محەمەد محەمەدمرادی

لە کۆی ئەم پڕۆژەیەدا ئایا دەکرێ تەنها یەک دەقی تێدا نەبێت کە پێشتر وەرنەگێڕدرابێتە سەر زمانی فارسی؟ بە واتایەکی تر پێشڕەو تەنها دەست دەخاتە سەر دەقێک و [با بڵێین] لە ئینگلیزییە وەری دەگێڕێت کە پێشتر کرابێت بە فارسی. لە خوارەوە بیست کتێب و چل وتاری پێشڕەو محەمەد تاووتوێ دەکەین.

 

 

رۆشنبیریی کوردی، بوارێکی لەبار بۆ شارلاتانیزم

"پێشڕەو محەمەد: نووسەر و وەرگێڕی لاو، یان دزی ئەدەبی و شارلاتانیکی تەواو؟"

محەمەد محەمەدمرادی

[بەشی یەکەم]*

 

جەعل، درۆ، خەیانەت، شاڕلاتانیزم، نابەرپرسیاری و پۆپۆلیزم لە کۆمەڵگای ئێمەدا، لە هەموو ئاستێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریدا مێژینەیەکی دوور و درێژیان هەیە، ئەم دیاردانە دەتوانن بەرهەمی ژینگەی کۆمەڵایەتیی دواکەوتوو و بێکەلتووری ئێمە بن. کۆمەڵگای ئێمە بەهۆی دواکەوتوویی و پەرەنەسەندوویی خۆیەوە لە هەموو بوارەکاندا زۆر لەبارە بۆ ئەوەی کە کەسەکان بەبێ ئەوەی کە ماهیەتێکی حەقیقی و عەقڵانییان هەبێت، زۆر بە ئاسانی گەورە بکرێنەوە و ببنە ئوستوورە. دەرەنجامی ئەم دۆخەش ئەوەیە کە کۆمەڵێ ناوی قەبە و بێناوەڕۆک و ڕەشۆکی دەبنە تیپ‌ئایدیاڵی گەنجان و لاوانی تازەپێگەیشتوو کە ئەوندەی تر دەبنە هۆی بەرهەمهێنانەوەی ئەم دۆخە. ئەم دیاردانە وەکوو کۆمەڵێ خوو و عادەتی سایکۆلۆژیکی ‌قووڵ نەوە بە نەوە گوازراوەنەتەوە ناو کۆمەڵگای ئێمە و سەرانسەری ژیانی کۆیی ئێمەیان پڕ کردووە، بەجۆرێک بوونەتە ئەمرێکی گشتی و بێنێوەنجی کە کۆمەڵگای ئێمەی پێوە دەناسرێتەوە و ئەگەر عەقڵانیەتێک بوونی هەبێت حوکممان لێ دەکات کە بە چاوی گومانەوە بەڕەوڕووی هەموو ئەکت و پڕۆژەیەکی فەردی و گرووپی ببینەوە و ئەمە ناچار لە دواجاردا بەبێ ئەوەی خواستی ئێمە بێت لەخۆیدا هەڵگری داوەریی ئەخلاقی و زانستیش دەبێت. ئەوەی لە درێژەدا دەیخوێننەوە ئاوڕدانەوەیە لە پڕۆژەیەکی بەڕواڵەت هەرە مەزن کە بەپێی ئەو ئاماژەی سەرەوە پێویستە بە گومانەوە لێی بڕوانین. بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ نموونەیەک کە پێدەچێ تێکەڵەیەک بێت لە جەعل و دزیی ئەدەبی و شاڕڵاتانیزم و خەڵک بە گەمژەزانین کە لە ڕێگای ناسینی ئەم نموونەیەوە دەتوانین پەی بە قووڵایی دۆخی کارەساتباری ڕۆشنبیریی کوردی ببەین.

