پهراوێـزێكی دی تێـكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
له چاخه مێژووییهكانیشدا هه‌ندێ جۆره ئهشكهنجهدانمان دیوه و بیستووه به‌ناوی وه‌رزشه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێ وه‌ك تێكوهرانهی مرۆڤ و هه‌ندێ له گیانله‌به‌ری له وێنه‌ی شێر و پڵنگ و گادا له پیاده‌كردنی ئهشكهنجهداندا وا دێته به‌رچاو جه‌للاد و بینه‌ر بچنه‌وه ناو یه‌ك ئه‌ڵقه، جه‌للاد وه‌ك )سادی) یه‌ك كه حه‌ز به ئازاردانی به‌رامبه‌ر ده‌كا و بینه‌ریش وه‌ك )مازۆشی) یه‌ك كه ئاره‌زووی له خۆئازاردانه به بینینی ئازاردانی هیتر!
کامـەرانی ئـازادیخـواز
رەزا شوان
کە ئەم قـسانەم کرد، کاکم ساردبووەوە. بۆ ماوەیەک داما و بێـدەنگ بوو. وا دیاربوو قـسەکانـم کاریـلـێکـردن. بەزەیی بـە دوو کەوەکەیـدا هـات. ئیـنجـا زەردەخـەنـەیـەکی ناسکی کرد و باوەشی لێدام، سەرمی ماچکرد. چوو بە لای قەفـەزەکەوە و دەرگاکەی کردەوە و هەردوو کەوەکەی ئـازادکرد. کەوەکان دایان لە شەقـەی باڵ و هەڵـفـڕین و رۆیشـتن و لەچـاو ونبـوون. ئینجا کـاکـم بە پێـیەکـانی، قـەفـەزەکەی شکانـد.
كـۆرت شویتەرز
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
كرمێكی دی
بە قولابەكەدا شۆڕدەبێتەوە
ماسییەكی دی
كرمێكی دی دەگەزێ و
ئەوەتا ژیانێكی نوێ
لە نێو وێرانەدا سەردەردێنێ .
پێشبینی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
یەکەمین پێشبینی ئەو ئەوە بوو کە هاوین، یەعنی چوار مانگ دووای زیندانی کردنەکەی لە ژێرخانەکە، میوانی تریان لە هەمان شارەوە بۆ دێ و ئەمجارە دەچن بۆ پارکی شار. لەوێ باوکی بەناچاری دەبێ بەستەنی بۆ میوانەکان و بۆ ئەمیش، کە ئەو رۆژە لە رووداوێکی سەیرو سەمەرەدا لەگەڵیان دەبێ، بکڕێ. ئەم کە یەکەم جارە لە ژیانیدا ئایسکرێم دەخوا، ئەوەندەی پێ خۆش دەبێ و ئەوەندەی پێ گەشکە دەبێ کە جورئەت دەکا داوای دانەیەکی تر بکا. دیسان لە دووای لێدانێکی باش بۆ ئێوارە دەیخەنەوە هەمان ژێرخان کە تیایا توانای پیشبینی کردنی داهاتوو تێیدا سەری هەڵدابوو.
هەڵەی لۆژیکی نیوتن
دڵشاد کاوانى
هەموو تەنەکان کاریگەری هێزی دەرەکییان لەسەر نییە، کێشەکە ئەوەیە کە هەڵسوکەوتی تەنەکە بە هۆی کاریگەریی هێزی دەرەکییەوە دەگۆڕێت، بۆ نمونە بایەکی بچووک پەڕەیەکی کاغەز دەهەژێنێت بەڵام ناتوانێت تۆپێک یان تانکییەک فڕێ بدات، یەکێکی هاوشێوە یاسا ئەوەیە کە هەموو شتەکان کاغەزن. وەک نەبینراو، بچووککردنەوەی هەموو شتەکان بۆ فۆڕمی میکانیکی ماددە دەمانباتە سەر لۆژیکێک کە من پێی دەڵێم خودا ."
دو داستان از پاولینا ماروین
از یونانی: یانیس گوماس، رامیار حسینی
خانم لی و آقای لی با تمام توانشان میدویدند و در تلاش بودند کە بە هم نزدیک شوند. از پایین، آبهای جاری و متلاطم دست بە اعتراض زدند و بادهای مملو از گردوخاک عزم خود را جزم کردەبودند کە آنها را از هم جدا نگه دارند. آقای لی با نفس نفس زنان گفت "ببخشید" و فریاد کشید: "شکم دلم مقصر است کە سیری ناپذیر است". قبل از اینکە پل غرق شود آقای لی دستهایش را آن‌قدر کە توانست روبە بالا دراز کرد تا بتواند دستبند بابونە را بە خانم لی نشان بدهد.
صفحه4 از417