لەئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کێشە بریتییە لە کێشمەکێشی نیوان دوو کەس، یان دوو شت لە کورتەچیرۆکدا. کاراکتێری سەرەکی بە شێوەی ئاسایی یەکێک لە لایەنەکانی کێشەی سەرەکییە.هەروەها کاراکتێری سەرەکی لە کێشەکەدا لەبەرامبەر کەسێکی تردا رادوەستێ، لە بەرامبەر هێزی سروشت، کۆمەڵگا یان بەرامبەر شتێک لە دەروونی خۆیدا (هەست، وێنا، یان نەخۆشی). 

 

دەربارەی کورتەچیرۆک

لەئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پێناسەی کورتەچیرۆک چییە؟

کورتەچیرۆک، پەخشانێکی (لەبەرامبەر شیعر. وەرگێڕ) خەیاڵییە کە لە قەبارەدا لە رۆمان کورتترە. 'ئێدگار ئالێن پۆ' لە وتارێکیدا بە ناوی 'فەلسەفەی پێکهاتە' دەنووسێ کە کورتەچیرۆک دەبێ لە دانیشتنێکدا بخوێنرێتەوە کە لەباری زەمەنییەوە لە نێوان نیو سەعات تا دوو سەعات دەگرێتەوە. لە ئەدەبییاتی داستانی مودێڕندا کورتەچیرۆکێک دەتوانێ لە ١٠٠٠ تا بیست هەزار وشە پێکهاتبێ. چونکە بە هۆی کورتبوونییەوە دەتوانێ لە سەر پلۆت (تەرح)، کاراکتێری سەرەکی (کە هاوکاتە لەگەڵ پێشکەش کردنی چەند کاراکتێری لاوەکی کە ئەوانیش ئاوێنەی باڵانوێنی کاراکتێڕی سەرەکین)، وە تێمای سەرەکی خۆی یەکانگیربکا. ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆمان پێکهاتووە لە چەند تێما، پلۆت و کاراکتێری جۆراوجۆر. کورتەچیرۆک زیاتر دەست دەداتە تاقیکاری، بۆ وێنە لە پەخشانی نائاسایی کەڵک وەردەگرێ، یاخود گەمەی زمانی رەچاودەکا. کە ئەم جۆرە دیاردانە دەتوانن لە رۆماندا ببێتە هۆی وەڕەزیی و بیتاقەتیی خوێنەر، بەڵام هاوکات لە کورتەچیرۆکدا زۆر بە جوانی بگونجێن.

سەرچاوە:

https://www.cliffsnotes.com/cliffsnotes/subjects/literature/what-is-a-definition-of-short-story

سەبارەت بە پێنج بەشی کورتەچیرۆک

کاراکتێر ـ کەس، یان هەندێ جار ئاژەڵێکە کە رۆڵ دەگێڕێ لە کورتەچیرۆک یان لە بەرهەمێکی تری ئەدەبیدا.

نەزم پێدان ـ تەنزیمی داستان بریتییە لەو کات و زەمەنەی بەسەرهاتەکەی تێدا روودەدات. نووسەر زۆرجار لە وەسفی روانگە، سروشت، بینا، وەرز و ئاووهەوا بۆ پێشکەشکردنی هەستێکی بەهێز لەم تایبەتمەندییەی چیرۆک کەڵک وەردەگرێ.

تەرح (پلۆت) ـ بریتییە لە کۆمەڵێک بەسەرهات و کردەی کاراکتێرەکان کە لە پێوەندیی چڕدان لە گەڵ کێشەی سەرەکی.

کێشە ـ کێشە بریتییە لە کێشمەکێشی نیوان دوو کەس، یان دوو شت لە کورتەچیرۆکدا. کاراکتێری سەرەکی بە شێوەی ئاسایی یەکێک لە لایەنەکانی کێشەی سەرەکییە.هەروەها کاراکتێری سەرەکی لە کێشەکەدا لەبەرامبەر کەسێکی تردا رادوەستێ، لە بەرامبەر هێزی سروشت، کۆمەڵگا یان بەرامبەر شتێک لە دەروونی خۆیدا (هەست، وێنا، یان نەخۆشی).

تێم ـ بریتییە لە ئایدیا یان بڕوای سەرەکی لە کورتەچیرۆکدا.

سەرچاوە:

http://users.aber.ac.uk/jpm/ellsa/ellsa_elements.html

لە قامووسەکاندا بەم شێوەیە باس لە کورتە چیرۆک کراوە "کورتە چیرۆک تێمایەکی بەتەواوی داڕێژراوە، بەڵام بەشێوازێکی دیار کورتتر و کەمتر لە رۆمان." ئێمە دەبێ ئەو هەڵەیە پەیدا بکەین کە لە پێوەندی لەگەڵ ئەم خواستەی دوواییەدا، واتە کورتتر و کەمتر بوونی، دەبینرێ. گەلێک کورتەچیرۆک هەن کە تێیاندا زیاتر لە رۆمان ئەم خاڵە رەچاوکراوە.

جا با لێرەدا قسەلەسەر پێناسەیەکی تر بکەین کە دەڵێ ژانری کورتەچیرۆک یان فۆڕمی کورتەچیرۆک ئەو چیرۆکە خەیاڵیانە دەگرێتەوە کە بە شێوەی تەواو باس لە تێمایەک دەکەن و لە نێوان هەزار وشە تا بیست هەزار وشەدان.

 Bilderesultat for short story caricature

 

 

بازدید: 807