به سرووشتی خودی كه‌ناڵه‌كه له نووسراو و بیستراو و بینراو دا جیاوازه.
-
توضیحات
-
-
بازدید: 145
مطالعه بیش‌تر: هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له میدیای كوردی دا