جەمال موکریانی
ره‌نگه ئه‌م هۆکاره بێت وایکردبێت چه‌ندان داهێنه‌رو هزرمه‌ندو خامه به ده‌ستی رۆژهه‌ڵات تاراوگه‌یان هه‌ڵبژاردبێت به‌سه‌ر نیشتماندا، به‌س بتوانن ئادهمیزادیانه ژیان بکه‌ن و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی بوون به ده‌ست بێنن، جا گه‌ر له باشووردا له ڕێی حزبه ئهڵقهلهگوێکانیانهوه ده‌ستی چه‌په‌ڵی بکوژانیان نه‌گاتێ بۆ تیرۆرکردنی ده‌نگه ئازاده‌کان!
دار پوازی له خۆی نه‌بێت هه‌زار ساڵ ده‌ژی
( خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ واقیعی رۆشنبیری رۆژهه‌ڵات)
جه‌مال موکریانی
پێش ماوه‌یه‌ك چاوپێکه‌وتنی خانمه ئه‌دیبێکی رۆژهه‌ڵاتم خوێنده‌وه‌و پێم سه‌یربوو له کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا گوتبووی: "من زیاتر بابه‌ته‌کانم له میدیای باشووردا بڵاوده‌که‌مه‌وه"... به‌ڵام ئه‌م وه‌ڵامه خۆی له خۆیدا مه‌غزایه‌کی قوڵی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌و کاته نهێنی ئه‌م وه‌ڵامه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه که حه‌قیقه‌تی ئازادی راگه‌یاندن له کۆماری ئیسلامی ئێران تێبگه‌یت! که ڕێژه‌ی سانسۆر‌و چۆنیه‌تی به سیخوڕکردنی هاوڵاتیان بزانیت! سه‌یره‌که له‌وه‌دایه رۆژانه میدیای خوێندراوه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاڤۆك روو له زیاد بوونن، به‌ڵام هه‌ر به یه‌ك فۆرم و ستایڵ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موویان له لایه‌ن یه‌ك ده‌زگاوه ده‌ربچن، جا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بهروژێنین گوایا کاری له‌مجۆره چ ڕاچه‌نین و رابوونێك فه‌راهه‌م دێنێت. چ خزمه‌تێکی عه‌قڵی ئازاد‌و ئازادیی عه‌قڵ ده‌کات؟
ره‌نگه ئه‌م هۆکاره بێت وایکردبێت چه‌ندان داهێنه‌رو هزرمه‌ندو خامه به ده‌ستی رۆژهه‌ڵات تاراوگه‌یان هه‌ڵبژاردبێت به‌سه‌ر نیشتماندا، به‌س بتوانن ئادهمیزادیانه ژیان بکه‌ن و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی بوون به ده‌ست بێنن، جا گه‌ر له باشووردا له ڕێی حزبه ئهڵقهلهگوێکانیانهوه ده‌ستی چه‌په‌ڵی بکوژانیان نه‌گاتێ بۆ تیرۆرکردنی ده‌نگه ئازاده‌کان!
من کارم به‌سه‌ر سیاسه‌تدا نه‌داوه که گوایا رژێمێکی ره‌گه‌زپه‌رستی تایه‌فه‌گه‌ر چۆن به شوێنگه‌ی شۆڕشگێڕه‌کان ده‌زانێت که پێ ده‌خه‌نه‌وه ناو خاکی رۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کان پێش ده‌ست به‌کاربوونیان؟! به‌ڵکو ئه‌و پرسیاره‌م لا ده‌هروژێت که له زه‌مه‌نی جیهانگه‌رایی تاکه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاریه دژه مرۆڤانه‌یه ده‌توانێت سه‌رکوتی ده‌نگی داهێنه‌ر بکات؟ نه‌خشه‌سازانی شۆڤێنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌باره‌ت رۆژهه‌ڵات ده‌بوو ژیرانه‌تر بیریان بکردایه‌ته‌وه‌و رووبهرێکیان له ئازادی بڕه‌خساندایه، تاکو له داهاتوودا جامی توڕه‌یی خه‌ڵك و رۆشنبیرانیان به‌سه‌ردا نه‌ڕژێت. خۆ گه‌ر قسه بێته سه‌ر شاعیران، ئه‌وا هه‌ر زۆر گوناح و بێده‌سه‌ڵاتن، چونکه شاعیر خۆی له خۆیدا نیوه مرۆڤه و نیوه‌که‌ی تری خه‌یاڵه، ئێدی به‌رته‌سك کردنه‌وه‌ی ژیان و هۆش و ئازادی به‌سه. کاردانه‌وه‌کانی زوو بن یان ره‌نگ زۆر قورس ده‌بن.
