مانگاقەشانی ژێر درەختەکە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستییەکەی ئەوە بوو شوانەکە هاتبووە سەر ئەو رایەی کە ژیان بریتییە لە هەندێک بڕیار و بەس. ئەو بڕیارانەی وا تەنیا جیاوازییان لەوەدایە هەندێکیان دەگەنە ژیانێکی درێژ و هەندێکێان ژیانی کورت. هەندێ دەبنە مانگا قەشان و هەندێ گوێرەکە.
فەیسبوك ماڵە یان مان؟
هاوبیر هەورامی
گەر لای هەندێك فەیسبوك هۆکارێکی مان بێت و لەوێوە هەناسە بدات و بەرهەمەکانی پەخش بکات و لە زۆرانبازیە جیاوازەکانی ژیاندا بڵێت ئەوە منم و هێشتا ماوم و ئەمەش راو بەرهەمەکانمە، ئەوا بۆ هەندێکی تر زیاتر خاوەندارێتی و شانازی و جوانکاری و خۆنواندنە.
دێهاتیی میهرەبان
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
شەو، سەعاتی حەوت مێرخاسەکە گوێی لێبوو کەسێک لە دەرگا دەدا. خاوەن ماڵ دەرگای کردەوە و ئەوسا کەسێکی بینی بە جل و بەرگی دەوڵەمەندانەوە خۆی کرد بە ژوورێدا و داوای کرد خاوەن ماڵ قەرزەکانی بداتەوە.
چاویلکەکەی هێمن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە پێچەوانەی دێڕەکەی مام هێمن، چاویلکەکە یارمەتی چاوەکە دەکا بۆ ئەوەی بتوانێ باشتر بڕوانێ و چاوە جوانەکان بە پێچەوانەی کزبوونی چاوی پیریی تەمەن ببینێ! بەڵام شاعیر بۆ هێنانەوی قافیە، راستی و درووستیی مانا لەبیردەکا و گوێی ناداتێ!
گووى شەیتان
محەمەد تەها حوسێن
دەسەڵاتدارە شەهوەتبازەکانمان هەڵگرى ئایدێکى هەڵاوساون و جگە لە خواردن و خواردنەوە و سێکسى بوهیمى چیتریان بەلاوە گرنگ نیە، ئەى ئەوە نیە وتێلەکانیان هێماى خەوتن و داکەندن و ئەستێرەى پێنجەمن و مۆڵەکانیان هێماى خواردن و لەبەرکردن و هەوەسى کڕین و بەرخۆرین و بورجەکانیشیان سیمبولى نێرینەیى ساختەن.کاتێك زمانی شیعر لەگۆ دەکەوێت
لەتیف بێوار
ئەم شاعیرە ئێستاش هەر لە خەیاڵی شیعری لیریکی و رۆمانسیدا دەژی و بیر دەکاتەوە، بۆیە لای ئەو ئێستاش لە دوای سەردەمی پۆستمۆدێرنی شیعرەوە وەزن و قافیە مەرجێکی سەرەکی شیعری باشە.
تیشکە پڕەکان
سەباح رەنجدەر
خوداوەندەکان مژدەن و دێنە لام و باسی وەفاى دەریام بۆ دەکەن
چەند میهرەبانانە سەوڵ دەکاتە دەستى منداڵێکى تازە لەدایکبوو
صفحه267 از417