ژین قادری
گێژاو بەسەرهاتی ژن و مێردێکن کە گڕوتینی خۆشەویستی و پشتکردن لە نەریتەکانی کۆمەڵگا ناچاریان دەکات لە زید و نیشتمان خۆیان واتا باشووری کوردستان دابڕن، هەوراز و نشیوەکان تێپەڕێنن و لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرسێنەوە، هەموو بەسەرهات و چەڵەمەکان خۆیان و کوڕەکەیان بەناوی بێزار دەتوانن لەم ڕومانەدا بخوێننەوە، کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر ژیانی کوڕەشۆڕشگێڕێ بە ناوی بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە.