ما 4150 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هەست بە نامۆییکردنی خەباتگێڕ
هەست بەنامۆییکردن یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سەردەمی مودێڕنە. ئەم دەستەواژەیە بەو مانایە تاکەکەس هەست بە دووری لە کۆمەڵگا، لە دەورووبەر و لە کەسەکان دەکا و ناتوانێ بە گوێرەی پێویست خۆی لەواندا ببینێتەوە. 
مارکس، بنەمای ئەمە لە شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا دەبینێتەوە کە تێیدا بەرهەمهێنەر نامۆدەبێ سەبارەت بە بەرهەمی خۆی.
 
نامۆیی، دەرکەوتەی جۆراوجۆری هەیە. یەکێک لەم دەرکەوتانە دەتوانێ ئەو نامۆییە بێت لە نێوان خەباتگێڕ و کۆمەڵگاکەیدا پەیدادەبێ. مرۆڤێک بێنە بەرچاوی خۆت کە ساڵانی ساڵ باوەڕی بە وزە و هێزی و پشتیوانی خەڵکی بووە و بە گوێرەی بۆچوونی خۆی لە پێناوی ئەواندا خەباتی کردووە و، کەچی بەدرێژایی ژیانی نەک تەنیا ئەو پشتیوانییەی کە پێویستە لە خەڵکی بەدەستی نەهێناوە و ئەوەی پێی وابووە روودەدات رووینەداوە، بەڵکو بگرە بۆ وێنە بە هۆی دوورکەوتنەوە و کۆچکردن پەراوێزیش خراوە.
 
هەڵبەتە دەکرێ مرۆڤێکی لەم چەشنە واز لە بیروڕاکانی نەهێنێ و بەردەوام بێ، بەڵام گومان لەوەدا نیە کە بەرەبەرە باوەڕمەندبوون بە گەل تێیدا لاوازدەبێ و ئەوەی ئەو بە خەونەکانییەوە دەبەستێتەوە تەنیا بیروڕاکەیەتی. وەها کەسێک دەتوانێ ساڵانی ساڵی تر بژی بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی جوڵە و پشتیوانییەکی سەیر لەلایەن خەڵکەوە بێت.
 
دەتوانین ئەمە ناو بنێین جۆرێکی تر لە نامۆیی، نامۆیی تاکێکی دیاریکراو سەبارەت بە خەڵک و بە کۆمەڵگاکەی خۆی. خەباتگێڕێک کە خۆی بە غەریب دەزانێ.
 
بەشێک لە مێژووی سیاسەت لە وڵاتانی دیکتاتۆری، سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیەیە. بەڵام با ئەوەیش لەبیرنەکەین کە کۆمەڵگایەک نەتوانێ لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەی خۆی کە کەمیش نین لە پێوەندێکی پێویستدا بێ، ئەو کۆمەڵگایەیش کەم و کوڕی هەیە. بەشێک لە ویژدانی ئاگایانەی وەها جڤاکێک بزرە.
 
سایتی قەڵەم

٢٠ ژولای ٢٠١٧

 Bilderesultat for fremmedgjøring kunst

 

 

گەڕان بۆ بابەت