هه‌ر ئه‌مه‌شه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌قی نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵات جێدێڵێت و جۆرێك له ئاڵۆزیی و ناڕوونی و ترس له نووسینه‌کانیاندا ده‌نه‌خشێنێت.
((.. ئەو کاتانەی ... من بە دوای ئادرەسی هیچ دا...هەڵوەدا
و رێگای گوللەکانیش هەتڵە نابێ لە من..
***
لە لوولەی تفەنگێکەوە... لورەیەکی نامیهرەبان ...
هەمیشە رێگاکانم بەرەو قاقڕ هەتڵە دەکەن..))
گه‌ر نموونه‌یه‌كی تر له ده‌قی شاعیرێکی چالاك و مه‌زڵوم بهێنینه‌وه که چۆن به ناوی داهێنانه‌وه زمان ده‌شکێنێت و دیدگاکانی له‌و ستایڵهدا چڕ ده‌کاته‌وه؟ من به‌س ئه‌و پرسیاره له‌و به‌ڕێزه ده‌که‌م که ئایا ئه‌م شێوازه ده‌قه هه‌ر له شوێنی له‌دایك بوونی خۆیاندا وه‌فاتیان نه‌کردووه؟ کاتێك نه‌توانرێت ته‌رجه‌مه بۆ سه‌ر هیچ زمانێكی تر بکرێت و گه‌ر ته‌رجه‌مه‌ش بکرێت هیچ مانایه‌ك نه‌به‌خشێت، بۆ وێنه ئه‌و له ده‌قێکدا ده‌ڵێت:
((کرێ... کـــــا... ران
کرێکا "ران"ی جیهان م دیت... ران ناخۆم ئەخۆم ئەشۆم... شار چ گیرفانێکی کردۆتەوە لە شێعرا رانی کرێکا جیهان ی هاورد و بردی.. لەسەر پردی .. یەک گرن گرتن گرتنین.. نی‌نا چاپخانە چاییخانە... خانە سی دەزگا بوو بۆ کرێکارانی .. هەمەدانی چی.. تان ماوە لە لەشتان خاپوور... پوور بە هەمان زا ئەڵێم و تۆز از کللەام پرید... لە کرێ...کا... تا کرێ زا و زاوا لە بووکێ... ی..نا... لۆکێی بە لۆکە دەڵێم دڵم جیهان بە رانی دەدۆشی .. کرێکا رانی دابووە بەر وشەی م.ن و تەشی شیرین یا تاڵ بە توونی تەتەر و ئاوی رێ درێژە و "ما" نگ... ااااا ئااااا مەکە... شارە و بکە قاچاخ رانیش هیـــــــــــــــــــــــــــــــــــچ تــــــــا ؛ ۱۱ەی ئەم مانگەش بە ناوی تۆمان گااااران و ماران بە کارخانە و... خانەوە لێت پیرۆز گیان تەزین تەزان تەزاین... بەزاین... زا بە هەمان زاڵ بڵێم یان نا.. تۆ بە هەمان دانی خۆت بیپێوە رانە ران.. کرێ... کــــــــا... ران))
ئا ئه‌مه‌یه هێڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ شاعیرێکی داهێنه‌رو پێشه‌نگ خۆشده‌کات له به‌کارهێنانی میتافۆڕی (پۆلیس) وه‌ك ده‌سه‌ڵات که هه‌وڵێکی نوێیه؛ به جۆرێکی تر به‌کاریبهێنێت و سیفاته‌کانی خه‌مگینی و سه‌خڵه‌تی و ته‌نیاییان بداته پاڵ:
(( و لە دەلاقەی برینمەوە نیگابانی بدەن
سەربازە خەمینەکانی سەخڵەتیی
***
من ئاوایی دێڕەکانی خۆم...
کە پڕە لە بێدەنگی بەندیخانە
تۆ شاری خۆت...
کە لێوڕێژ لە ئاژاوەی پۆلیسە تەنیاکانە))
له کۆتاییدا داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌م که هاوڕای ئه‌م نووسینه نین، با بێنه گۆو وه‌ڵامه‌کانیان بنووسن، تا به‌رچاوی خوێنه‌ران روون بێت و زیاتر خۆمان و قۆناغه‌که‌مان و ژینگه‌که‌مان بناسین.