شێعر و پەخشان
سەردار جاف
پوورە مەنيج لەو ديو پەنجەرەکەوە /بانگ و سەڵای غەريبانی بوو /ئارەقەی بە ژوورە تەنهاييەکانی هووخيرد هەڵواسراو /باران و لوونسە /شنەی ئێوارانيان بە گۆنا و سەر و شان و مل دەسپارد /کەشتييەکە تەڕتەڕ ببوو /رۆخی دەرياکە بێ سەوڵ جوانتر بوو /چارۆکەی بەلەمەکە فرمێسکەکانی بەر لە زەردەپەڕيان دەسڕی/ شەرابێکی سوورسوور خۆی بەوديوی پەنجەرەکەدا کرد /شەو و بەفر تابلۆيەکی کلاسيکی بوون /لە يەک نەدەبوونەوە
- توضیحات
- بازدید: 134
سەردار جاف
بەس بە تيڕۆژی نيگاکەت تيغ تيغ بکە نەزەربازيم
رۆچووی باڵاتە هەستی من خليسکامە نێو کێشەی چاو
شەپۆلی گۆمی لوونسەيە* يا لەرەی پێڵوی خۆشی هێن
نيگام وەبەر کافرمان* دە، هەر پڕ ئازارە رێشەی چاو
- توضیحات
- بازدید: 133
سەردار جاف
تەرمێک بووم لە حەپەی سەگوەڕ / مێژوويەک بووم لە هەڵوەرينی ديد و گڕ /کاسە بەتاڵی کەللەسەر / ئەو لە گەڵ ترپە هەنگاوەکانی لەرزين و ترسيدا / لە بن چەکمەی چاوچاوێنی شۆڤێرە بەرەڵاکان هەڵدەهات / بە چەقۆيەکی کولەوە بەربوونەتە وێزەی هەستەکانی و / ترازانی سينەی بۆتە مەرگ و / بە فيڕۆ چوونە بۆ کات
- توضیحات
- بازدید: 59
سەردار جاف
هەتوانێ لە تەک شنەبايەکی دەم فايخنەوە هەڵیکرد و بوومە پەڕەسێلکە و کوليتەيەکی پيرۆزيم / دەکردە هێلانە و ئەويش لێم ياخی / شەکەتيم لە ريزبەندی پەنا و پەسيوی رێچکە رێدا / بە زەييەکانی ئاوێزانم ببوو / بوخچە ماچێکی رەنگاورەنگی بن سێبەری گەڵاڕچيوەکانی زمستانی پێدامەوە / پەنجەکان ئاوێتەی يەکدين / بە فڕکردنی قاوەوە مژول / نيگاکان لە بەر پەنجەرەی دەرياکەوە پشوو دەدەن / هەروەک چۆن ڤۆڵتێرس چيرۆکەکەی نووسيەوە
- توضیحات
- بازدید: 117
سەردار جاف
دە تۆ وەرە و با ئیتر گۆشەی تەنهایی و / شۆک بوونەکانی هاوشێوەييمان / مينا نەمامێ ئاو بدەينەوە / لێرە لە نێو پێخەفی يادەکانم گەرم گەرم داتپۆشم و / کانياوی حەرفەکانم ببنە کارێز / شەرابێ بە جووت بخۆينەوە / سياچەمانە بە هەستێکی ناسکی شەهلاييا گوزەر بکا / باڵا گەڵای کوڵمەکانت / بمڕەنگێنێ / با دارهەنجيری ئۆخژنی / شيلەی نووسينم دەربدا
- توضیحات
- بازدید: 90
سەردار جاف
لە مەملەکەتی پەژمووردەييەوە هەڵهاتووم / لە نيشتيمانی مەمکەکانت دەگيرسێمەوە / خۆم لەدێر بە دێری ئەو کتێبە پيرۆزانە نووسييەوە / پەيامی نێردەی ئيشقێکی خوداییم
نە گوتراوە نە جاڕ دراوە / خەياڵەکانم هەر دێن و / بە بەر نيگای ئەو شێتەی تر / رادەبوورێ کە منم / ترپەيەکی نەرم نەرم / با لە خەياڵی نە ترازێ
- توضیحات
- بازدید: 120
سەردار جاف
رەنگە کاتێ / تاريک دادێ لە سينەما / لەوێ هەڵکورمابێ و کەسێ نەبێ دەستی بگرێ و بيهێنێتەوە / دەترسم وەک ترسەکەی شەهلا / جادووگەرێ / لە تەليسمی بزواندن و نووسين و سەحرای فێڵاوی خۆی خزاند بێ / لە نێو سيحری خۆيا بيهۆنێتەوە / ناکرێ بفڕێ و / بازێ بێت گوژم و شاتاوڵی هەراسانمان بکا
- توضیحات
- بازدید: 98
سەردار جاف
خانمێ بە سترێسەوە / سەراپا بيری ئاڵۆزە / ترس لە بەيان لە ئەدەب، شنەی شەماڵ / کپ کپ تەم تەم / هەنگاوەکان بە ئاستەم و لە سەرەخۆن / لە بانەرۆژی تەنيشت / حەشاماتێکی خەڵکیيە / ديقەتدانێکی ورد بينين / ئێرەيش جمەی دێ لە خێوان / خێو خەو دەبا / بوون و نەبوون دەڕووخێنێ
- توضیحات
- بازدید: 109
سەردار جاف
ئەم ئێوارە لە جەژنە شەختەيەکدا / سەوزە داراکان بە لادا دەهاتن / گوڵەکان دەپوکانەوە / تارماييەکان دێوەزمەی بڕينەوەی هەناسەی من و تۆ بوون / بە سەر باڵی رچين دەچوون / پەنجەی پەنهان / لە ئاسمانی تەنهاييدا / بە سەر رۆحم لەرانەوە / گڵۆپ کزکز ....چراکان فوو لێکراون
- توضیحات
- بازدید: 116
سەردار جاف
هێدی هێدی / شەو دەبێتە جۆگەيەکی گڕکان و / دەمسوتێنێ / راوچييەکانی وڵاتی ئێوە / کنەی باڵە / رەنگاڵەييەکانی فڕينم دەکەن / سەرابێ لێم ئاڵاوە و بەرم نادا / رمی تيژ و / ئاسمانە شين شينەکەی لای ماڵی ئێوە / پێکەنينم دەخنکێنێ / لە شين و گرينم دەدەن / من لە قرتانی باڵی خۆم ناترسم
- توضیحات
- بازدید: 96