حسین خدر مه‌نگوڕیی
ئه‌وانه‌ی مۆدێرنیست و ده‌مڕاستی وێژه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی بێمانای رۆشنفیکرانن؛ که‌سانێکن شاعیر‌و نووسه‌ری موفهزهڵ لایان که‌سایه‌تیه‌کانه که به‌ده‌ردی هیپۆکراتی و شیزۆفرینیاوه ده‌ناڵێنن، که رۆژگارێك دروشمی شۆڕشی دژی گه‌نده‌ڵ و مافیاکان به‌رز ده‌کرده‌وه.
ئه‌ده‌بی جنێو چیمان فێرده‌کات؟
حسین خدر مه‌نگوڕیی
سه‌ره‌تا داواخوازم له خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست بزانن که رێزێکی ته‌واوم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م نووسینه‌دا باسکراون. خۆیان وه‌ك مرۆڤ به‌ڕێزن لامان، هیچ ناسیاوی و بینینی پێشوه‌خته‌م نه‌بووه بۆیان و بۆیه هیچ پاڵنه‌رێکی شه‌خسی له پشت نووسینی ئه‌م گوتاره‌وه نه‌بووه. هه‌روه‌ها ره‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێك باسم له که‌سایه‌تی هیچیان نه‌کردووه. جا که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی به چاوێکی بابه‌تیانه‌وه بنواڕینه رهخنەو بیرکردنه‌وه‌ی که‌سانی جیاواز له خۆمان؛ خۆزگه به عاتیفی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ ره‌خنه‌یه‌کدا نه‌که‌ین، ته‌نیا ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی بکه‌ین بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌و دیالۆگه‌که بێت نه‌ك که‌سه‌کان.
داخی گرانم له‌مڕۆماندا ئه‌وانه‌ی مۆدێرنیست و ده‌مڕاستی وێژه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی بێمانای رۆشنفیکرانن؛ که‌سانێکن شاعیر‌و نووسه‌ری موفهزهڵ لایان که‌سایه‌تیه‌کانه که به‌ده‌ردی هیپۆکراتی و شیزۆفرینیاوه ده‌ناڵێنن، وه‌ك (دختۆر فه‌رهاد) که رۆژگارێك دروشمی شۆڕشی دژی گه‌نده‌ڵ و مافیاکان به‌رز ده‌کرده‌وه، به‌ڵام هه‌ر که ده‌سه‌ڵات چاوی لێ سوورکردهوهو هه‌ڕه‌شه‌ی موچه بڕین و ده‌رکردنی له کاری مامۆستایی زانکۆ لێکرد، ئه‌و 180 پله سووڕی خوارد‌و ئێدی سه‌ری زمان و بنی زمانی سوێندخواردن بوو به ناوی بارزانی.
ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیۆیه بکه‌ن وه‌ك گه‌واهی ئه‌م وته‌یه:
که پیرباڵ وه‌ك هه‌میشه ده‌ڵێت: (بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ببن به بنه‌ماڵه‌ی پاشا، شایسته‌ی له پاشاش زیاترن...)
https://www.youtube.com/watch?v=tW-Ib_64BiU
ئه‌مه له کاتێکدایه هه‌مووان ده‌زانن حوکمی عه‌شایه‌ری و سته‌مکارانه‌ی بارزانی چۆن ئه‌رزو ئاسمانی کوردستانی پڕ کردووه له ته‌م و ده‌عبا و چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش له که‌س ناشاردرێته‌وه، که‌چی ده‌بینین خاوه‌نی رۆژنامه‌ی (هیچ) شیعرێك به باڵای ئه‌م که‌سایه‌تیه دووفاقه کۆمیدیه‌دا هه‌ڵده‌دات و تیایدا ده‌ڵێت:
بدەستپەڕێنە بەوانەی پشتیان دزیت
بدەستپەڕێنە
بدەستپەڕێنە
فەرهاد بمیزێنە بگوێنە
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ئه‌وه‌نده سوك و بێماناو جنێوفرۆشانه بێت، که‌واته چ جیاوازییه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ ستایڵی ژیانی شه‌قاوه‌و چه‌قۆ وه‌شێن و ده‌مپیس و چه‌ته‌و جه‌للاده‌کانی ده‌سه‌لاته زۆڵ و دیکتاتۆره‌کان؟! ده‌بێت ئه‌م هونه‌ره چ زه‌وق و هه‌ست و گیانێك بلاوێنێته‌وه؟ چی فێری خوێنه‌ر بکات و چ هۆشێك به ئاگا بهێنێته‌وه‌و چ پرسیارێك له زیهنی خوێنه‌راندا جێ بهێڵێت؟