پێشڕەو محەمەد نووسەر و وەرگێڕێکی لاو و پڕوزەی خەڵکی باشووری کوردستانە کە لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا توانیویەتی بەڕادەیەکی ئێجگار زۆر و سەرسووڕهێنەر بەشێوەی نووسین و وەرگێڕان تێکست بەرهەم بهێنێت. پێشڕەو محەمەد جگە لە کارەکانی پێشووی کە نووسین و وەرگێڕانی چەندین کتێب و دەیان وتار لە خۆ دەگرێت [بە وتەی خۆی] تەنها لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٨ کتێب و سەدان وتاری نووسیوە و وەرگێڕاوە کە دیسان بە وتەی خۆی هەموو ئەم وەرگێڕانانە لە زمانی ئینگلیزییەوە بووە و بڕێکیشیانی لەگەڵ دەقی ئەڵمانیی بابەتەکان بەراورد کردووە. و پێویستە بڵێم زۆربەی ئەو تێکستانەی کە پێشڕەو محەمەد دەستی خستۆتە سەریان لە ڕیزی گرنگترین تێکستە فەلسەفییەکاندان. پێشڕەو محمەد وەکوو نووسەر و وەرگێڕێکی گەنج لە ماوەی ساڵێکدا توانیویەتی کارێک جێبەجێ بکات کە بەڕاستی پێویستی بە کات و وزەیەکی ئێجگار زۆر هەیە و مرۆڤێکی کۆڵنەدەر و تێکۆشەر لە نموونە ئایدیاڵەکەیدا بە گران بتوانێ لە سەرانسەر ژیانیدا ئەم کارە بکات. هەر بۆیە ئاوڕدانەوە لەم پڕۆژەیە هەڵگری زەروورەتێکی ئینقلابی و عەقڵانیشە. ڕەخنەگرتن لە کۆی ئەم پڕۆژەیە هەرچەند بەڕاستی کارێکی وەڕەزکەر و کاتبەرە بەڵام دەبێ بەشێوەی بابەتی لەسەر کوالێتیی یەک بەیەکی ئەم کارانە لێکۆڵینەوە بکرێت تاکوو دواجار بتوانین بڕیاری کۆتایی بدەین. بەڵام پێش ئەوەی دەست بکەین بەم کارە پێویستە بزانین کۆی ئەم پڕۆژەیە ئایا دەتوانێ پڕۆژەیەکی ڕاستگۆیانە و دوور لە فرتوفێڵ و جەعل بێت یاخود لەناو هەمان کەلتووری جەعل و  دزیی ئەدەبی و کۆپی‌کاریدا گرفتارە. هەربۆیە پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا ئەم بانگەشەیەی پێشڕەو یەکلا بکەینەوە کە دەڵێ هەموو ئەم کارانەی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە.  بۆ ئەم کارە دەتوانین دەقی کوردیی بابەتەکان هاوکات لەگەڵ دەقی فارسی و ئینگلیزییەکەیان بەراورد بکەین تاکوو بتوانین لەڕێگای پێکهات و بونیادی ئەم دوو زمانەوە بۆمان دەربکەوێ لە ڕاستیدا لە کام زمانەوە وەرگێڕدراون. بەڵام پێشڕەو بەجۆرێک لە جۆرەکان کاری ئێمەی ئاسان کردۆتەوە. لە کۆی ئەم پڕۆژەیەدا کە  دەیان کتێب و سەدان وتار لەخۆ دەگرێت ئایا دەکرێ تەنها یەک دەقی تێدا نەبێت کە پێشتر وەرنەگێڕدرابێتە سەر زمانی فارسی؟ بە واتایەکی تر پێشڕەو تەنها دەست دەخاتە سەر دەقێک و [با بڵێین] لە ئینگلیزییە وەری دەگێڕێت کە پێشتر کرابێت بە فارسی. لە خوارەوە بیست کتێب و چل وتاری پێشڕەو محەمەد تاووتوێ دەکەین با پێکەوە بەڕەوڕووی واقعیەتەکان و ماهیەتی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە ببینەوە. بەڵام تکایە بە وردی سەیری هەموو لینکەکان بکەن چونکە لە هەندێکیاندا و بەتایبەت لە وتارەکاندا شتی سەیر و سەمەڕە ڕوویداوە:

 

١ـ کتێبی لە پۆلیسەوە بۆ پۆستمۆدێڕنیزم. دەربارەی ئایدۆلۆژیای ئێستاتیکا. تێری ئیگڵتۆن. ئەم کتێبە پێشتر کراوە بە فارسی.

  اهمیت نظریه از پولیس تا پسامدرنیسم. نشر: مبنا (09 مرداد، 1386) 2007

بەڵام پێشڕەو ئەم کتێبەی تێری ئیگڵتۆنی بە ئاقارێکی زۆر تراژیک و سەیر و سەمەڕەدا بردووە. ناونیشانی سەرەکیی ئەم کتێبەی کە پێشڕەو وەریگێڕاوە ئەمەیە «Significance of Theory» واتە گرنگیی تیوری. بەڵام وەرگێڕی فارس ناونیشانێکی لاوەکیشی بۆ داناوە (از پولیس تا پسامدرنیسم) کە ئەمە ناونیشانی وتارێکی ناو هەر ئەم کتێبەیە [ڕەنگە بەوهۆیەوە بووبێت کە بەباوەڕی ئەوان بۆ ناونیشانی کتێب خۆشتر و ڕاکێشەرتر بووبێت] کە پێشڕەو ئەم ناونیشانە لاوەکییەی فارسەکانی کردووە بە ناونیشانی سەرەکیی چاپە کوردییەکە و ناونیشانی سەرەکیی کتێبەکەی سڕیوەتەوە. بەڵام شتێکی تر کە زۆر سەیرە، تێری ئیگڵتۆن کتێبێکی دیکەی هەیە بە ناونیشانی  «The Ideology of the Aesthetic» واتە ئایدۆلۆژیای جوانیناسی، کە پێشڕەو ناونیشانی ئەم کتێبەی دیکەی ئیگڵتۆنی هەڵگرتووە و کردوویەتی بە ناونیشانی لاوەکی بۆ ئەو کتێبەی کە وەریگێڕاوە. پێشڕەو تەنها لە ئاستی ناونیشانەکاندا ئەم هەموو شتەی تێکەڵ کردووە داخۆ لە ناوەڕۆکی کتێبەکەدا چیی کردبێ! بەداخەوە من کتێبەکەم لەبەردەستدا نییە دەنا لەوانەیە پێشڕەو ئەم دوو کتێبەی بە دڵی خۆی تێکەڵ کردبێت یان لەم کتێبە دووەمە وتاری هەڵگرتبێت و کردبێتی بە پێشەکیی ئەو کتێبەی چاپی کردووە!

