ما 965 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بیری بێ هێزی دەروون
بەشێکی بەرچاوی پەیامبەران باس لەوەدەکەن کە لە لایەن خوداوە راسپێردراون. ئەم نەریتە بەتایبەت لەناو دینە تاک خوداوەندییەکاندا باوە. واتە دینەکانی جوولەکە، مەسیحیەت و ئیسلام. یەهودییەت نزیکەی ١٢٣٠ ساڵ پێش لە لەدایکبوونی مەسیح، مەسیحییەت زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ لەوە پێش و ئیسلامیش زیاتر از ١٤٠٠ ساڵ لەوە پێش پێیان لەسەر ئەم نەریتە داگرت.
 
بەڵام باسکردن لە راسپێردراوی، لەناو کلتورەکانی تریش دا خاوەن نەریتە. بۆ وێنە لە یۆناندا. ٣٩٩ ساڵ پێش لە زایین (واتە لەدایکبوونی مەسیح) سوقراتی فیلسووفیش باسی لەوەها راسپاردەبوونێک کرد. ئەویش باسی لە خودایەک کرد کە جیاوازبوو لە خودای یوونانییەکان، خودایەک کە بە گوتەی ئەم فیلسووفە ئەرکی فەلسەفاندن و بیرکردنەوەی سەبارەت بە خۆی و بە خەڵکی، بە سوقرات راسپاردبوو. ئەگەرچی ئەمەیان بە سەرییەوە کرد بە تاوان و، بەدانی جامێک ژەهر گیانیان لێ ئەستاند.
 
بۆچی لە زەمانی کۆندا وەها نەریتێک باو بووە؟ بۆچی پەیامبەرەکان و فیلسووفەکان باسیان لە وەها پێوەندییەک لە نێوان خۆیان و لەگەڵ خوا نەدیتراوەکان کردووە؟ بۆچی هەنووکە کەمتر کەس باس لەمە دەکا؟ دەکرێ ئەم پرسیارە بە جۆرەها شێوە وەڵام بدرێتەوە، بەڵام رەنگە گرینگترین هۆکار ئەوە بووبێ کە بە بێ گەڕانەوە بۆ بوونەوەرێکی خەیاڵی کە خاوەنی بێ ڕکەبەرترین هێز بووە و کەس نەیتوانیووە دەرەقەتی بێت، تەنیا زامنگەری برەوپێدانی بیری پەیامبەران و فیلسووفەکانی لەچەشنی سوقرات بووبێت.
 
بەلام دیسان پرسیار ئەوەیە کە ئەوە چ بیرێکە کە لە دەرەوەی خۆی پێویستی بە هێزێکی تر هەیە؟ ئەوە چ بیرێکە ئەوەندە بەهێز نیە کە بتوانێ لەسەر پێی خۆی راوەستێ؟ داخۆ هەر ئەم جۆرە بیرانە نین کە زۆرترین پێوەندییان لەگەڵ توند و تیژی بە درێژایی مێژوو هەبووە؟
 
سایتی قەڵەم
١ جونی ٢٠١٧
Bilderesultat for energiløs kunst

گەڕان بۆ بابەت