عه‌زیز مه‌رگه‌یی
ئه‌و که‌سه‌ی زۆر که‌م شاره‌زایی له هونه‌رو زانستی وه‌رگێراندا هه‌بێت ده‌زانێت به هیچ جۆرێك ده‌قێك له دوو زمانه‌وه وه‌رناگێڕدرێت، به تایبه‌تی که زمانی ره‌سه‌نی ده‌قه‌که ئینگلیزی بێت ئێدی چ پێویست ده‌کات بنووسرێت وه‌رگێرانی له فه‌ره‌نسی و ئینگلیزیه‌وه؟!بەیان سه‌لمان و گۆڤاری شیعر‌و ئه‌ندێشه
له گۆشه‌نیگای خوێنه‌رێکه‌وه
عه‌زیز مه‌رگه‌یی
(1)
سه‌باره‌ت رۆمانی کاندیدی ڤۆڵتێر که له لایه‌ن به‌یان سه‌لمانه‌وه کراوه به کوردی، دلاوه‌ر ره‌حیمی نووسیویه:
"ئەم کتێبەی ڤۆڵتێر، گەر یەکێ فەڕەنسی بزانێ، بەس چاپتەری یەکەم بەراورد بکات، دەزانێ کە ئەم وەرگێڕە لە هەر دوو زمانەکەدا کۆڵەوارە.
تەنیا لە چاپتەری یەکەمدا (کەمتر لە چوار لاپەڕە) زیاد لە دە هەڵەی زۆر زەقی تیایە. یەکەم وشە و ڕستەی بە هەڵە وەرگێڕاوە. بۆ وەرگێڕانی وشەیەک یان ڕستەیەکی سێ چوار وشەیی، دوو سێ ڕستەی نووسیوە."
ئه‌م وته‌یه یادی شیعرێکی وه‌رگێڕدراوی ئینگلیزی له‌لایه‌ن به‌یان سه‌لمانی خستمه‌وه که پێش ماوه‌یه‌ك له پاشکۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بڵاویکردبووه‌وه، نووسیبووی (وه‌رگێڕانی له فه‌ره‌نسی و ئینگلیزیه‌وه: به‌یان سه‌لمان).
ئه‌و که‌سه‌ی زۆر که‌م شاره‌زایی له هونه‌رو زانستی وه‌رگێراندا هه‌بێت ده‌زانێت به هیچ جۆرێك ده‌قێك له دوو زمانه‌وه وه‌رناگێڕدرێت، به تایبه‌تی که زمانی ره‌سه‌نی ده‌قه‌که ئینگلیزی بێت ئێدی چ پێویست ده‌کات بنووسرێت وه‌رگێرانی له فه‌ره‌نسی و ئینگلیزیه‌وه؟! ئه‌مه یه‌که‌م جار‌و دواهه‌م جارم بوو له ژیانمدا شتی وام بێته پێشچاو.
***
(2)
گۆڤاری شیعری ژماره 4 وێڕای ئه‌وه‌ی 3 به‌ڕێز پێوه‌ی ماندوو ده‌بن و تێچوونی مادی له خۆ ده‌گرن! به‌ڵام جێی مه‌خابنه ببینین زیاتر له سه‌دا هه‌شتای ئه‌م گۆڤاره بابه‌تی وه‌رگێڕدراوه، جا له‌م حاڵه‌ته‌دا وا باشتر بوو ناوبنرێت گۆڤاری وه‌رگێڕانی شیعریی، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بگوترێت پرۆژه‌ی وا گه‌وره که‌سی زۆر تایبه‌تمه‌ندو ئهزمووندارو شاره‌زای گه‌ره‌که له بواری شیعردا، که ده‌بوو ته‌وه‌ره دابنێن بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌ك و چاوپێکه‌وتن و ده‌قی ره‌سه‌نی کوردی و لێکۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی خۆماڵی پێش هه‌موو بابه‌ته‌کانی تر بووایه، بابه‌تی ههستیارو کێشه شیعرییه‌کانی ئه‌مڕۆ بخرایه‌ته روو، ئه‌نجا به‌شێکی ته‌رخان بوایه بۆ بابه‌ت و شیعری وه‌رگێڕدراو، گه‌ر وا نه‌بێت چۆن په‌نجه ده‌خرێته سه‌ر خاڵه سلبی و قه‌یرانه‌کانی شیعر‌و خوێنه‌رانی کوردی؟
***
(3)
مقۆ مقۆو ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه دابخرێت له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ی پشتیوانی ده‌کرد، به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، ئه‌م هه‌واڵه تا ئێره شتێکی ئاساییه له ژینگه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵدا وه‌ك چۆن ئه‌ده‌ب و هونه‌رو رۆشنبیریی له دوای هه‌موو شتهکانهوهیهو زۆر به سوکی ته‌ماشا ده‌کرێت، وه‌ك زۆربه‌ی بڵاوکراوه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کانی تر دابخرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه ئه‌وه‌یه که به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م ده‌زگایه رووبه‌رووی حه‌قیقه‌تێکی تاڵ ده‌کاته‌وه که چۆن بوێریی ئه‌وه‌ی کرد له ساڵانی رابردوودا چه‌ندان جار ئه‌وه‌ی راده‌گه‌یاند هیچ که‌س و ده‌زگاو لایه‌نێك له پشت کۆمه‌کی ئه‌ندێشه‌وه نییه؟ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یه رووبه‌رووی بچوکترین به‌ڵگه بێته‌وه له‌م باره‌وه، خه‌ڵکانێکی ساده‌ی رۆشنبیریش! بڕوایان به‌م قسه‌یه ده‌کرد، لێکه‌وته‌ی ئه‌م حاڵه‌ته: ئه‌و له‌ته متمانه‌یه‌ی لای هاوڵاتی مابوو نایهێڵێت به رۆشنبیران.
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت خۆم؛ هه‌موو کارێکی که‌لتوریی و رۆشنبیریی به جێی ده‌ستخۆشی ده‌زانم.