وتارەکان
قوستهنتینۆ شافێس
جا گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین له ناواخنی رۆمانه‌که‌ی مارکیز، ئه‌وا ده‌بینین مه‌به‌ستی له (گۆشه‌گیریی) تاکه که‌سێك نییه‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ناکرێت بۆ (کۆ) ته‌نهایی به‌کاربهێنرێت، به‌ڵکو ئه‌وه حاڵه‌تێکه و باس له زه‌مه‌نێکی دیاریکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌کات، هی شه‌ش نه‌وه‌ی خێزانێك که له گوندێکی خه‌یاڵیدا ده‌ژین به ناوی ( ماکوندو ) له‌م حاڵه‌ته‌شدا وشه‌ی گۆشه‌گیریی راستره له ته‌نهایی.
- توضیحات
- بازدید: 857
عەتا قەرەداخی
سەرۆکایەتی حکومەت لەبەردەم دوو هەڵبژاردەدایە: یان ئەوەتا هەروەکو ئێستا بەردەوام دەبێت تا رقی جەماوەر بە تەواوی دەتەقێتەوەو چارەنووسی ئەم دەسەڵاتە دەخاتە بەردەم مەترسیەوە، یان ئەوەتا حکومەت چاکسازی ریشەیی دەکات و سوپای گەندەڵکاران دەبەزێنێت و دەبێتە خاوەنی سوپایەکی بەهێزتر کە سوپای خەڵکە.
- توضیحات
- بازدید: 388
فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەک لەم رستانەدا دەردەکەوێ زەین و سەواد و هەستی جوانناسیی کاک عەزیز زیاتر قەڕنی نۆزدەهەمیانەیە. چونکە ئەو نووسەرانەی ئەو ناویان دەبا هی ئەو سەردەمەن (لارنس تەنانەت هی سەدەی هەژدەهەمە!). کەواتە کاک عەزیز زیاتر لە روانگەی رئالیستییەوە (ئەویش ریالیسمی سەدەی نۆزدەوە سەیری رۆمانەکەی منی کردووە). هەڵبەت ئەمەیش جۆرێک لە خوێندنەوەیە. خوێندنەوەیەک کە لە ناو قەبرستانەکانی مێژووەوە سەر هەڵدێنێتەوە و دەیەوێ دیسان وەهمی وجوودی خۆی بسەپێنێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1266
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٧٨- ١٩٧٩ حزبی شیوعی بە نوینەرایەتی هەریمی کوردستان هاتە ریزی خەباتی چەکدارییەوە، کەواتە مارکسیزم وەک کچیکی جوان و سەرنج ڕاکێش و دڵبەر، مەبەستم ئایدیای مارکسیزمە دوو دڵداری هەبوو، لەلایەک ئەندامانی حزبی شیوعی لە لایەکی دیکە ئەندامانی رێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، وەک پێشتر ئاماژەم پێ دا لەبەر ئەوەی ئەم دوو رەوتە سەر بە دوو رەهەندو مەرجەعی سیاسی جیاواز بوون، بەداخەوە شەڕ کەوتە نێوانیان، باشترین لاوانی شوڕشگیڕ لە هەردوو لا شەهید بوون، گەرچی بەشی شێری زیانەکان بەر ئەندامان و لایەنگرانی حزبی شیوعی کەوت!
- توضیحات
- بازدید: 24
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان ـ دیاسپۆرا
وەلێ جیا لە نەتەوە و گەلانی دی ئێمەی کورد دوور لە زێد و نیشتیمانی خۆمان ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕسکا، ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ زەبر و زەنگی داگیرکەرانی خاکی کوردستان کە ستەم و زوڵمیان دەرھەق ئەنجام داوین و لە ھەموو جۆرە ئازادییەک تەحریمکراین، و نکوڵیان لە بوونی نەتەوەییمان دەکرد، بەڵام کورد بوون و مانەوەی خۆی سەلماند و دەسەلمێنێ، سەپاندنی ھزری تاکڕەوی داگیرکەرانی کوردستان و دیکتاتۆریەت و زەبر و زەنگیان نەیتوانیوە چۆک بە بواری گەشەی ڕۆشنبیری کوردی بدەن.
- توضیحات
- بازدید: 25
کامبیز غەفووری
بوونی سمێڵی درێژە بۆ زۆربەی پیاوانی یارسانی، زۆر گرینگە و بە بڕوا و بۆچوونیانەوە گرێدراوە. ڕەنگە بۆ زۆربەی خوێنەران لە ساڵی ١٣٩٩دا سەرنجڕاکێش بێت و پرسیاری ئەوە بکەن کە حکوومەت کاری بە سمێڵی ئەو خەڵکەوە چییە؟
- توضیحات
- بازدید: 437
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئێستاش به‌هه‌مان پێودانگ، به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌وژمی بێ ئامانی، سه‌روبن نادیاری جیهانایه‌تی )له‌گه‌ڵ جیاوازی ئاراسته‌كان)، له نهداریمان بێ یا له ڕوون نه‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی خه‌ریكه بێ په‌روا و بێ ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوو و سه‌یركردنی ئاینده، وه‌ك له‌وه خاترجه‌م بووبین بۆ كوێ ده‌چین، بێ ئه‌وه‌ی تێشوویهكی نیمچه تێرمان پێ بێ له‌گه‌ڵیدا كهوتووینهڕێ.
- توضیحات
- بازدید: 103
سەباح رەنجدەر
به‌شه‌رمه‌وه پرسیم دكتۆر چی ئه‌م سه‌باح ڕهنجدهرهت خوێندووه‌ته‌وه، به‌م ئاست و شێوه‌یه ئاماژه‌ت پێدا. گوتی: هیچ، تا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه هه‌ر ناویشیم نه‌بیستبوو، به‌ڵام نموونه‌كانی له‌نامه‌كه‌دا هاتوون، نموونه‌ی به‌رز و ناوازه‌ن، نه‌رمن لهخۆدهربڕین. منیش بێده‌نگییم لێ‌كرد و خۆم ئاشكرانه‌كرد.
- توضیحات
- بازدید: 670
لەتیف بێوار
ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی لێده‌که‌ین دیارده‌ی ره‌شبینی ئه‌دیب و شاعیر‌و نووسه‌رانی کورده‌و گه‌ر به وردی سه‌رنجی نووسین و به‌رهه‌مه‌کانی زۆریان بده‌ین ده‌بینین نه‌ك ئه‌و جۆره له نووسین هیچ داهێنانێکی ئه‌ده‌بی تیا نییه، به‌ڵکو دژی پره‌نسیپه‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌وه‌ستێته‌وه که جوڵاندنی هه‌ستی خوێنه‌ره تا بیر له خۆکوشتن بکاته‌وه.
- توضیحات
- بازدید: 658
مطالعه بیش‌تر: یه‌کێتی و پارتی سه‌رچاوه‌ی رهشبینییهکانی ئه‌دیبانن
بەکر ئەحمەد
لای کوردیش هەمان دیاردە، دەبێتە کاردانەوە لە بەرانبەر چۆنێتی خۆپاراستن لە بەرانبەر دوژمنێکی نەبینراودا. ئیتر جێگا‌و ڕێگای ئەم ئینسانە لە ناو سروشت و دەوروبەرەکەیدا، لە بەرانبەر ئەو جنۆکانەیشی کە دەکرێ موسوڵمان بن، هیچ مانایەک پەیدا ناکات.
- توضیحات
- بازدید: 263