مه‌ریوان جه‌بار
ژیانى ڕاستەقینە، ئەو شتەیە کە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی لێی سەندووین، ئەم لێسەندنەوەیەش لە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی تەنیا لە ڕێگاى خەونەوە دەبێت، کەواتە: ژیانى ڕاستەقینە تەنیا لە خەوندا هى خۆمانە، ئازادیى تەواوى لێ وەردەگیرێت.
شاعیره‌کان!
میلله‌ت خۆڵ بخوات، پۆز لێدان له پای چی؟!
مه‌ریوان جه‌بار
ئه‌وه‌ی ئاشکراو دیاره‌و زۆرینه دانی پێدا نانێن ئه‌وه‌یه زیاتر له %80 ی شاعیره کورده‌کان نه‌ك جورئه‌تی جیاوازبوونیان نییه، به‌ڵکو مه‌عده‌نی داهێنه‌رانه‌ی مێشکیان به‌ستوویه‌تی و بیر له دۆزینه‌وه‌ی رێگای نوێ و زاراوه‌ی تازه‌و وێنه‌و که‌ره‌سه‌ی جیاواز ناکه‌نه‌وه، نا‌وێرن له دووباره‌کردنه‌وه‌ی شێواز‌و بابه‌ت و وشه باوه‌کان ده‌ربچن، به‌شێکی زۆری خوێنه‌رانیش هێند ته‌مبه‌ڵن، ده‌قیان به ستایڵێکی دیاریکراوی شیعره‌وه گرتووه‌و هه‌ر چێژ له‌و دووباره‌کردنه‌وه جۆراوجۆره ده‌بینن.
نووسه‌رو شاعیری به‌ناوبانگ براتیگان کاتێك 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیری له‌و شیوازی نووسینه‌ی کرده‌وه، هه‌مووان گاڵته‌یان پێده‌کردو به شێتیان له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌و هه‌وڵ و شێواز‌و کاره‌یان به شتی پڕوپوچ لێکده‌دایه‌وه، زۆرینه‌ی ره‌خنه‌نووسانیش به‌رهه‌ڵستیان ده‌کرد، که‌چی ئێستا خوێنه‌رانیك هه‌ن چێژ له‌و شێوازه سه‌رنجڕاکێشه ده‌بینن و به لوتکه‌ی داهێنانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
شاعیر که بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و کار‌و کارلێکی به‌راوردکاریی هه‌یه، زیره‌کی خۆی کاتێك ده‌خاته گه‌ڕ که بگه‌ڕێت به گۆشه تاریکه‌کان و دنیا فه‌رامۆشکروه‌کان و ئازاره نه‌بیستراوه‌کاندا و شتانێکیان لێ دابهێنێت که بۆ هه‌تایه به‌رهه‌م و شیعره‌که‌ی به نه‌مری بهێڵێته‌وه، وه‌ك باشترین هه‌وێن بۆ نووسینی شیعر، که زۆر له شاعیرانی میلله‌تانی تر لێی بێ به‌شن، چونکه ئه‌و ئه‌زموونه تالانه‌یان نه‌دیوه.
ئێستاش لای زۆرینه‌ی خوێنه‌ران و شاعیرانیش ئه‌وه‌ی له غه‌زه‌ل و عه‌شق و دڵداری بترازێت شیعر نییه، ئه‌ی گوایا ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه له گیرفانی شاعیردا هیچی لێ دروست نابێت؟! ئایا سته‌م هه‌ر سته‌م نییه؟ عه‌ره‌بێك یان فارسێك یان تورکێك و عه‌جه‌مێك بیاکت و ئازارت بدات و بتخاته گریان چ جیاوازییه‌کی هه‌یه له‌و سته‌م و گریانه‌ی کوردێکی زاڵم لێت ده‌کات؟! ببینن چۆن شاعیرێكی بوێر‌و جیاواز ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌خاته ڕوو:
(ژیانى ڕاستەقینە، ئەو شتەیە کە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی لێی سەندووین، ئەم لێسەندنەوەیەش لە دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی تەنیا لە ڕێگاى خەونەوە دەبێت، کەواتە: ژیانى ڕاستەقینە تەنیا لە خەوندا هى خۆمانە، ئازادیى تەواوى لێ وەردەگیرێت.
