ما 5649 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ جوێن فرۆشەکان
رەنگە هیچ دیاردەیەک بەقەدەر دیاردەی جوێن فرۆشی لە دونیای سیاسەتدا دزێو و ناشیرین نەبێت. ئەویش لەبەر دوو هۆکار:
 
ـ یەکەم ئەوەیکە سیاسەت چونکە پەیوەندیی راستەوخۆی بە ژیانی هەموو کۆمەڵگاوە هەیە، جوێن فرۆشی دەتوانێ زۆر ئاسان کاربکاتە سەر رایەڵ و تان و پۆی ئەخلاق و موڕاڵ لە ئاستێکی فراواندا،
ـ دووهەم ئەوەیکە جوێن فرۆشی زەقترین فاکتی درۆینە بوونی بانگەشەدەرانی ئازادی  ودیمۆکراسییە. واتە گەر دەتەوێ بزانی لایەنێکی دیاریکراو چەندە پابەندی دروشمەکانی خۆیەتی، ئەوا رووبکە ئەندام و لایەنگرەکانی تا بۆت دەرکەوێ چەندە راست دەکا.
 
بە داخەوە لە کۆمەڵگای کوردی دا دیاردەی جوێن فرۆشی لە ناو رەوتی سیاسی دا دیاردەیەکی زەق و بەرچاوە و زۆر کەس بە ناوی هەلوێست وەرگرتن و پێداگریی لە سەر بیروڕاکانی خۆیان رەچاوی دەکەن. ئەوان جوێن فرۆشن چونکە پێیان وایە تەنیا ئەوان راست دەکەن. ئەوان بە ناوی وەهمی حەقیقەتەوە ئامادەن هەموو بێ رێزییەک دەرحەق بە ئەوانی تر بکەن.
 
رەنگە ئەم گروپە کە کەمیش نین و بگرە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانش دا یەکجار چالاکن، بتوانین ناو بنێین 'هاوڕێ جوێن فرۆشەکان'. ئەو هاوڕێیانەی لەناو مێژوو و هەنووکەدا دۆست و هاوڕێیان زۆرە و لەم بارەیەوە کەم ناهێنن. بۆ وێنە بڕوانە فاڵانژەکان، جەمعیەتی دەی سێپتەمبەری سەردەمی ناپلیۆن، فاشیەکان لەسەردەمی ئاڵمانی هیتلەری و ئیتالیای موسولێنی دا، هەروەها بەسیجییەکانی ئێران و هتد.
 
هاوڕێ جوێن فرۆشەکان لە راستیدا دەستپەروەردەی کلتور و سیاسەتی ئەو سیستمەن وا ئەوان بەرگری لێدەکەن. ئەوان زەلکاوەکانی پانتایی ئەو ئایدیۆلۆژیان وا بانگەشەی بۆ دەکەن.
 
سایتی قەڵەم
١٥ یونی ٢٠١٧
 Bilderesultat for stygge ord kunst

گەڕان بۆ بابەت