قورسترین ئهرکی مرۆڤ
قادر نیکپوور
مرۆڤ زیرهکانه رهفتارێک لهخۆ نیشان دهدات که پێشاندهری رهفتارێکی ئهخلاقی بێت، بهڵام مرۆڤ هیچ کات لهخۆرا بۆلای رهفتارێکی ئهخلاقی پاڵنادرێت،... ئهو لهبۆ ئاسوودهیی ویژدان ئهوکاره ناکات،... ، رهنگه بهم کاره کهسێکی دیکه دڵشاد بکات یان... .مەیدانی تەکسیم
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی دەست، باسک، روخسار و بە گشتی جەستەی لێرە و لەوێ بریندار ببوو و دێشا، بەڵام خۆشحاڵ بوو. خۆشحاڵ لەوەی سەرئەنجام بڕوێشەکەی گەیاندبووە کۆترەکانی مەیدانی تەکسیم. ئیتستا ئیتر دڵنیا بوو هەم خۆپیشاندانی خۆپیشاندەرەکانی مەیدانی تەکسیم سەردەگرێ و هەم ئەویش لەپاش ساڵانی ساڵ دەگاتە مەقسەد.
رێگایێک بەرەو بەهەشت
رەسوڵ سەفەریانی
لێدان ببووە بەشێک لە خواردنی رۆژانەی من، بەڵام هەر کە باوکم دەستی هەڵدەگرت، ئازار لە لەشمدا نەدەما. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە لەگەڵ ئەو، یاوڕەکەم، رێکەوتبوین کە من بە قسەی ئەو بکەم و ئەویش ئازاری لێدانەکان بەرێت بۆ خۆی، بۆیە زۆر کەم هەستم بە ئازاری قامچی و شەپڵاخەکانی باوکم دەکرد.داماڵینی دەق
محەمەد عەبدولکەریم ئیبراهیم
وەسف کردنی هۆڵی گۆرانی و مۆسیقا بەوەی هۆڵێکی تاجدارە، وەسفێکە لە جیهانی ئاساییدا بوونی نییە، بەڵام شاعیر بەهۆی خەیاڵی داهێنەرانەیەوە ئەو تابلۆیەی کێشاوە بۆئەوەی دیمەنی هۆڵەکە لەدەرەوە ئەوەندە جوان بێ شیاوی جوانیی گۆرانی و مۆسیقا بێت، ئەم ئەفراندنەی شوێن وادەکات کە هەر خوێنەرێک بەپێی پێشینەی زەینیی خۆیەوە وێنە بۆ ئەم هۆڵە دروست بکات.
ساتیری کەڕ
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
ئاژەڵان بە دەوریدا دەهاتن و مەراییان لەبەر دەکرد، هەر وەک گەورەیەک کە دەبێ ملکەچ و چاوبەفەرمانی بن. بۆ خافڵاندنی، پۆلێک ئافرەتی سەرخۆش بەجۆشێکی شێتانە لەبەر دەمیا هەڵدەپەڕین. لەگەڵ دەنگی موزیکێکی خۆش، خوایانی هەرزەکاران و لاوانی تازە پێگەیشتوو بەڕێزەوە بەدەمیەوە ئەهاتنە پێکەنین.کارکردن لە سەر سێ ئاستی خوێندنەوەی دەق
شاهۆ حەسەنپوور
زۆر شت هەیە کە کار دەکاتە سەر تێگەیشتن لە دەقێک؛ لەوانە پێشینەی خوێندنەوەی تاک، ئاستی زانستی و ئەزموونی خوێنەر لە سەر جیهان و دەورووبەری دەورێکی زۆریان هەیە لە سەر تێگەیشتن لە دەقێک. زۆر جار دەبینین خوێنەر ئاستێ خوێندەوەی باشە بەڵام بۆ نموونە ئەو تواناییەی تێدا لاوازە کە دەقێک لە زەینییدا بە وێنا بکات، کە فاکتەرێکی گرینگە بۆ تێگەیشتن لە دەق.خانوویەک روو لە گۆڕستان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
منیش دەیاندوێنم. پێیان دەڵێم شار و خەڵکەکەی فەرامۆش کەن، دەڵێم گۆڕستان زۆر میهرەبانترێکە و گەر تەنانەت کەمێکیش مەیل بدەنە ئەو بارانەی کە جاری وایە بەسەریاندا دەبارێ و هەموو شتێک تا دووا سنوور دەخوسێنێ، ئەوا رەنگە زیاتر خوو بدەنە شوێنی تازەیان.گورگ و دز
لوتفی مێرخاس
ئێمه پێویستمان به گهشهی نهوهیهکی نوێی تهندروسته، داماڵراو له خیانهت و گیانی رق و تۆڵهو ئازاردان و ئیرهیی و وێرانکاریی و خۆپهرستی، ههر بۆ مامۆستا فهرهادیش باشتر دهبوو تا لهو ههموو زهللات و فهلتهی زمانه رزگاری بێت.
صفحه311 از417