خەون، یاخیبوونى بە جەرگانە و دەنگى ناڕەزایییە لەکار و ڕووداوە نابەجێیەکانى دەسەڵات و سیستمى دیکتاتۆریى سیاسی).
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆر شاعیر هه‌ن له دنیای یۆتۆپیای خۆیاندا بورجوازێکن و پێیان شه‌رمه له دنیای گه‌دایان داهێنان بکه‌ن و له قۆزاخه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌که‌ی خۆیان ده‌رچن و چاو به هه‌موو پێچ و په‌ناکانی ژین‌دا بگێڕن و به کۆڵێك جیاوازی و داهێنانه‌وه بچنه سه‌ر کاغه‌ز. ره‌نگه ئه‌مه هۆیه‌کی سووانی شیعری ئه‌مڕۆمان بێت و له‌م به‌ره‌نجامه‌دا زۆر شاعیر ببینین که چۆن پوکاونه‌ته‌وه‌و ده‌پوکێنه‌وه.
با ته‌نیا وه‌ك نموونه هێنانه‌وه‌یه‌ك دیقه‌تی ئه‌م پارادۆکسه جوان و تازه‌یه بده‌ین که شاعیرێكی ده‌روون ئاسووده داهێنانی تێدا ده‌کات و ببینین چۆن له به‌کارهێنانی پارادۆکسی( شه‌کر+ شکێن)دا له واقیعی دۆگمای شاعیره کۆپی و ته‌زویره‌کان خۆی جیا ده‌کاته‌وه‌و له‌و وشه لێکدراوه نوێیه‌دا چۆن دوو مانای پێچه‌وانه‌مان بۆ کۆ ده‌کاته‌وه، که به‌ره‌نجامێکی تری تراژیدی و ساتیریی لێ به ئاکام ده‌گات و له یه‌ك وشه‌دا دوو پارادۆکسی جیاوازمان بۆ ده‌نه‌خشێنێت، که ئه‌ویش (رووناکی و پریشك و چرا)ی ژیانی کۆمه‌ڵگای مۆدێرنی کوردییه.
یه‌که‌م: چرای ئه‌و سوراچاکانه‌ی هه‌رگیز مل بۆ تاریکی ناده‌ن و به‌رپێی خۆیان و ئه‌وانی دی رووناك ده‌که‌نه‌وه.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ تروسکایی و رووناکیه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه که له ناخی کەمتیار و مۆرانە و قڕنە و کەرکەدەنه‌کاندا خۆی حه‌شارداوه‌و له چاویانه‌وه وه‌ك هه‌وره بروسکه ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێته ده‌رو بکوژه، یاخود وه‌ك رووناکی ئه‌و ده‌نکه شقارته‌یه‌ی شارێکی پێ ده‌سوتێت.
هه‌موو ئه‌م وێنه تایبه‌ت و جیاوازه شیعریانه مه‌گه‌ر هه‌وێنی عه‌قڵ و ده‌روونێکی داهێنه‌رانه نییه له واقیعێکی تا بڵێی بۆگه‌ن و پڕ سته‌م و سواخدراو به پۆخڵه‌وات، که هه‌یمه‌نه‌تی شه‌کر شکێن خولقاندوویه‌تی بۆ له‌تکردنی شیرینی و له‌ناوبردنی و له شوێنی‌دا ته‌شه‌نه پێکردنی ڤایرۆسی تاڵی و په‌رته‌وازه‌یی و ناکۆکی و ئابڵوقه‌دانی چرای سوارچاکان:
(شەکرشکێن
بەسەرهاتى بۆ شار دروست کردەوە،
سواران چوونەوە ناو چرا داگیرساوەکان
ترووسکەى چاوى:
کەمتیار و مۆرانە و قڕنە و کەرکەدەنیان تێدا دەتوێتەوە و
لە تاریکى خۆیاندا جێیان دەهێڵێت)