ما 5322 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئایدیۆلۆژیا و پراکتیک
'لویی ئاڵتوسێر'، فیلسوف و مارکسیستی فەڕەنسی، ئایدیۆلۆژیای دەوڵەت (ئەو ئایدیۆلۆژیایەی دەوڵەت هەڵگریەتی)، بە کەڵک وەرگرتن لە دوو دامودەزگای ناو دەوڵەت لێکدەداتەوە. لای ئەو، ئەم دووانە دوو بنەمای سەرەکیی بەرهەم هێنانەوەی ئایدیۆلۆژیان. دامودەزگاکانیش ئەمانەن:
 
یەکەم، دامودەزگای داپڵۆسێنەر و سەرکوتگەر، دووهەم دامودەزگای بەڕێوەبەری ئایدیۆلۆژیا. لای ئەو، نموونەی یەکەم پۆلیس و سوپا و زیندان و دادگاکانن، نموونەی دووهەمیش قوتابخانەکان، کلتور، بنەماڵە، راگەیەنێرە گشتییەکان و سەندیکاکانن. بەڕای ئەو بەکەڵک وەرگرتن لەم دوو ئامرازەیە کە ئایدیۆلۆژیا لە لایەن دەوڵەتەوە بەرهەم دەهێنرێتەوە و زاڵدەکرێتەوە بە سەر تاک و بەسەر کۆمەڵگادا.
 
با بڕوانینە چەند نموونە! رەنگە بەرهەم هێنانەوەی ئایدیۆلۆژیا لە کۆمەڵگا نامودێڕنەکاندا زەقتر دیاربێ. بۆ وێنە بڕوانە خەست و خۆڵیی هەبوونی ئایدیا نەتەوەیی و ئایینییەکان لەناو دامودەزگاکانی بەڕێوەبەری ئایدیۆلۆژیا واتە قوتابخانەکان و بنەماڵە و کلتور و هتد. یاخود پیرۆزیی سنوری نەتەوە و پیرۆزیی ئایین لەناو بەڵگە فەرمییەکاندا.
 
هەڵبەت نموونەکانیش لەناو وڵاتانی مودێڕن و پۆستمۆدێڕندا کەم نین. بۆ وێنە لە وڵاتی نۆروێژ، رۆژی نەتەوەیی رۆژێکە کە بۆ جێژنگرتنی لەلایەن دەوڵەتەوە ئاسانکاریی زۆری بۆ دەکرێ، ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی یەکی مانگی مەی واتە رۆژی کرێکاران شمولی ئەم ئاسانکاریە بەو شێوازە ناکا.
 
هەڵبەت ئایدیۆلۆژیاکان بە تێپەڕینی کات گۆڕانیان بەسەردا دێ و کۆمەڵگا دەتوانێ شیوازی نوێیان لێ ئەزمون بکا.

سایتی قەڵەم

٩ ژولای ٢٠١٧

 

 

 Bilderesultat for idiology

گەڕان بۆ بابەت