ما 3721 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مانا جادووییەکان بەرەو مانا ئەقڵییەکان
باوەڕ بەوەی کە مرۆڤ بریتییە لە دوو بەشی جەستە و رۆح، ئایدیایەکی یەکجار کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی مرۆڤ باوەڕی بە جادووگەری و ئایینە سەرەتاییەکان هەبووە، بەڵام ئەم ئایدیایە لە کاتی گواستنەوە لە 'میتۆلۆژیا' بۆ 'ئەقڵ' لە سەردەمی یۆنانی کۆن پارێزرا و یەکەمین فیلسووفەکان لەسەر هەمان بنەما بەشێکی ئایدیا فەلسەفییەکانیان داڕشتەوە.
 
تەنانەت ئەم ئایدیا یەکجار کۆنە توانیوویەتی خۆی بەردەوام بپارێزێ هەتا سەردەمی ئیستا و، دیسان لە بیری بیرمەنداندا خۆی بنوێنێتەوە.
 
سەیر ئەوەیە هەتا ئیستا مانای 'رۆح' مانایەکی خەیاڵی و ئاکامی تیفکرینە و قەت تا هەنووکە مرۆڤ نەیتوانیووە بیبینێ و لەمسی بکا، بەڵام بەردەوام باوەڕی پێی هەبووە.
 
بەڵام بەدەر لەمە کاتێک بیر لە وەها میراتێ لە سەردەمی میتۆلۆژیاوە بۆ سەردەمی ئەقڵ دەکەینەوە کە تێیدا بەڕواڵەت عیلم و زانست باوە، دەتوانین بیر لەوە بکەینەوە داخۆ سنوری نێوان زانست و میتۆلۆژیا لە کوێدایە و چۆن چۆنی جیادەکرێنەوە؟ سەیر نیە لە دووای هەزاران ساڵ هێشتا ئایدیایەکی میتۆلۆژیانە واتە (اسطورەای) بووە بە بناخەی لێکدانەوەی ئەو بیرمەندانەی وا لە رێگای ئارگیومێنتەوە بیردەکەنەوە و تیۆردادەڕێژن؟
 
سایتی قەڵەم
١٠ ئۆگۆستی ٢٠١٧
Image result for orfeos
 

گەڕان بۆ بابەت