سەباح ڕەنجدەر
باڵندە لە تەمی بۆردوومانیشدا ئاسمانی بچووک نابێتەوە / بە تاسەوەش بۆنی گەرمایی ھێلکەکانی دەکات / ھەمیشە درەنگانی شەو وێنە دەکێشم و پەڕەمووچ ھەڵدەفڕێنم / پێش ڕۆژبوونەوەش ھەستم خۆش دەبێت / شیعر و یەکەمین ھەتاو دەخەمە بەرپێی سواران / ئیدی کارم لەناو جێدا نەماوە / بفەرموون نان و پەنیری ماڵان بوونەتە شیعر و یەکەمین ھەتاو/ لە ژیانی تایبەتیمان دەپرسن / تیشکێک مێزی نووسینمی کردووەتە دوو بەش / بەشی سێبەری زۆر / بەشی ڕووناکی کەم /
-
توضیحات
-
-
بازدید: 1080
مطالعه بیشتر: لەناو چەند ھەواڵێک ھەواڵێک