هەواڵی هونەری

مەرگی نووسەری بە ناوبانگ یاشار کەمال

یاشار کەمال لە بەرهەمەکانیدا هەوڵ دەدا دەربڕی دەنگی قوڵاییەکانی کۆمەڵگا بێت، ئەو شوێنانەی وا دەسەڵاتداران هەوڵی لە بیرکردن و لەبیرپێکردنی دەدەن. راوەستان لە پاڵ چەوساوەکان و کەمینە ژێردەستەکان و هەروەها دەرخستنی زوڵمی چەوسێنەران بە جوانی لە بەرهەمەکانیدا رەنگ دەدەنەوە. ئەم نووسەرە بلیمەتە، دڵی، پڕی رێز بۆ گەلان و ژیانی ئاشتیانەی ئەوان پێکەوە بوو. مێشکێک، عەوداڵی بیرە سۆسیالیستییەکان لە پێناوی کۆمەڵگایەکی دادوەرانەتردا.

میشل تورنیه، نویسندۀ سرشناس فرانسوی، درگذشت

 

منبع: رادیو فرانسە

گاسپار، ملشیور و بالتازار»، «شکرگزاری»، «ژیل و ژان»، «قطرۀ طلائی» و در حوزۀ ادبیات کودکان «جمعه یا زندگی وحشی»، «باغچه ای از گل سوسن» و یا «پادشاهان جادوگر» که برخی از آنها با عناوین دیگری به زبان فارسی ترجمه شده اند، از جمله آثار اوست. 

نامەی ئەدەبی

ڕاستییەکەى لەسەرەتاى هەشتاکاندا رۆژانى زۆر ناخۆشمان بەڕێکرد. ئەوسا (سەباح رەنجدەر) لە کۆڵانەکەى خۆیان، دوکانێکی بچووکی هەبوو، بە ڕەنجی شانى نانى خۆی و دایک و برا و خوشکى پەیدادەکرد، چونکە کاتێک ئەوم ناسی، بەداخەوە باوکى کۆچی دوایی کردبوو. هاتوچۆى نێوانمان لە ترسی گیران و راوەدوونانى چەتەکانى (بەعس) هەر بە پێیان بوو.

نامەی ئەدەبی

سروشت نەوزاد

بە گشتى شیعرەکانى ناو ئەم دیوانەت شیعرى داخراو و دەستەمۆ نەکراون. شیعرگەلێکن دیسان دەرفەتى ئەوەش بە خوێنەر نادەن بەبێ تێڕامانى قووڵ و تێهزرین و خۆماندووکردن، کۆنتاکت لەگەڵ ژینگە و جیهانبینى دەقەکان دروست بکات.

نامەی نێوان ئەدیبان

سەباح رەنجدەر

من پێم وایە بۆ خوێندنەوەی شیعری تۆ سەرەتا پێویستە دەست لەو لۆژیکە هه‌ڵبگرین، کە لەسەر لێکدانەوەی وشە بە وشە دامەزراوە، چونکە وشە هه‌مان ئەو ڕۆڵەی نییە، کە لە ده‌قی ئاساییدا هه‌یەتی، بەڵکو سپەیس ئەو ڕۆڵە دەبینێت. بە مانایەکی تر ڕۆڵی ته‌قلیدییانه‌ی وشە لەو کاتەوە کۆتاییی هاتووە، کە لە پێکهێنانی ئەو سپەیسەدا بەشداریی کردووە.

نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر

لە تورکیا لە زانستگاى بینگۆڵ: گفتوگۆى نامەیەکى ماجستێر لەبارەى ئەزموونى سەباح ڕەنجدەر بەڕێوەچوو .قوتابی: (سەعد میکائیل عەزیز) لە ڕێکەوتى 18/8/2017 نامەى ماجستێرەکەى بە ناونیشانى: سوریالیزم د هەلبەستا نووخازییا کوردى دە (ب نموونە هەلبەستێن سەباح ڕەنجدەر) پێشکێش کرد.

نەهاتووم ئاسمان بنوسمەوە، من خەڵکی زەوییم

ئەم شاعیرە، پێیوایە: دەستبردن بۆ شیعر، لە جیهانێکدا، پڕ لێو لە کارەسات، مانایەکمان پێدەدات کە شیعر نەمردووە و، بە دەسەڵاتە لە نووسینەوەی دونیا و ساڵەکان، بگرە تەنیا ئەرکی ئارایشتی نییە و، لە توانایدایە ژیاننووس و مرۆڤنووس بێت، شیعر کاتێک مردووە، کە جووڵەی نووسینەوەی نەمێنێت.

هاتنەوەی دە کتێب

ساتەوەختی هاتنەوەی هەر دە کتێبی پڕۆژی(ڕۆشنبیری بۆ ژیان) لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ . شایەنی باسە لەپاش چەژن بەسەرپەرشتی وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان و نووسەران، ئەدەب دۆستان و خوێنەران لەمەراسیمێکی تایبەتدا لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بڵاو دەکرێتەوە. سەرجەم داهاتی ئەم پڕۆژە بۆ نەخۆشخانەی هیوایە.

هەواڵێکی خۆش بۆ خوێنەرانی ئەدەبی کوردی

 بڵاوبوونەوەی رۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێکی نوێ بە ناوەکانی 'خەیاڵاتی بێهوودە' و 'دەستەکلیل' لە نووسینی 'فەڕۆخ نێعمەتپوور' گەیشتە دونیای کتێب و ئەدەبیاتی کوردی. رۆمانەکە باس لە کێشەکانی نێو بنەماڵەیێک دەکات و هاوکات ئەو گرێ و چەڵەمانە دەخاتە بەر باس کە وەک تابۆیێک هەنوکەش لە کۆمەڵگای کوردیدا ئینسانەکان و بیر و زەینیانی گیرۆدە و یەخسیر کردوە.