ئه‌وه‌ی ویژدانمی زیاتر ئازاردا ئه‌م وته ناقۆڵایه‌ی ئه‌م رۆشنبیره بێسهروبهرو په‌رته‌وازه‌یه بوو، که به داخه‌وه له پایته‌ختی رۆشنبیریشه‌وه په‌یامه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه! فێرمان ده‌کات شاپبدهین له هه‌موو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی کوردی، له‌کاتێکدا خۆشی به ئه‌دیب له قه‌ڵه‌م ده‌دا، مه‌گه‌ر نه‌یزانیوه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژووی فه‌رهه‌نگیی نه‌بێت ئه‌وا له ڕیزی نهبوواندایه، چما خۆت و خه‌ڵکی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنیت و شیعر ده‌نووسیت و خۆت به شاعیر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌یت؟! و بڵاوکراوه‌ی ئه‌ده‌بیش ده‌رده‌که‌یت؟؟ ئه‌و نووسیوویه‌تی:
(بۆ ئەوەی گەنجی و وەزەکەتان هەمیشەیی بێت، لەجیاتی گوێ گرتن لە عەدنان کەریم و بەهجەت یەحیا و لەنجە و مەنجە و چوونە عالەمی حەپەلوتی مەحوی و جەمال غەمبار و شت، فانتازیا و وزەکانتان لە وەرزش و سەما سەرف بکەن. ئەوانە وەهمێکن جەهەندەمی. ڕۆشنبیری مۆدێرن ئەوەیە شاپێ لەوانە هەڵدا، نەوەک دڵ و جەستەی لەوانەدا پیر بکات. بە دەم سەمایەکی ئازادانەوە شاپێ هەڵدە لەوانە.)
که‌سێکی رۆشنبیریش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه:
(پەیامەکەت وەکوو ڕۆژنامە هیچـــەکەتان وایە. ئەوڕۆژە لە ناوەندی ئەندێشە دانەیەکمان کڕی و بردمانەوە بۆ داخلـــی، چونکـــە زانیمان وەرەقەکـــەی زۆر چاکە ئیدی یەک هەفتەی ڕێک وەکوو سفرە بەکارمان هێنـــا! بەڕاستی سفرەیەکـــی چاک بوو، هیوادارم بەردەوام ب!!)
ئه‌م نووسه‌ره پهرتهوازهیهش له وه‌ڵامدا نووسویه‌تی:
(بۆ زانیاریت من خۆم دوو سێ جار دەسپەڕم بەسەردا لێداوە.)
رۆشنبیرهکهش وه‌ڵامی مه‌نتیقی ده‌داته‌وه‌و به‌ڵام که چیدی وه‌ڵامی رۆشنبیره‌که‌ی پێ هه‌زم ناکرێت و نایه‌وێت گوێی له رای دژ بێت ، ئێدی بۆی ده‌نووسێت:
(تۆ نە هاوڕێمی نە هاوفەیسبوکی...)
خۆ ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر بڵاوکراوه‌که‌یان؛ که‌وا ده‌زانن کارێکی زۆر دانسقه‌یان کردووه به‌وه‌ی مانگانه لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و سواو ده‌رده‌که‌ن، هه‌موو بابه‌ته‌کانی له سایته‌کان و بڵاوکراوه‌کانی تردا چه‌ندان جار بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان پێدراوه، ئه‌وا ده‌گه‌ینه سه‌ر ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی به راستی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه (هیچ) ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌یه‌تی و کات به‌سه‌ربردن به خوێندنه‌وه‌شی هه‌ر هیچه.
بۆ نموونه ببینن؛ له دوا ژماره‌یدا چه‌ند جارێك له‌م ناونیشانه دیقه‌تمدا تا لێیتێگهشتم:
"کوتم" گابۆڕت خوێنده‌وه؟
تا له زه‌ینی خۆمدا به شێوه راسته‌که‌ی دامڕشته‌وه. له کاتێکدا خۆیان ته‌وه‌ر سازده‌که‌ن له‌سه‌ر کێشه‌کانی زمانی ستانداری کوردی؟
هه‌روه‌ها ببینن دێڕه شیعرێکیان چۆن کردووه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی سپه‌یس له کورمانجیدا نه‌بێت:
(bidiayenbiviranjekiridipelinim)
جا گه‌ر خوێنه‌ر بپرسێت ئه‌مه چییه؟ ئه‌وا ده‌ڵێین ئه‌مه دێڕه شیعرێکی کورمانجیه به ڕێنووسی لاتینی بڵاوکراوه‌ته‌وه له ناو ژماره (8)ی هیچ دا.
من به‌ش به حاڵی خۆم ئێدی بایکۆتی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه ده‌که‌م تا خۆم ههڵنهخهڵهتێنم، به ماندوبوون به ده‌سخستنی و پارهپێدانی و کاتکوشتن به خوێندنه‌وه‌ی و له ئاکامیشدا خۆبێزارکردن.