 

٢ـ کتێبی «بۆچی مارکس لەسەر حەق بوو؟» تێری ئیگڵتۆن. ئەم کتێبە پێشتر بە ناونیشانێکی دیکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر فارسی.
پرسش هایی از مارکس. تری ایگلتون. تهران: مینوی خرد، ‏
۱۳۹۱ـ ٢٠١٢.

 

٣ـ کتێبی ئەپارەتووس چییە؟ جۆرجیۆ ئاگامبێن. ئەم کتێبە پێشتر کراوە بە فارسی.

آپاراتوس چیست؟ نشر: رخداد نو (16 بهمن، 1389) ٢٠١١.

 

٤ـ کتێبی فەلسەفەی ئاگامبێن. کاترین میڵز. ئەم کتێبە پێشتر کراوە بە فارسی.

فلسفه آگامبن. مترجم: پویا ایمانی. نشر مرکز سال چاپ: 1393 ـ ٢٠١٤.

 

٥ـ کتێبی چۆن مارکس بخێنینەوە. پیتێر ئۆزبۆرن. ئەم کتێبە پێشتر دوو جار کراوە بە فارسی.

چه گونه بخوانیم: مارکس. پیتر آزبورن. اکبر معصوم‌بیگی. نشر: دیگر (27 دی، 1388) 2009

چگونه مارکس بخوانیم. پیتر آزبرن، امیرهوشنگ افتخاری راد. نشر: رخ داد نو (1391)

٢٠١٢.

 

٦ـ کتێبی مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست. ئەم کتێبە پێشتر چەندین جار کراوە بە فارسی. باشترین وەرگێڕانی فارسی تا ئێستە ئەمەیە:

مانیفست، پس از 150 سال. لئو پانیچ، کالین لیز، حسن مرتضوی. نشر: آگاه (26 دی، 1386) 2007
 بەڵام پێشڕەو پێدەچێ بۆ ئەوەی لە ڕێگای بەرواردکردنەوە دەرنەکەوێ لە فارسییەوە کردوویە بە کوردی گەڕابێتەوە بۆ وەرگێڕانەکانی پێشوو هەر بۆیە لینکی یەکێک لەوانەش دادەنم:
لێرەوە دایگرن: 
http://azizi61.tripod.com/ketab/manifest.pdf

 

٧ـ کتێبی دیالێکتیکی ترس. فرانکۆ مۆرتی. ئەمە لە ئەساسدا وتارێکە کە قەبارەکەی ناگاتە دە a4  کە لێرەدا بڵاوبۆتەوە New Left Review I/136, November-December 1982. ئەم وتارەش پێشتر کراوە بە فارسی و لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن دەقە فارسییەکەی دابەزێنن و بەراوردی بکەن. پێشڕەو ئەم وتارە دە لاپەڕەییەی کردووە بە کتێبێک و چاپی کردووە.

لێرەوە فارسییەکەی داگرن:  https://goo.gl/l9fRlV

 

٨ـ کتێبی ڕیتمەكان، شەقامەكان، شارەكان «ماركسیزم و ژیانی ڕۆژانە». ئەم کتێبە تەنها بەشی نۆیەمی کتێبێکە بە ناونیشانی space_difference_everyday_life کە پێشڕەو کردوویە بە کتێبێکی سەربەخۆ. گشتیەتی ئەم کتێبەش پێشتر کراوە بە فارسی.

عنوان : فضا، تفاوت، زندگی روزمره. هانری لوفور، ناشر : تیسا ـ  بهار ١٣٩٤ـ  ٢٠١٥.

 

٩ـ کتێبی بۆهیمیا، نەفیكردن و شۆڕش: چەند تێبینییەك دەربارەى ماركس، ترۆتسكی و بنیامین. نووسینی ئێنزۆ تراڤێرسۆ. ئەم کتێبە وتارێکی ترافێرسۆـ‌یە بە ناونیشانی Bohemia, Exile and Revolution: Notes on Marx, Benjamin and Trotsky ـــ کە پێشڕەو کردوویە بە کتێبێک و لە ئەساسدا ناونیشانەکەشی بە هەڵە وەرگێڕاوە، وشەی Exile بەمانای تەبعید یاخود دوورخراوەییە نەک نەفیکردن. ئەم وتارەش پێشتر ساڵی ٢٠١٣ کراوە بە فارسی.

