تەوسەکانی بەهرام
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من حەزدەکەم بۆ ئەوەی ئەوەندە بەشوێن کارەساتەوە نەبم، سەر بە چینی کرێکار یاخود بۆرژوازی بم، نەک چینی مامناوەندی. دەمەوێ بە بەهرام بڵێم رۆژێک جێگایەکم لەناو چینەکەی خۆیدا بۆ بکاتەوە. کە پێیشی دەڵێم سەرم لێبادەدا و دەڵێ تۆ هێشتا لەو ساڵانەدا دەژی، لە زیاتر سی ساڵ لەوە پێش!
دڵەڕاوکێ لای ژان پۆل سارتەر ٧
لەنۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
گۆڕینی فاکت بۆ دەرفەت پێویستیی بە خەیاڵی من هەیە. دەرفەتەکان ئاکامی یاریی نێوان من و خەیاڵە ئازادەکانی منن لە لایەکەوە و، لە لایەکی تریشەوە لە نێوان من و دونیای دەرەوە. بۆیە دەرفەتەکان لە لایەن منەوە چێکراون نەک جیهان. ئازادی زیاترە لە دەرفەتی هەڵبژاردن لەنێوان ئەڵتەرناتیڤەکاندا، ئازادی بریتیشە لەوەی من دەبێ بۆ خۆم 'بڕوانم' یاخود بە یارمەتی خەیاڵ ئەو دەرفەتانە چێبکەم کە دوواتر دەمەوێ لەناویاندا هەڵبژێرم.
ئەفسانەی رەنگستان یان ...
ناوی کتێب: ئەفسانەی رەنگستان یان رەنگستانی ئەفسانە؟
نووسەر: عەبدوڵڵا سەڕاج
نەخشەسازى بەرگ: بەرزین قاسم
پیتچنین و نەخشەسازى ناوەرۆک: سامی عەلی بندیان
چاپ: چاپخانەى رۆشنبیرى
بانگەوازی دوانزەهەمین مێهرەجانی سەرانسەریی چیرۆکی بانە
بە مەبەستی هاندان و پێکهێنانی بەستێنێکی شیاو بۆ دۆزینەوەی نوسەرە لێهاتوەکان و ناساندنی باشترینەکانی بواری چیرۆکی وڵات و سازکردنی پردێکی پێوەندی لە نێوان ئەدەبی کوردیی و فارسی، بە کەڵک وەرگرتن لە وتووێژ، دیمانە و دانیشتن لەگەڵ کەسایەتییە بە تواناکان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان، دوانزەهەمین فستیڤاڵی چیرۆکی بانە بە ڕێوە دەچێ.
پێڵاوەکانم
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هاوڕێکەم دەڵێ هەتیوە تازە پێلاویان پێداوی، مانگێکە،... وانیە! دەبێ تا پێنجی تر رایکێشێ. من بیر لە پێنج مانگی داهاتوو دەکەمەوە. خەمێکی قووڵ بە ناخمدا دەچێتە خوارەوە. دەست بە گیرفانمدا دەکەم. نا، بێسوودە،... وادیارە دەبێ بەم پێڵاوانەوە بیگوزەرێنم،... پێنج مانگی رەبەقی تر.
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (دووابەش)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لە شەپۆلی بەرامبەر ئەمەدا لە دێبات سەبارەت بە موراڵ، یونیڤێرسالیسم خۆی دەبینێتەوە. تایبەتمەندیی ئەم روانگەیە باوەڕیەتی بە گوتاری گشتی. یونیڤێرسالیسم دەڵێ دێباتی کۆمەڵایەتیی کراوە شوێنێکی لەبارە بۆ گواستنەوەی بایەخ و بۆ پێکەوەبوونی ئاشتیانە. لەناو بایەخەکانی یونیڤێرسالیسم بیری مافەکانی مرۆڤ کە خەسڵەتی جیهانیان هەیە، رۆڵی سەرەکییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە موراڵی و ئێتیکیەکان لە نیوان زۆرینە و کەمینەدا.
گرێ دەروونییەکان رووخێنەرن
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
ئادەم خاوەن مەزرایەکە
کە گوڵەگەنمەکانی
لە باڵای تۆ بڵیندتر دەبن
بە بڵیندایی ئەبولهەولیش
داوەڵێکی لە ناوەراستی مەزراکەی چاندووە
تا وەرزی دروێنە بگات.
هەوڵەکانی ژیانمان
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
پەتاتەکان کە رەق و بەهێز بوون، لە ناو ئاوە گەرمەکەدا نەرم بوون. هێلکەکان کە بە ئاسانی دەشکێندران و پێستێکی ناسک پارێزگاری لە ناوە نەرمەکەی دەکرد، لە ئاوە گەرمەکەدا رەق بوون. دنکە قاوەکانیش کاتێک لە ناو ئاوە گەرمەکەدا بوون، شتێکی نوێیان خوڵقاند. "جا کچم، کام لەمانە تۆیت؟ کاتێک لە دەرگات دەدەن، دەتەوێ چۆن وەڵام بدەیتەوە؟ دەتەوێ پەتاتە بیت، هێلکە یاخود قاوە؟".
صفحه229 از417