گەنجیەتی و مانای کات
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کات لە ژمارەدایە مانای خۆی دەسازێنێ. هەتا ژمارەکانیش زیاتر، ئەوا مانا قەبەتر و قورستر. لە راستیدا ژمارە توانایەکی سەیری هەیە بۆ ئەوەی لە خۆی دەرچێت و ببێ بە مانایەکی زیاتر لەوەی وا دەینوێنێ!
بەسەرهاتێکی دڵتەزێن (١)
قادر نیکپوور
ئەو شتە زەلامە کاری کوشتنی مرۆڤ نەبوو. وڵات تەواو تاریک و بێدەنگ بوو، لەجاران تاریکتر و بێدەنگتر، ترس زۆرتر و زۆرتر زاڵ دەبوو. بەم حاڵەش پرسیارم لە خۆم ئەکرد، خۆشم وڵامی پرسیارەکانم ئەداوە. نازانم چ کات بوو، ئەوەندەم بەبیرە هیچ کەس بەخەبەر نەبوو، کەس دەنگی نەدەهات.
شير بوو به شمشير
ڕەحمان سۆفی
له شايی و زەماوند گڕاينەوه بۆ بۆکان. چ حاڵێکم بوو، خۆشم ناتوانم به زمان بەيانی کەم. دەرسم بۆ نەدەخوێندرا. ھاوڕێکانم پێم پێدەکەنین و دەيان گوت ها هە ها بەکره عاشق بووه.
ئامۆژگاری دەبەنگێک
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
چەندین رۆژ باران خۆشی نەکردەوە. رۆژێکیان مەیمونێكی تەڕ و خووساوی بەر باران هاتە ناو دارستانەکەوە. لە کاتێکدا لەبەر سەرما هەڵدەلەرزی و ئاو لە جەستەی دەچۆڕایەوە، لەسەر لقێک دانیشت.
ژنە سیحربازەکە
قادر نیکپوور
شەوێک له شهوان کاتێک مناڵەکان له نێو جێگا راکشابوون، باوکیان بڕیاری دا کە رۆژی دوایی نەچێتە داراتاشین. لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد؛ ئەگەر هەموو زەحمەتی رۆژانەی من دیار نەبێ، منداڵەکانم بە زکی بەتاڵ بخەوەن، فایدەی ئەم هەموو زەحمەت و ماندوو بوونم چیە؟دنیا لە مشتمایە!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە کتێبی جۆگرافیەکەیان دەڕوانم، ئەم دیواودیوی دەکەم، لاپەڕەکان هەڵدەدەمەوە، لێی ورد دەبمەوە و هەوڵدەدەم بزانم لەگەڵ ئەو ساڵانە دونیا چەندە فەرقی کردووە،... دەبینم هیچ فەرقی نەکردووە و دونیا هەر ئەو پێنج پەڵەیە بە شیناییەکانی نێوانیانەوە،... لەسەر لاپەرەیەک کاغەز.زمانی کوردی، ئێمە و منداڵەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی وەڵات
شاهۆ حەسەنپوور
کارکردن لە سەر زمان و فێربوونی زمان هێمنی و پشتکاری دەوێت. زمان شتێک نیە بە بۆماوەیی بێ و پێویستی بە رەخسانی ژینگەیەکی لەبارە کە تێیدا بە شێوەیەکی سرووشتی گەشە بکات. شوناسی تاک (نەک شوناسی نەتەوەیی) لە پێوەندی کۆمەڵایەتییەکان دەگەڵ ئەوانی دیکەدا بەرهەم دێ.صفحه282 از417