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/Va0Twx

 

***          ***         ***

لێرە بەولا پێشڕەو بەهەر هۆکارێک بێت بڕێک هەڵبژاردنی بابەتەکانی بۆ وەرگێڕان دەگۆڕدرێت و کەمتر دەچێ بەلای ئەو کتێبانەدا کە بە تازەیی دەکرێن بە فارسی و زیاتر لە ئەرشیڤە کۆن و ناڕەسمییەکانی چەپە ئێرانییەکانەوە بابەت هەڵدەبژێرێت بۆ وەرگێڕان:

 

١٠ـ کتێبی دەروازەیەک بۆ ڕەخنەی ئابووریی سیاسی. کارل مارکس. ئەم کتێبە پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

 لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/YI8MsJ

 

١١ـ کتێبی هەژدەهەمی برومەری لوویی بناپارت. کارل مارکس. ئەم کتێبە پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/kCzB8F

 

١٢ـ کتێبی کاری کرێ و سەرمایە. ئەم بابەتە نامیلکەیەکی بچووکە کە پێشڕەو کردوویە بە کتێبێک. ئەم بابەتە پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/8QO6I6

 

١٣ـ کتێبی دەربارەی پرسی جوولەکە. ئەم بابەتە پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

لێرەوە دایگرن: http://up.bookmaker.ir/pdf/darbareye_yahod.rar

 

١٤ـ کتێبی لێنین چۆن مارکسی خوێندەوە. ترۆتسکی. ئەم بابەتە وتارێکی بچووکی ترۆتسکییە کە پێشڕەو لەگەڵ بڕێک شتی تردا کردوویە بە کتێبێک. ئەم بابەتەش پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/SYRWus

 

١٥ـ   کتێبی بەشداریکردن لە فەلسەفەی مافی هێگڵ. ئەم کتێبەش پێشتر لانیکەم چوار پێنج جار کراوە بە فارسی کە لینکی یەکێک لەوانە دادەنم لێرەدا. ئەرشیڤی کۆن.

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/giBBXm

 

١٦ـ کتێبی پێغەمبەر و پڕۆڵتاریا. کریس هارمەن. ئەم کتێبە پێشتر لەلایەن ناوێکی خوازراوەوە [الف. احمد] کراوە بە فارسی.

پیامبر و پرولتاریا. بنیادگرایی اسلامی، طبقە و انقلاب. کریس هارمن. ٢٠١٢

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/gh7wm1

 

١٧ـ کتێبی مارکسیزم و تێرۆریزم. ترۆتسکی. ئەم کتێبە پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

مارکسیسم و تروریسم. لئون تروتسکی مترجم: مسعود صابری  تهران ١٣٨١ ـ ٢٠٠٢

لێرەوە دایگرن: https://drive.google.com/file/d/0B-3i5CTgaOhOMTdpTWVnTU9XVGM/view

 

ـ کتێبی تێزەکان دەربارەی شۆڕش و دژەشۆڕش. ترۆتسکی. ئەمەش تەنها وتارێکە و پێشڕەو کردوویە بە کتێبێک کە پێشتر کراوە بە فارسی. ئەرشیڤی کۆن.

لێرەوە دایگرن: https://goo.gl/hOcSpg

 

١٩ـ کتێبی قەیرانی سەرمایەداری و وەزیفەی مارکسیستەکان. ئالان وودس. ئەم بابەتە بەڵگەنامەیەکی سیاسیی ڕێکخراوی IMTیە کە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کراوەتەوە و هەر لەو سەروبەندەشدا کراوە بە فارسی و پێشڕەو ٢٠١٦ کردوویەتی بە کتێبێک.
لینکی فارسی:
https://goo.gl/mmc3Pm

 

٢٠ـ پێشڕەو کتێبێک دەنووسێ بە ناونیشانی «وەرگێڕان وەکوو ئەکتی سیاسی» و بە ناونیشانی لاوەکیی «دەربارەى پەیامی وەرگێڕانی بنیامینی و سیاسەتی هاوچەرخ».

ــ پێشتر امید مهرگان ڕۆشنبیری فارس کتێبێکی نووسیوە بەم ناونیشانە «الاهیات ترجمه» و بە ناونیشانی لاوەکیی «والتر بنیامین و رسالت مترجم». ناونیشانەکان بە ڕادەی پێویست ئاشکراکەر هەن بەڵام ئەوەی کە پێشڕەو تەنها بیرۆکەی کتێبەکەی دزیوە یاخود لە ناوەڕۆکیشدا بەس دزیی ئەدەبی کردووە و بە نرخی داهێنان و نووسینی خۆی دەیفرۆشێتەوە پێویستە زیاتر تاوتوێ بکرێت کە بەهۆی حەجمی زۆری کارەکانیەوە لەم قۆناغەدا لێی دەگوزەرم.

 

