شێعر و پەخشان
و. سوهەیلا مەیسەمی
ژیان لە بارانی جێژن، لە چناری پڕ لە چۆلەکە دەچوو،
ژیان لەوکاتەدا،
ڕیزی ڕووناکی و بووکەشوشە بوو،
باوەشێك ئازادی بوو،
لەو کاتەدا ژیان،
حەوزی مۆسیقا بوو،
- توضیحات
- بازدید: 722
سەباح رەنجدەر
کراس گومانی مارە/ ساڵی جارێک ھەموو گومانەکانی فڕێ دەدات گومان فڕێدان/ نانێکی گەرم و بۆنخۆشە/ تەنووری ناخ/ گوێی لە ئاواز و ئازاری دار ڕاگرتووە و برژاندوویەتی/ ڕاھاتووم سەرنجم لەو شەقامانەدا وردبکەمەوە/ ڕوخسارە بێ گومانەکان پێیدا تێدەپەڕن/ لەسەر نووکی پەنجەکانت دێیت/ لەپشتەوە چاوم دەگریت و مژدەیەکی لەپڕیت / تێناپەڕیت و لەگەڵمدا دەمێنیتەوە و دەبینە سڵاوی خودا/ ئەو بەختیارییە بە گومان ڕادەگەیەنین
- توضیحات
- بازدید: 1071
سەباح ڕەنجدەر
لە مردنیش
لە هەردوو جیهاندا شادمانم
مەوداى بینینى چاوى خۆم و تیشکى دوا چراشم ناسیوە
هەردووکیان هەر ئەشقن
ئەشقى بە حەفت شار و حەفت ئاسماندا گەڕاو
- توضیحات
- بازدید: 801
نژاد سورمێ
ئهستێره تهنیاكه!
ئێمه له كوێوه دهست پێ بكهینهوه
كه بێپهروا ههنسكی سێبهر دهخۆینهوه؟
له كوێوه دهست پێ بكهینهوه
له كوێوه، ئهستێرهی تهنیا؟!
- توضیحات
- بازدید: 1037
شادمان کاکە برا
ساڵێک زیاترە قەڵەم یەک دێر لەهزر و خەیاڵی منی لەسەر کاغەز نەنوسیوە، شەش مانگیش دەبێ پڕ بەتێری چاو و مێشکم کتێبم نەخوێندۆتەوە. ڕۆح و حەزی نووسین و چێژی خوێندنەوەم تێکشکاوە یەکێکم لەمردوان لەکێلی قەبر دەچم و کتێبیش لەگڵی گۆڕستان.- توضیحات
- بازدید: 844
سەباح ڕەنجدەر
چەند بە دار و بار و میوەیە
ئەرێ لە بەهەشت گۆڕستان هەیە
یان وەرزەکان کامیان دەزگیرانى
کامەیانە و کامیان
فەرمانڕەوایە و تواناى پێشبینى لە خۆیدا پاشەکەوت کردووە
- توضیحات
- بازدید: 724
رزگار خدر ئەمین
لەدەرگا دەدەم و بە تۆنێکی جیاواز لە جاران دەڵێم: / سەلام ستەم کارە خۆشەویستەکەم ئەو هەموو ناحەقیەت باش / تاساو سەیرت دەکەم /لەگەل یەک دوو بزەی ساردی /تێکەڵ بەو پایزە.- توضیحات
- بازدید: 802
سەباح ڕەنجدەر
ئەى ئاواز لە ڕووى فرمێسکە سارد و گەرمەکانم دامەمێنە
چاوى جیهان کە لەمندا دەبێتە دڵ
سەرەتاى هەفتە بە ئەستێرەى بچوێنە
کۆتایى هەفتەش بە مانگ
لە بەراورددا چاوەڕوانم ئەو شتانەى بەدرزى دڵەوە دێن و دەڕۆن
- توضیحات
- بازدید: 1142
پەرویز زەبیح غوڵامی
دوێنێ
لە دوێنێدا بینیم
پزیشکەکان
ماسییەکیان لە سۆنۆگرافییەکەیدا بینیبووەوە و
لە ترسان
دی پزیشک نەبوون
کە لە دوێنێ هاتمە دەرێ
هەموو کەسێ
لە دەریادا نوقم ببوون
تەنانەت دەریا.
- توضیحات
- بازدید: 1178
سەباح ڕەنجدەر
ئا ئا تەرمێکبەناو ئاپۆرەى شار تێدەپەڕێبەڵام هەر بە گۆڕستان ناگاتپاشان قەلەڕەشێکى بەبادارى ئیفلیجبووبەرەو دەم ئاوێکى وەستاوى گەنیوبە گریانەوە باڵە شەکێیەتىنەکا دوابکەوێت- توضیحات
- بازدید: 871