ما 1226 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردەمی ئارگیومێنت
سەردەمانێک 'هیگل' فیلسوفی ئایدیالیستی ئاڵمانی نووسی: "ئەوەی ئیستاکە خاوەن مانایە، لە رێگای هێز یاخود نەریتەوە بەدەست نەهاتووە، بەڵکوو بەشێوەی سەرەکی لە رێگای تێگەیشتن و بەڵگەوە (ئارگیومنێنت) سەلمێندراوە."
 
کەواتە دەتوانین بڵێین هێز، نەریت و ئەقڵ سێ سەرچاوەی سەرەکیی شتە مانادارەکانن. هەروەها دەتوانین دیسان پێی زیاد کەین کە سەردەمانێک ‌هێز و نەریت سەرچاوەی بەخشینی شەرعیەتی مانا بوون و، ئیستاکە لە سەردەمی مودێڕندا تێگەیشتن و بەڵگەهێنانەوە.
 
بەڵام بەڕاستی دەتوانین سنوورێكی هەمیشەیی لەنێوان ئەم سێ بەشەی شەرعیەتی مانادا بکێشین؟ بێگومان نا. چونکە لە هەر سەردەمێکدا جۆرێک لە شەرعیەت بەخشین لە رێگای هەوڵدان بۆ سەلماندنی مانا لە رێگای گوتە و وشەوە هەبووەو، هەروەها لەم سەردەمەیشدا جۆرێک لە هێز و نەریت هێشتا سێبەری بەسەر ماناکاندا ماوە، بەڵام بێگومان لە کۆمەڵگای مودێڕندا ئەوا پتر ئەقڵە (تێگەیشتن و ئارگیومێنت) کە شەرعیەتی مانا دەسەلمێنێ. ئازادی و پرۆسە دیمۆکراتییەکان، پارێزەری ئەم رەوتەن.
 
هەڵبەت رەنگە تەنانەت لە کۆمەڵگای مودێڕنیشدا، لانیکەم لە سەرەتاکانیدا، ئەوا شەرعیەتی مانا لە هێزەوە سەلمێندرابێ، بەڵام وەک هیگڵ دیسان تەئکیدی لەسەر دەکاتەوە ئەم مانا گشتییە دەبێ دواتر لەلایەن کۆمەڵگاوە پەسندکرابێ.
 
بۆیە دەتوانین بڵێین کە لەسەردەمی مودێڕندا ئەو دەسەڵاتانەی ناتوانن مانای هەبوونی خۆیان گشتگیر بکەنەوە و بیکەن بە بیروڕایەکی گشتی، ئەوا هێز و نەریتیش فریایان ناکەوێت. گڵۆڵەی ئەم هێزانە هەمیشە لە سەرەوخواریدایە!
 
سایتی قەڵەم
١٩ مەی ٢٠١٧
Bilderesultat for BETYDNING kunst

گەڕان بۆ بابەت