***                  ***            ***

ئەمە تا ئێرە کتێبەکانی پێشڕەو محەمەد بوو کە هەموویان پێشتر کراون بە فارسی. بەڵام با ئاوڕێکیش لەو بەقەولی خۆی سەدان وتارەی بدەینەوە کە لە [ئینگلیزی/فارسی؟]یەوە کردوونی بە کوردی. پێشڕەو لەم چەند ساڵەدا کە بە ڕواڵەت خەریکی نووسین و وەرگێڕان لە بواری فەلسەفەدا بووە چەندین قۆناغی جۆربەجۆری  تێپەڕاندووە کە لە ڕێگای پەیشوێنگرتنی ئەم وتارانەوە زۆر ڕوون و ئاشکرا بۆمان دەردەکەوێ کە بە هیچ شێوە کەمترین سووژەبوونێکی تێدا نەبووە و زیاتر وەکوو چڵەپووشێکی بێکێش بووە لەناو شەپۆلانی ڕووداوەکاندا و ئەم قۆناغانە هەر کامیان بە هۆیەکەوە بوون، ئێستە ئەم هۆکارە ناسینی کەسێک بێت یاخود کاریگەری‌وەرگرتن لە جەماعەت، یان موعجیب بوون بە دارودەستەیەک یان ئەسڵەن لە دژایەتی کەسانی تردا، بەڵام ئەوەی بۆمان ئاشکرا دەبێت، پێشڕەو سەرەڕای هەموو هەڵبەز و دابەزەکانی هیچ کات لە قووڵایی فکر و ئەندێشەی خۆیەوە تەنانەت یەک وتاریشی وەرنەگێڕاوە و هەر هەمووی لەژێر کاریگەریی دەوروبەریدا بووە. بۆ نموونە لەو ماوەدا کە لە چاودێر کار دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی مەلا بەختیاردا ئەم دوو وتارە [و پێدەچێ چەند کارێکی تریش] لە دژی ئیسلامی سیاسیدا وەردەگێڕێت و لە چاودێر بڵاویان دەکاتەوە کە دیارە پێشتر کراون بە فارسی:

١ـ كارل ماركس و راڤەكردنی ئایین. ویلیام ئی. دێل و تیمۆتی كەی. ئەم وتارە بەشێکە لە کتێبێک بە ناونیشانی تیۆر بۆ لێکۆڵینەوە لە ئایین کە پێشتر  کۆی کتێبەکە کراوە بە فارسی.

لینکی فارسی: http://sociologyofiran.com/?p=623

لینکی چاودێر: https://issuu.com/chawder_news/docs/405

لینکی کوردی ـ فەیسبووک بۆ خوێندنەوە:   https://goo.gl/3Ns11J

٢ـ  ئیسلامی سیاسی وەک خزمەتکاری ئیمپریالیزم. سەمیر ئەمین. ئەم وتارە  زۆر پێشتر  ٢٠١٠ کراوە بە فارسی.

لینکی فارسی: http://lefttribune.com/1-2/

لینکی چاودێر: https://issuu.com/chawder_news/docs/405/32

لینکی کوردی [میلەت پرێس]: https://goo.gl/d51BZ9

 

ماوەیەک دواتر پێشڕەو ماڵپەڕی (http://www.thesis11.com/) دەناسێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەوان و ئەم چەند وتارە و چەندین وتاری دیکە و بڕێک لە کتێبەکانیشی هەر لەژێر کاریگەریی ئەم جەماعەتەدا  وەرگێڕاوە کە دیارە ئەوان پێشتر هەموو ئەم کارانەیان کردووە بە فارسی:

٣ـ  سیاسەتی هایدیگەر (Heidegger's Politics, 1977) گفتوگۆی فرەدریك ئۆلافسۆن لەگەڵ هێربەرت ماركوزە. ئەم بابەتە پێشتر بەرواری may 17, 2014 لەلایەن ماڵپەڕی تێزی یازدەوە کراوە بە فارسی و پێشڕەو بەرواری September 8, 2014 واتە چوار مانگ دوای ئەوان کردوویە بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/WyajzH

لینکی کوردی: https://goo.gl/TUj8DM

 

٤ـ وتارێك بەناوی "مێژوو وەك سەكۆی شانۆدەربارەى پەیوەندیی واڵتەر بنیامین و بێرتۆلد برێخت .نووسینی: ستانلی میچڵ. ئەم وتارە ساڵی ٢٠١١ کراوە بە فارسی و لە کتێبی «دفترهای تئاتر ـ جلد دوم»‌دا چاپ کراوە و پێشڕەو ساڵی ٢٠١٥ کردوویە بە کوردی.

 

٥ـ وتاری نووسەر وەک بەرهەمهێنەر. واڵتەر بێنیامین.

ئەم وتارە لەگەڵ دوو وتاری دیکەدا بەشێوەی کتێب سەرەتای ٢٠١٣ لە لایەن چاپەمەنی «چشمه» بە فارسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە و پێشڕەو ٢٠/٠٤/٢٠١٥  کردوویە بە کوردی و لە چاودێر بڵاوی کردۆتەوە.

لینکی فارسی: https://goo.gl/qzT34W

لینکی کوردی: https://issuu.com/chawder_news/docs/512/26

 

٦ـ  وتاری ڕۆژی حەشر ,دەربارەى فۆتۆگرافی. جۆرجیۆ ئاگامبێن. ئەم وتارە بەرواری july 15, 2013 کراوە بە فارسی و لە ماڵپەڕی تێزی ١١ بڵاو کراوەتەوە و پێشڕەو دوو ساڵ دوای ئەوان واتە بەرواری june 29, 2015  کردوویە بە کوردی.

