ما 1498 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رێبەرە شەڕنەدیتووەکان
باوکی 'یەنس ستۆڵتنبەرگ' سەرۆکی ناتۆ کە لە حیزبی سۆسیال دیمۆکراتەکانی نۆروێژە، لە وتووێژێکی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بەناوی 'تۆرپ' گوتوویەتی کە نیگەرانە سەبارەت بە سەردەمێک کە تێیدا ئیتر هیچ کەس لە رێبەرانی ئەورووپا و ئامریکای باکور شەڕیان ئەزموون نەکردووە و، کەچی ئیستا وەک ئامرازێ لە جیهانی سیاسەتدا بەکاری دێنن.
 
 
ئاماژەی باوکی یەنس بەوەیە گەر ئەم رێبەرانە راستەوخۆ ئەزموونی شەڕیان هەبایە، بێگومان بە روانگەیەکی ترەوە لە شەڕیان دەڕوانی و، هەربۆیە جیهان دەیتوانی دۆخێکی ئارامتر بە خۆیەوە ببینێ. پێویستە بگوترێ کە بابەتی ئەم بەرنامەیە لەسەر ترامپ سەرۆکی ئامریکا بووە.
 
دوورەپەرێزی لە مەیدانی شەڕ و ئەزموون نەکردنی ئەو ماڵوێرانیانەی شەڕ لەگەڵ خۆی دەیهێنێ، بێگومان رۆڵی کاریگەری لە روانگە و بۆچوونەکاندا هەیە. بەڵام بڵێی ئەمە حەقیقەتێکی موتڵەق بێت و لەسەر هەموو رێبەرەکان بخوا؟
 
یەکێک لەو فاکتۆرانەی تر کە دەتوانێ بەرگری لە شەڕ و بەکارهێنانی شەڕ وەک ئامراز بکا، بێگومان جۆری ئایدیۆلۆژیا و خوێندنەوەی رێبەرانە بۆ چۆنیەتی سیاسەتکردن و بەرگری لە مافەکانیان. لە بیرمان نەچێ کە هیتلەر ئەزموونی شەڕی یەکەمی هەبوو و کەچی دەستپێشخەری شەڕی دووهەمی جیهانیش بوو. شەڕێک کە تێیدا بە دەیان میلیۆن مرۆڤ کوژران و بریندار بوون.
 
بەرەوڕووبوونەوەی شەڕ پێش لەهەر شتێ ئەرکێکی کلتووریانەی گەورەیە.

سایتی قەڵەم

 

٣٠ ژولای ٢٠١٧

Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت