ما 4590 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بیر و لەلایخۆمانەوە
بیرکردنەوە یەکێک لە گرینگترین لایەنەکانی جیاکەرەوەی مرۆڤ لە جیهانی ئاژەڵانە. هەرچەند ئەم تایبەتمەندییە هەمیشە تایبەتمەنییەکی ئەرێنی و پۆزیتیڤ نیە و دەکرێ ببێ بە بەڵایەک بۆ خودی مرۆڤ. بۆ وێنە بیر لە شەڕەکان بکەوە، بیر لەو بیرمەندانەی چەکە کۆمەڵکوژییەکان سازدەکەن و هتد.
بەڵام ئەوە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە بە بێ بیر، مرۆڤ نەدەبووە مرۆڤ. بیرکردنەوە سەرچاوەی هەموو داهێنانەکانە، نەک تەنیا لە بواری تەکنۆلۆژیا و زانستە پیشەییەکاندا، بەڵکو لە بواری زانستە مرۆییەکانیشدا. 
 
بەڵام بیرکردنەوە لایەنی تریشی هەیە.
 
هیگڵ فیلسووفی ئاڵمانی وتەیەکی بەناوبانگی هەیە کە تێیدا دەڵێ "تەنیا ئەو کاتەی من لای خۆمم کە بیردەکەمەوە..." لێرەدا هیگڵ تیشک دەخاتە سەر گرینگیی بیر وەک هۆکارێک بۆ ئەوەی مرۆڤ وەک تاک بتوانێ خۆی لە لای خۆی بمێنێتەوە. بە واتایەکی تر لەکاتی بیرنەکردنەوەدا مرۆڤ خۆی لە خۆی دەردەهاویژرێ و لەخۆونکردنێکدا هەبوونی خۆی لەبیردەباتەوە.
لە راستیدا ئەم رستەیەی هیگڵ دووبارەکردنەوەی کاکڵی رستە بەناوبانگەکەی 'دکارت' ی فیلسووفە کە وتی "من بیردەکەمەوە کەواتە هەم."
 
هەبوون و لەلایخۆمانەوە ئەو دو خەسڵەت و دیاردەیەن کە بە هۆی بیرکردنەوەوە دێنە ئاراوە. لە غەیری ئەمەدا بە گوێرەی ئەم دوو بیرمەندە نە هەستبەخۆکردن لەئارادا دەمێنێتەوە و نە لەلایخۆمانەوە. بیر، رۆڵێکی گرینگ لە پرۆسەی بەمرۆڤبوون دا دەگێڕێ.
 
سایتی قەڵەم
١٠ مەی ٢٠١٧
Bilderesultat for tenkning kunst

گەڕان بۆ بابەت