لینکی فارسی: http://www.thesis11.com/Note.aspx?Id=139

لینکی کوردی: https://issuu.com/chawder_news/docs/522

 

ماوەیەک دواتر ماڵپەڕی (نقد اقتصاد سیاسی)[https://pecritique.com/] دەناسێت و لەژێر کاریگەریی ئەواندا و زۆر جار بە جیاوازیی یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژەوە دواتر بابەتە بە فارسی‌کراوەکانی ئەوان دەکاتەوە بە کوردی. دیارە هەر لەژێر کاریگەریی ئەواندا  ڕیگای خۆی بڕێک وەردەسووڕێنێت و لە ئاگامبێن و فەیلەسووفە ڕادیکاڵەکانەوە وەردەگەڕێت بۆ ڕەخنەی ئابووریی سیاسی و چەند کتێبێکیش هەر لەو ئاراستەدا وەردەگێڕێت. بۆ نموونە سەیری ئەم چەند وتارە بکەن:

  داعش لە كۆبانێ: بۆ گەورەترین كۆمەڵكوژی فەرامۆش دەكەین؟ پاتریک کۆکبڕن. ئەم وتارە June 29, 2015 کراوە بە فارسی پێشڕەو شەش ڕۆژ دوای ئەوان واتە بەرواری  July 4, 2015کردوویە بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/RhBEVw

لینکی کوردی:  https://goo.gl/VJxDBj

----------------------------------

8ـ  وتاری ئەركی ئێمە تێكشكاندنی ئیمپریالیزمە، نەك داعش. ئەلێكس كالینیكۆس. ئەم وتارە لە لایەن احمد سیف‌ـەوە ١٨/١١/٢٠١٥ دەکرێ بە فارسی و پێشڕەو ڕۆژێک دواتر واتە ١٩/١١/٢٠١٥ دەیکات بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/keXOhR

لینکی کوردی: https://goo.gl/En0KAN

 

9ـ  وتاری لە كوشتاری داعشەوە لەپاریس بۆ سەركوت لە ئەوروپا و بەهێزتربوونی جەنگ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. كەڤین ئەندرسن. ئەم وتارە ٢٥/١١/٢٠١٥ لە لایەن سومەیە ڕۆستەمپوور [کە ئەویش کوردە]دەکرێ بە فارسی و پێشڕەو ڕۆژێک دوای ئەو واتە بەرواری ٢٦/١١/٢٠١٥ دەیکات بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/mqd5EG

لینکی کوردی: https://goo.gl/o1k2Jt

 

دواتر پێشڕەو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تر گرووپێک پێک دەهێنن بە ناوی نێگەتیڤ و ماوەیەک پێکەوە کاری هاوبەش دەکەن بەڵام پێشڕەو زۆر زوو لێیان جیا دەبێتەوە و بە ئاشکرا دەکەوێتە دژایەتیکردنیان. ئەو هاوڕێیانە لە گرووپی نێگەتیڤدا زیاتر لە ئاراستەی فەیلەسووفە ڕادیکاڵەکاندا [وەکوو ژیژک و بەدیۆ] کار دەکەن کە پێشڕەو تەنها بۆ دژیاتیکردنی ئەوان دەست دەکات بە گەڕان و دۆزینەوەی کۆمەڵێ وتار کە لە دژی ئەو ڕەوتەدا وەرگێڕدراون [یاخود وەردەگێڕدرێن] بۆ سەر فارسی کە بیانکاتەوە بە کوردی. و دیارە بۆ دژایەتیکردنی ژیژک کەسی باشتر لە تێری ئیگڵتۆن دەست ناکەوێ هەربۆیە جگە لە چەند وتار چەند کتێبێکیشی وەردەگێڕێت. سەیر ئەوەیە لەم قۆناغەشدا تەنها ئەو تێکستانە هەڵدەبژێرێت کە پێشتر کرابێتن بە فارسی. بۆ نموونە:

 10ـ ژیژەك: دوانەى سەیروسەمەرەى وەهم و واقیع. تێری ئیگڵتۆن. ئەم وتارە بەرواری November 23, 2014 کراوە بە فارسی و پێشڕەو نزیکەی ساڵ و نیوێک دواتر واتە بەرواری March 6, 2016 کردوویە بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/onzmTh

لینکی کوردی: https://goo.gl/kwr6EC

 

١1ـ وتاری لینین لە سەردەمی پۆستمۆدێرندا. تێری ئیگڵتۆن. ئەم وتارە پێشتر لەلایەن گرووپی «منجنیق»ەوە لە توێی کتێبێکدا بە ناونیشانی «بارگذاری مجدد لنین»  کراوە بە فارسی.

لێرەوە کۆی کتێبەکە بە فارسی داگرن: https://goo.gl/XRd2oJ

لینکی کوردی: https://goo.gl/LUB1Gd

 

12ـ بۆچی ماركس لەسەرحەق بوو؟ گفتوگۆ لەگەڵ تێری ئیگڵتۆن. ئەم بابەتە January 16, 2013 لەلایەن امیر کمالی‌ـیەوە کراوە بە فارسی و پێشڕەو نزیکەی دوو ساڵ و نیو دواتر واتە May 25, 2015 کردوویە بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/AOYS8B

لینکی کوردی: https://goo.gl/fqFD9y

 

١٣ـ وتاری ئایا داگیرکردنی واڵ ستریت کۆمۆنیزمە؟  دەربارەى وتارەكەى سلاڤۆی ژیژەك. ستیڤن تەمینۆ. ئەم وتارە بەرواری November  27, 2015  کراوە بە فارسی و لە دوو ماڵپەڕدا بڵاو کراوەتەوە کە هەندێک جیاوازییان هەیە و پێشڕەو نزیکەی پێنج مانگ دواتر کردوویە بە کوردی. 

لینکی فارسی ١: https://goo.gl/X5vRRZ

لینکی فارسی ٢: https://goo.gl/ON1B6A

لینکی کوردی: https://goo.gl/cL90DG

 

هەر لە میانەی ئەم قۆناغە جۆربەجۆرانەدا لە هەندێک بۆنەی سیاسیدا وەکوو هەڵبژاردنەکانی یونان یاخود پرسی هەڵبژاردنی ترامپ و ڕووداوگەلی لەم چەشنە پێشڕەو بۆ ئەوەی کە بەهەرحاڵ وەکوو ڕۆشنبیرێکی دەربەست و بەرپرسیار بەشدارییەکی لە دۆخەکەدا کردبێت، دەگەڕێت بزانێت سەبارەت بەو بۆنە سیاسی و کولتوورییانە ئەگەر بابەتێک کرابێت بە فارسی ئەویش ڕاست دوابەدوای ئەوان بیانکاتەوە بە کوردی. بۆ نموونە ئەم دوو وتارە و هەندێک لە وتارەکانی پێشووش:

١٤ـ  وتاری ئەگەر من یۆنانی بوومایە لە ڕیفراندۆمدا چۆن دەنگم دەدا. جۆزێف ستیگلیتز. ئەم وتارە پێشتر ٣٠/٠٦/٢٠١٥ کراوە بە فارسی، پێشڕەو ڕۆژێک دوای ئەوان واتە بەرواری  ٠١/٠٧/٢٠١٥ کردوویە بە کوردی و لە ماڵپەڕی NNS ROJ بڵاوی کردۆتەوە.

لینکی فارسی: https://goo.gl/zrTmlP

لینکی کوردی: https://goo.gl/5VkJOP

 

١٥ـ وتاری هەژدەهەمی برومەری دۆناڵد ترەمپ. سام میلەر و هەریسۆن فلەس.  ئەم وتارە لە بەرواری December 5, 2016 لە ماڵپەڕی سۆسیالیست وۆرکێرـ‌دا بڵاو دەبێتەوە. لە بەرواری  December 10, 2016 دا لەلایەن مهرداد امامی‌ـ‌یەوە دەکرێت بە فارسی و لە ماڵپەڕی پراکسیس‌دا بڵاو دەکرێتەوە و پێشڕەو دوو ڕۆژ دواتر واتە بەرواری December 12, 2016 دەیکات بە کوردی.

لینکی ئینگلیزی: https://socialistworker.org/2016/12/05/the-18th-brumaire-of-trump

لینکی فارسی: http://praxies.org/?p=5634

لینکی کوردی: https://www.facebook.com/kant.hegel.39/posts/1043790219101127

 

***                                  ***                                 ***

لەدوای ئەم قۆناغانە پێشڕەو ئیتر بە شێوەیەکی سەیروسەمەڕە فازەکەی دەگۆڕێت. پێشڕەو جەماعەتێک ترۆتسکیستی ئێرانی دەناسێت و لەژێر کاریگەریی ئەواندا تووشی بەدگۆڕانێکی تراژیک دەبێت. ئەم جەماعەتە خۆیان لەناو خۆیاندا دەیان کێشەی سەرسووڕێنیان پێکەوە هەیە و هەر لایەنێکیان ئەوی تر بە دزی و کۆپی‌کاری لەوی تر تۆمەتبار دەکات بەڵام بەهەرحاڵ پێشڕەو دەستی دەگات بە ئەرشیڤەکانیان و لێرە بەدوا هەر لەم ئەرشیڤانە وەردەگێڕێت و لە ڕوواڵەتیشدا ژێستی ترۆتسکیستێکی شۆڕشگێڕی ئینتێرنەشناڵ بەخۆیەوە دەگرێت و بە فریودانی چەند هاوڕێیەکتر پێکەوە دوو دامەزراوە ڕێک دەخەن کە ئەوانەش لە خۆیاندا جێی گومانی گەورەن و دواتر دێینە سەر باسی ئەوانیش. بەڵام لێرەدا سەرەڕای هەموو دزی و درۆ و خەڵک‌فریودانەکانی پێشڕەو کێشەیەکی گەورەتر هەیە کە ئەساسەن هەموو ئەو تێکستانەی کە لەم ئەرشیڤانەوە وەرگێڕدراون تەنانەت وەکوو وەرگێڕانێک لە فارسییەوە بۆ کوردی دەخاتە ژێر پرسیاری گەورەوە. کێشەکە ئەوەیە کە زۆربەی وەرگێڕانەکانی ئەم جەماعەتە دەگەڕێتەوە بۆ دە پانزە ساڵی ڕابردوو و زۆربەیان بۆ کاری تەشکیلاتی و دامەزراوەیی خۆیان وەرگێڕدراون و هەموو وەرگێڕەکان بە ناوی خوازراوەوە کاریان کردووە و زۆربەی وتارەکان لینکی سەرچاوەی دەقی سەرەکییان نییە و هەر کەس نازانێ لە چ زمانێکەوە کراون بە فارسی و لە ئەساسدا بەهیچ شێوە ئەو دەقە فارسییانە جێی متمانە نین. پێشڕەو چەندین وتار و هەندێک لە کتێبەکانیشی هەر لەم ئەرشێڤانەوە وەردەگێڕێت کە لێرەدا سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ هەندێک لەو وتارانە:

١٦ـ وتاری ستالین چۆن ترۆتسكی تیرۆر كرد؟ ئێرنست مەندڵ. ئەم وتارە بەرواری august 22, 2013 کراوە بە فارسی و پێشڕەو نزیکەی دوو ساڵ دواتر واتە بەرواری July 20, 2016 کردوویە بە کوردی. پێشڕەو لەم وتارەدا هەر لە ناونیشانەکەیەوە بە هەڵەدا چووە. ناونیشانی ئەم وتارە لە دەقی سەرەکیدا [فەڕەنسی] ئەمەیە « L'assassinat de Trotsky» و  فارسییەکەیشی ئەمەیە  «قتل تروتسکی» ئیتر پێشڕەو چۆن کردوویەتی بەمە « ستالین چۆن ترۆتسكی تیرۆر كرد؟» ئەبێ خۆی وەڵام بداتەوە.

لینکی فەڕەنسی: http://www.ernestmandel.org/new/ecrits/article/l-assassinat-de-trotsky

لینکی فارسی: https://goo.gl/njOS5X

لینکی کوردی: https://goo.gl/6yKtRV

 

1٧ـ وتاری هەلومەرجی شۆڕشگێڕیی چییە؟ گرنگیی بەرچاو و یەكاڵاكەرەوەى پارتی كۆمۆنیست. لیۆن ترۆتسكی. ئەم وتارە زۆر پێشتر کراوە بە فارسی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/tSoKdJ

لینکی کوردی: https://www.facebook.com/kant.hegel.39/posts/948481501965333

 

1٨ـ  وتاری دەربارەى ڕەشبینیی و گەشبینیی لە بەردەم دەروازەى هەزارەى دووەمدا. لیۆن ترۆتسكی. ئەم وتارە زۆر پێشتر کراوە بە فارسی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/He6aGN

لینکی کوردی: https://goo.gl/tTTc0H

 

١٩ـ تۆنی كلیف و تیۆریی سەرمایەداریی دەوڵەتی. ئەلێكس كالینیكۆس. ئەم وتارە پێشتر کراوە بە فارسی.

لینکی فارسی: http://rasekhoon.net/article/show/673928/

لینکی کوردی: https://www.facebook.com/kant.hegel.39/posts/1038599959620153

 

٢٠ـ وتاری "ت" وەك ترۆتسكی: پاڵەوانێكی گۆشەگیركراو. تۆنی كلیف. ئەم وتارە پێشتر کراوە بە فارسی. بەڵام پێشڕەو بە یەقین هەر لە ناونیشانەکەیەوە کەوتۆتە هەڵە و لێی تێنەگەیشتووە. ناونیشانی ئەم وتارە بەم شێوەیە:  "ت" وەك ترۆتسكی: «پاڵەوانێك کە دەبووا هەموو تاوانەکانی لە ئەستۆ بگرتایە.».  لینکی ئینگلیزیی بابەتەکەش دادەنم بۆ ئەوەی بەراوردی بکەن.
لینکی ئینگلیزی:
https://www.marxists.org/archive/cliff/works/1981/01/trotsky.htm

لینکی فارسی: http://www.nashr.de/1/clif/mesl/0.pdf

لینکی کوردی: https://www.facebook.com/kant.hegel.39/posts/1039744759505673

 

٢١ـ وتاری ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی ڕووسیادا. لویس ئۆشی. ئەم وتارە March 23, 2014 لە لایەن نسیم صداقت‌ـەوە کراوە بە فارسی. پێشڕەو January 24, 2017 کردوویە بە کوردی.

لینکی فارسی: http://militaant.com/?p=3788

لینکی کوردی: https://goo.gl/4KCXpj

 

٢٢ـ وتاری چین، حزب و ڕابەرایەتی. لیۆن ترۆتسكی. ئەم وتارە پێشتر لە لایەن آرش عزیزی‌یەوە کراوە بە فارسی دواتر پێشڕەو بەشێکی  وتارەکەی کردووە بە کوردی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/1vwX3m

لینکی کوردی: https://goo.gl/sl8KMN

 

٢٣ـ وتاری كاریگەریی مەرگی ترۆتسكی. تید گرانت. ئەم وتارەش پێشتر کراوە بە فارسی.

لینکی فارسی: https://goo.gl/MaJvii

لینکی کوردی: https://goo.gl/LuwSML

 

 

* ئەم بابەتە لە دوو بەشدا پێشکەش دەکرێک کە ئەمە بەشی یەکەمیەتی.

بازدید: 3346