ما 2209 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پێشکەوتن خاوەن مانایە
لەدووای شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهان و بە هاتنی پۆست مۆدێڕنیسم، گومان لەسەر خەونەکانی مودێڕنیسم لەبابەت پێشکەوتن و باوەڕ بە ئەقڵی مرۆڤ گومانی گەورەی خرایە سەر. بەڵام وێنەکە لە راستیدا ئەوەندە لێڵ و تاریک نەبوو کە بیرمەندە پۆست مودێرنەکان دەیانکێشایەوە.
بۆ نموونە با بڕوانینە رادەی حەشیمەت لە جیهاندا. تا نزیک ساڵی ١٨٠٠ لە سەر گۆی زەوی ٢٥٠ میلیۆن کەس دەژیا. لە ١٨٠٠ ئەم رادەیە گەیشتە نزیکەی یەک میلیارد. لە ١٩٦٠ گەیشتە سێ میلیارد و، لە ٢٠١٠ حەوت میلیارد.
 
هۆکارەکانی ئەم گەشەیە جۆراوجۆرن. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە دەواودەرمانی باشتر، پاک و خاوێنیی باشتر، سیستمی ئاوەڕۆ و دەڕەفتی پێشکەوتوو، دابینکردنی ئاوی خاوێنی خواردنەوە و هتد. واتە گەشە لەبوارەکانی تەندروستی و پاکژیی ژینگە (لە شار و لە گوند) هۆکارە سەرەکییەکانی زیادکردنی ئاستی حەشیمەتن لەسەردەمی مودێڕندا.
 
کەواتە لەگەڵ ئەوەی رەخنەی پۆست مودێڕنەکان دەتوانێ لە هەندێ بواری ژیانی مودێڕندا راست بێت، ئەوا بەو مانایە نیە هەموو وێنەکە رەش و ناشیرینە. رەش و سپی پێکەوە ڕێدەکەن!

سایتی قەڵەم

 

٢٢ یانواری ٢٠١٧

Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت